ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ پشتگیری شاندێکی ناردە دەیرەزۆر

شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ پشتگیری گەلی هەرێمەکە سەردانی کانتۆنی دەیرەزۆریان کرد.

هێرش بۆ سەر دەیرەزۆر

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پشتگیری لە گەلی دەیرەزۆر، شاندێکی ناردە کانتۆنەکە. هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەست بە شاندەکە ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی مەجلیسەکە حسێن عوسمان خوێنرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"ئەم سەردانە بە ئامانجی پشتگیری و پێداگری لەسەر هەڵوێستی پشتیوانی گەلی دەیرەزۆرە. هەروەها بۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان.

ئەم سەردانە، بۆ ئەو هێرشکەرانەی دەیانەوێت ئاسایش و ئارامی هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تێک بدەن، پەیامێکە کە قەسەدە و گەلی دەیرەزۆر و ڕیشسپیانی عەشیرەتەکانی هەرێمەکە بەرامبەر تەواوی هێرشەکان دەوەستنەوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، سەرەڕای هەوڵی ئەو کەسانەی دەیانەوێت گورز لەم پرۆژەیە بدەن، پێداگرە لەسەر بەدیهێنانی جڤاکێکی دیموکراتیک کە تێیدا دادپەروەری بۆ هەمووان مسۆگەر بێت. ئێمە بەردەوامین لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و بنیاتنانی جڤاکێکی دیموکراتیک کە تێدا دادپەروەری و یەکسانی بۆ تەواوی هاوڵاتیانی سوریا مسۆگەر بێت".