فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەست بە لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی شام کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە هێرشەکان بۆ سەر دەیرەزۆر تاوانبار دەکات، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە ئەم لێدوانەی حکومەتی شام دەربارەی تاوانبارکردنی قەسەدە بە "دوورکەوتنەوە لە ڕاستییەکان" پێناسە دەکات، دەڵێت: "حکومەتی شام ڕاستی ڕووداوەکانی دەیرەزۆر پشتگوێ دەخات، ئەم هێرشە بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی شام و گرووپەکانی لایەنگرییەوە، دەستی پێ کرد".
هەروەها ڕایدەگەیەنێت دەبوو حکومەتی شام لەبری ئەم لێدوانە ناڕاستانە، دەبوو باسی داگیرکاری تورک و چەتەکانی لە سوریا و پێشێلکردنی سەروەری خاکی سوریای بکردایە.
ڕاگەیاندراوەکە ستایشی هەڵوێستی گەلی سوریا دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی ئاژاوەکان و پشتگیریان لە هێزەکانی قەسەدە.
داوا لە گەلی سوریا دەکات بە گوتارە دوژمنکارەکانی ڕژێم نەخەڵەتێن و بە یەکگرتووی بەرامبەر شەڕێکی چاوەڕوانکراو بوەستنەوە.
بانگەوازی لە وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی شام کرد: "دەست لە وتارە دیماگۆگییەکان هەڵبگرن کە هیچ ئەنجامێکی نابێت".
ڕاگەیاندراوەکە، دیالۆگی ناوخۆیی وەک تاکە ڕێگەی ڕاستی بنیاتنانی وڵاتێکی دیموکراتیک دەناسێنێت و دەڵێت: "هەموو پرۆژەیەکی فیتنە و ئاژاوە ڕەت دەکەینەوە و بە یەکڕیزی پێکهاتەکانی گەلەکەمان دژیان دەوەستینەوە. وە هەموو هەوڵێک بۆ شێواندنی ڕاستییەکان ڕەت دەکەینەوە".