ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا توندوتیژیان ئیدانەکرد
ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و توندوتیژی سەر ژنانیان شەرمەزار کرد.
ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و توندوتیژی سەر ژنانیان شەرمەزار کرد.
ئەمڕۆ بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانی دژی توندوتیژی دژی ژنان، ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژنان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کۆتایی هێنان بە توندوتیژی سەر ژنانیان کرد.
ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژنان بە دروشمی “تێبکۆشە و داگیرکاری و توندوتیژی لەناوبەرە” خۆ پیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کۆتایهێنان بە جیاوازی ڕەگەزی کرا.
خۆپیشاندانەکان لە هەریەکە لە شارەکانی، تل تەمر، قامیشلۆ، حەلەب، کۆبانێ، شەهبا ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران پەیامی جیاوازیان بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان و داگیرکاری وتەوە.