ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
شێراوا به سهختی بۆردومان دهكرێت
دهوڵهتی توركی داگیركهر و چهتهكانی گوندی بێنێی شێراوا به سهختی بۆردومان دهكهن. له ئهنجامی بۆردومانهكه ٥٥ گولـلهی كاتیوشا له ههرێمهكه كهوتنهخوارهوه. -
ئەنجومەنی سەربازی منبج: دەوڵەتی تورک هێرشەکانی چڕ کردووتەوە
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی زیاتر کردووە و بە شەو زیاتر لە ١٢٠ تۆپ هاوەنی لە گوندەکان داوە. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک منبج و بابی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ گوندی رۆژئاوای منبج و شارۆچکەی ئەریمای رۆژهەڵاتی بابی تۆپباران کرد. -
بۆ گەریلا هاوار قامشلۆ پرسە دانرا
بۆ گەریلا هاوار قامشلۆ (مەناف عەلی ئیسماعیل) کە لە مانگی ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، پرسە دانرا. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان
جارێکی دیکە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تۆپبارانی رۆژئاوای کوردستانیان دەستپێکردەوە و لە تۆپبارانی دوینێشدا هاوڵاتیەک لە کۆبانی بریندار بووە. -
قەسەدە: هێرشی سەر منبج تێکشکێنرا و ٢ داگیرکەر سزادران
هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) رایگەیاند کە وڵامی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باکوری منبج دراوەتەوە و لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژراون. -
له هێرشهكهی سهر زرگان ٢ كهس برینداربوون و چهندین خانووش رووخان
له بۆردومانی دهوڵهتی توركی داگیركهر بۆ سهر گوندهكانی زرگان له كانتۆنی حهسهكه ٢ كهس برینداربوون، چهندین خانووش رووخان. -
داگیركهران بۆردومانی منبج، زرگان و تل تهمر دهكهن: منداڵێك برینداربوو
له منبج هێرشی دهوڵهتی تورك بۆ سهر گوندێك شكستیپێهێنرا. له زرگانیش له بۆردومانێكدا منداڵێك برینداربوو. له تل تهمر ٨ گوند بۆردومان كران. -
گهنجانی رۆژئاوا بۆ سهفهربهری ئامادهن
گهنجان له باكور و رۆژههڵاتی سوریا كه بۆ خاوهنداری له گۆڕهپانهكانی گهریلا رێپێوانی درێژیان سازكردووه، رایانگهیاند، پهدهكه و دهوڵهتی تورك بهرامبهر گهریلا شكست دههێنن، ئهوان بۆ چالاكی دووهم سهفهربهری دهكهن. -
قەسەدە: دەوڵەتی تورک چەتەکانی بەرەی نوسرەی لە عەفرین بڵاوەپێکردەوە
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک چەتەکانی دەستەی تەحریری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) لە باشور و ڕۆژئاوای عەفرینی داگیرکراودا بڵاوەپێکردووە. -
ئاڵدار خەلیل: تورکیا لەزاپ و شەنگاڵ شكستی خوارد و لەهەرێمەكانی تریش شكست دەخوات
ئاڵدار خەلیل لەوتووێژێكدا رایگەیاند، دەوڵەتی تورك بەردەوام لەدەرفەتێك دەگەڕێت بۆ هێرش كردنە سەر خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكی باكور و باكوری سوریا و راشیگەیاندوە، دەوڵەتی تورك لەزاپ و شەنگاڵ شكستی خواردوە و لەهەرێمەكانی تریش شكست دەخوات. -
دەوڵەتی تورک لە تل ڕەفعەت هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە شەهبا. -
سوریا هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكەكەی شەرمەزار دەكات
وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سوریا لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، ئەوەی توركیا بە مەبەستی دروستکردنی ناوچەى "ئارام" لەناو خاكی سوریا ئەنجامی دەدات، كردەوەیەكی ئابڕوبەرانەیە و ئەو سیاسەتەشی بە بەشێك لەسیاسەتی "سڕینەوەی ئەتنیكی و جوگرافی"بەناو كردوە. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ کەسی تری ڕفاند
چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە عەفرین دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی سەعدوڵا عومەر محەمەد سەیدی و حەلیمە چۆلۆیان ڕفاند و چارەنووسیان نادیارە. -
لە قامیشلۆ هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک
لەسەر رێگای سێگرکای قامیشلۆ لە دژی ئۆتۆمبێلێک هێرش ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا هاووڵاتیەک برینداربوو. -
هێزهكانی رزگاری عهفرین: ٣ سهرباز و ٢ چهتهی سوپای توركی داگیركهر كوژران
هێزهكانی رزگاری عهفرین رایگهیاند، كه له ناوچهی شێراوا ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی جۆری كیرپییان تێكشكاندووه و له ئهنجامدا ٣ سهربازی توركی داگیركهر كوژراون، ٧یش برینداربوون. له ههمان ناوچه ٢ چهتهش كوژراون. -
ڕۆژئاوا بۆردومان دەکرێت و لە جندرێس کەسێک ڕفێندرا
دەوڵەتی تورک باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکات و کەسێکیشیان لە جندرێس ڕفاندووە. -
میت لەجندرێس هاوڵاتیەكی تری رفاند
هەواڵگریی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەسەر بازگەیەکی كۆنترۆڵ هاوڵاتیەكی دانیشتووی ناوچەی جندرێسی عەفرینیان بەرەو شوێنێكی نادیار رفاند. -
ساڵح سمۆ: هێرشی دەوڵەتی تورك بەئامانجی چۆڵكردنی هەرێمە لەدانیشتوانەكەیە
هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی ناوچەی زڕگان رایگەیاند؛ هێرش لەسەر ناوچەكەمان بەئامانجی چۆڵكردنی ناوچەكەیە لەدانیشتوانە رەسەنەكەی و داگیركەران دەیانەوێت جارێكی تر و سەرلەنوێ لێرە داگیربكەنەوە، لەبەر ئەوەش دەبێت هاوڵاتی دەست لەخاكی خۆیان بەرنەدەن. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک منبج و شەرای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی منبج و شەرای بۆردومان کرد. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و شەهبا: کەسێک بریندار بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی هەرێمی شەهبا و عەین عیسای تۆپباران کرد. لە عەین عیسا کەسێک بریندار بوو. -
لە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا شەڕڤانێک بریندار بوو
دەوڵەتی تورک ناوەندی زرگانی تۆپباران کرد و گوندی خێبش-ی سەر بە تل تەمر و گوندی شوارخ-ی سەربە شەرای عەفرینیشی کردە ئامانج. لەو بۆردومانەدا کادۆس تل تەمر ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی خابوور برینداربوو. -
هێرشی داگیرکەری سەر رۆژئاوا بەردەوامە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوەندی زرگانی تۆپباران کرد، گوندی خبێشی تەل تەمر و گوندی شوارای شەراش کرانە ئامانج. -
لە عەفرین دوو کەس ڕفێنران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەی شەڕای عەفرین دوو کەسیان ڕفاند. -
وتەبێژی یەپەگە: دەستبەجێ وەڵام دەدەینەوە
نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە وتی، ئەگەر تورکەکان هێرش بکەن، ئەوەی لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی ڕوویدا دووبارە و دەستبەجێ وەڵام دەدەنەوە.