ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک پیرۆزبایی رۆژی زمانی کوردی کرد و گوتی: "١٥ ی ئایار ڕۆژی هۆشیاربوونەوەیە. ئەو ڕۆژەیە گەلی کورد پێداگری خۆی دژی سیاسەتی قڕکردن دووپات کردەوە".

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "زمانی کوردی بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتانی سەردەستەوە لە کوردستان ڕووبەڕووی قڕکردنی چاندی بۆتەوە. بەڵام سەرەڕای ئەم سیاسەتانە، گەلی کورد هەبوون و زمانی خۆی پاراستووە".

لە درێژەی پەیامەکەدا دەڵێت: "١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردیە، ڕۆژی هۆشیاربوونەوەیە دژی سیاسەتی قڕکردنی چاندی. ئەو ڕۆژەیە گەلی کورد پێداگری لەسەر بەرخۆدان دژی ئەم سیاسەتانە دووپات کردەوە".

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی گەلانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شۆڕشێکی سیاسی و جڤالکی و سەربازییە، هاوکات شۆڕشێکە دژی هەموو سیاسەتەکانی نکۆڵی و قڕکردنی چاندی، لەپاش شۆڕشەوە هەنگاوی مەزن نراون بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی، دەڵێت: "ئەمڕۆ لە هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زمانەکانی کوردی و عەرەبی و سوریانی زمانی فەرمین. هەموو گەلێک بە زمانی خۆی پەروەردە دەکرێت".

لە کۆتاییدا پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە گەلی کورد و هەموو خەباتکارانی زمانی کوردی دەکات و دەڵێت: "بۆ ئەوەی نەوەک هەر لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکو لە تەواوی سوریا زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی، درێژە بە کار و خەبات دەدەن".