ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بۆ هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران
لە نۆیەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)دا ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بۆ هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران. -
مەزلۆم کۆبانێ لەبارەی شەهیدبوونی فەرهاد شبلی پەیامێکی بڵاوکردەوە
لەبارەی شەهیدکردنی فەرهاد شبلی فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، تورکیا تیرۆری دەوڵەتیی پراکتیزە دەکات و تەواوکەری ئەو کارانە دەبین کە شەهید فەرهاد هەوڵی بۆداوە. -
مونزور: ناتوانن بە گۆشەگیری ئیرادەی کورد بشکێنن
فەرزندە مونزور، ئەندامی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان وتی، ئەوانەی ناتوانن بەرخۆدانی ئیمرالی بشکێنن، هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی سیستمی گۆشەگیری و هێرشەوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن و رایگەیاند کە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. -
تەڤدەم: هێرشەکە دوای کۆبوونەوەی ئاستانا ڕوویدا
تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) هێرشەکەی سەر فەرهاد شیبلی لە کەلار شەرمەزار کرد و وتی: ئەم هێرشە دوای کۆبوونەوەی ئاستانە بە هاوکاری حکومەتی عێراق و پەدەکە ئەنجامدراوە. -
قەسەدە بەڵێنی دا بۆ شەهید فەرهاد شبلی "تۆڵەی سەربازیی گونجاو و ڕەوا" ئەنجام بدات
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بەڵێنی دا، بە شێوەیەکی گونجاو و ڕەوا وەڵامی شەهید کردنی فەرهاد شبلی بداتەوە، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کەلار شەهید بوو. -
له هێرشه‌كه‌ی كه‌لاردا فه‌رهاد شیبلی شه‌هید بوو
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا باسی له‌وه‌كرد كه له هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك له كه‌لار كه كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك فه‌رهاد شیبلی شه‌هید بووه". -
سوپای تورکی داگیرکەر زرگانی تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ماوەی ٢ ڕۆژە بە هاوەن و تۆپ هێرش دەکاتە سەر زرگان. -
لە قامشلۆ و چلئاغا یادی شەهید سەما کرایەوە
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی قامیشلۆ لە ٢٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی شەهید سەما یوجە ی کردەوە -
لەبابی داگیركراودا تەقینەوەیەك روویدا
پێش چەند خۆلەكێك لە ناوەندی شاری بابی داگیركراودا تەقینەوەیەك روویدا و تەقینەوەكە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. -
عه‌شیره‌ته‌كانی منبج: ئێمه له دژی داگیركاری خۆڕاگری ده‌كه‌ین
عه‌شیره‌ته‌كانی منبج له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رێپێوانێكیان سازكرد و وتیان "ئێمه‌ی گه‌لی سوریای خۆڕاگرین و ئیچمه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه خۆڕاگری ده‌كه‌ین". -
ئەنجامنامەی كۆبوونەوەی مەسەدە و قەسەدە و خۆرێوەبەری خۆسەر راگەیەندرا
مەسەدە و قەسەدە و خۆبەرێوەبەری خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەراگەیەندراوێك ئەنجامنامەی كۆبوونەوەی سێ لایەنەی خۆیانیان راگەیاند. -
قەسەدە لە هۆل شانەیەکی داعشی تێکشکاند
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە نزیک کامپی هۆل لە حەسەکە، شانەیەکی دابینکردنی دارایی داعشیان تێکشکاندووە. -
قەسەدە و مەسەدە و خۆبەڕێوەبەری لە دژی داگیرکاری کۆبوونەوە
مەسەدە، بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەر و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەکە کۆبوونەوە. -
ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین كه‌سێكی رفاند
به‌پێی زایارییهكان كه له ناوچه‌كه وه‌رگیراون، گروپی چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك 'ئه‌حرار شه‌رقیه' له گوندی مسكێی ناوچه‌ی جندرێس گوندنشینێكیان به ناوی حه‌نان یوسف محه‌مه‌د رفاندووه. -
لە کۆبانێ یادی شەهیدان کرایەوە
لە گۆرستانی شەهید دیجلەی رۆژهەڵاتی کۆبانێ یادی شەهید بەکر دەرویش (دەمهات دەرویش)، حەسەن عەلی (جوان)، نایلە مەزە (دەنیز بۆغاز) و محەمەد خەلیل (سیابەند ئا‌ڤێستا) کرایەوە. -
دەڕاڕ بۆ رژێمی سوریا: بەقسە وڵات ناپارێزرێت، ئێمە كردەوەمان دەوێت
ریاز دەڕاڕ هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده دەستنیشانی كرد، هەڕەشەكانی دەوڵەتی تورك جددین و تمۆحی توركیاش تەنیا به‌م هەرێمەوە سنوردار ناكرێن و روو له حكومه‌تی دیمه‌شقیش وتی، بەقسە وڵات ناپارێزرێت، ئێمە كردەوەمان دەوێت. -
فڕۆكەكانی روسیا و سوریا مۆڵگەیەكی داعش-یان بۆردومان کرد
ئەمڕۆ فرۆكە شەڕكەرەكانی روسیا و سوریا لە بیابانەكانی سوریا بەدەیان هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا و مۆڵگەیەكی چەتەكانی داعشیان كردە ئامانج، كە خۆیان تیادا حەشاردابوو. -
ئۆپراسیۆنی قه‌سه‌ده: سهرچهتهیهكی داعش كوژرا
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه له ده‌شتاییه‌كانی حه‌سه‌كه له ئۆپراسیۆنێكدا سهرچهتهیهكی داعش كوژراوه. -
گروپێک لە گەنجانی عەرەب و کورد بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد
گروپێک لە گەنجانی عەرەب و کورد بەشداریان لە ریزەکانی گەریلای ئازادی کوردستاندا کرد و رایانگەیاند، داوا لە هەموو گەنجێک دەکەن لەدژی داگیرکەری و خیانەت بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. -
لە قامشلۆ لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک‌دا ٥ کەس بریندار بوون
لە بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک‌دا لە قامشلۆ، ٥ کەس بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٣ کەسی ڕفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی حەمام-ی تورکمانی سەر بە کانتۆنی گرێ سپی ٣ کەسی ڕفاند، کە یەکێکیان ژنە. ڕفێنراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار براون و چارەنووسیان نادیارە. -
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئهندامێكمان شه‌هید بوو
هێزی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا رایگه‌یاند، كه ئه‌ندامێكیان 'له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی له پاراستنی خاك و گه‌له‌كه‌ی' شه‌هید بووه. -
له قامیشلۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تورك بینایه‌كی كرده ئامانج
فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورك له بینایه‌ك له گه‌ڕه‌كی مهیسهلۆنی قامیشلۆیدا. -
‘ له دژی داگیركاری هه‌موو شوێنێك ده‌كه‌ینه گۆڕه‌پانی به‌رخودان‘
له ناوچه‌ی چلاغای قامیشلۆ له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری سازكرا. -
تاڵانكاری له راجۆ به‌رده‌وامه: ٥٠ داری دیكه‌ی زه‌یتون بڕدرانه‌وه
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی راجۆی عه‌فرین زیاتر له ٥٠ داری زه‌یتونی بڕیه‌وه.