'ژن و ئیکۆلۆژی بەهایی ژیانیین'
هاوسەرۆکی دەستەی ئیکۆلۆژی کانتۆنی فرات ئەڵماز ڕومی ئاماژەی بەوەدا ژن سروشت و ئیکۆلۆژی وەک پارچەیەک لە خۆی دەبینێت.
هاوسەرۆکی دەستەی ئیکۆلۆژی کانتۆنی فرات ئەڵماز ڕومی ئاماژەی بەوەدا ژن سروشت و ئیکۆلۆژی وەک پارچەیەک لە خۆی دەبینێت.
دەستەی ژینگەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکەمین کۆنفرانسی ئیکۆلۆژی خۆی بە دروشمی " بە پارادیمی ئیکۆلۆژییەوە بەشێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادبکەین و دۆزی کورد چارەسەربکەین" لە زانکۆیی ڕۆژئاڤایی قامیشلۆ بۆ پێکهێنا و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ژن لە دەستپێکی مێژووی مرۆڤایەتییەوە ئاوێزانبوونی لەگەڵ سورشتدا کردووە بە بەشێک لەخۆی، بەڵام دواتر پیاوان وەک سەردەستیەک لە دژی ژن و سروشت هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەم دوانە لێکدانەبڕاوەی داوە، تاڵانکردنی سروشت بە مانای تاڵانکردنی ژن دێت. بۆیە یەکێک لە پارادیمە بنەڕەتییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پارادایمی ژن و ئیکۆلۆژییە، لە دژی چاوچنۆکی سیستەمی سەرمایەداری. لەم ڕووەوە هاوسەرۆکی دەستەی ئیکۆلۆژی کانتۆنی فورات ئەڵماز ڕومی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و سەرنجی خستە سەر کار و پرۆژەکانی کۆنفرانسەکە.
'ئیکۆلۆژیا مانا بەخشی ژیانە'
هاوسەرۆکی دەستەی ئیکۆلۆژی کانتۆنی فرات ئەڵماز ڕومی ئاماژەی بەوەدا کۆنفرانسی ئیکۆلۆژی بۆ هۆشیارکردنەوەی پاراستنی ژینگەیی گرنگە و وتی: " ئەم کۆنفرانسە لە ٢٦-٢٧ی نیسان لەسەر ئاستی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری قامیشلۆ بەسترا. ئامانجمان لەم کۆنفرانسە بۆ پەرەپێدانی هۆشیاریی ئیکۆلۆژییە، چونکە ئیکۆلۆژیا مانایی ژیانیی بە ژیان دەدات. وە پرسی ئیکۆلۆژی یەکێکە لە پارادایمە بنەڕەتییەکانی ڕیبەر ئاپۆ. بۆیە یەكێک لە ستوونە بنەڕەتییەکانی فکری ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندی پەیوەندی نێوان ژن و ئیکۆلۆژیایە. بۆیە وەک کۆنفرانس باسمان لەوەکرد چۆن و بەچی دەتوانین پارێزگاری لە ژینگە بکەین، لە ڕێگەی گفتوگۆ و نرخاندەوە کۆنفرانس لەسەر ئەوە ڕاوەستەییکرد. جەختمان لەوەکردەوە ژن و ئیکۆلۆژی هیچ کاتێک لە یەکتر دانابڕێن."
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کاریگەیی نەرێنی لەسەر ئیکۆلۆژی درووستکردووە
رومی لە بارەیی وێرانکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەدژی ئیکۆلۆژیا قسەیکرد و وتی: "چەندین ئاستەنگی جیهانی لە جیهاندا لە هەموو ڕەوەکانەوە سەریهەڵداوە. ئەمەش کاریگەریی خراپی لەسەر ئیکۆلۆژییاکردووە. بۆیە لەم کۆنفرانسەدا باسمان لەو ئاستەنگیانەکردووە. بە تایبەت هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە کاریگەریی زۆر خراپی لە ئیکۆلۆژییای هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاکردووە. لەبەرئەوەی جڤاک بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی بەپێشبردووە، جڤاک گرێدراوی سروشت بووە. بۆیە هەموو پێکهاتەکان ئەم خەباتە بەڕێوەدەبن و خاوەنداری لە فکری ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەیی وێرانکردی ئیکۆلۆژیاوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت. لە داگیرکارییەکانی عەفریندا هەموو دار و سروشتی ئەو هەرێمەی بەتاڵانبردوو."
'ژن ئیکۆلۆژیا وەک پارچەیەک لە خۆی دەبینێت'
ئالماز رومی، لە کۆتاییدا باسی لەوەکرد ژن و سروشت تەواوکەری یەکترن و وتی: "وەک ژن چۆن دەتوانین خاوەنداری لە سروشت بکەین و بیپارێزن، بنەمای کارکردنی کۆنفرانسەکەبوو، چوونکە ژن و سروشت گرێدراوی یەکترن. لە ئێستادا دەبینین لە کۆمەڵگاماندا ژن چۆن خاوەنداری لەسروشت دەکات. لە هەموو بوارەکانی ئیکۆلۆژییەوە رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. بۆیە بەشداری ژنان لەم کۆنفرانسەدا بۆ ئەوەبوو لە ڕوانگەی پارادیمی ئیکۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆوە بتوانین خاوەنداری لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین."