ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی شەهید فەرحان محەمەد بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید فەرحان محەمەد بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپێردرا. -
لە تۆپبارانی سوپای تورک دا ژنێک لە بەنێی عەفرین بریندار بوو
لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەردا ژنێک لە گوندی بەنێی ناوچەى شیراوای عەفرین بریندار بوو و زیانیش بە دوو خانووی هاووڵاتییانی گوندەکە گەیشت. -
له جندرێس ٣ كهس رفێنران
فیرقهی حهمزه یهك له گروپه چهتهكانی سهر به دهوڵهتی تورك له ناوچهی جندرێسی عهفرین ٣ كهسی رفاند. -
هێرشی ئەردۆغان لەبەرامبەر گەلی كورد بۆ رزگاربوون و ترسە لەشكست و بنكەوتن
شەرڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج رایگەیاند؛ داعش چاوەڕوانی هێرشی دەوڵەتی توركە بۆ ئەوەی جارێكی تر سەرهەڵبداتەوە. -
حسێن كۆچەر: ئەگەر شەڕێك روو بدات ئەوا ئەم خاكە دەبێتە گۆڕستان بۆ دۆژمن
یەكێك لەفەرماندەكانی قهسهده لەكاردانەوەی هەڕەشە سەربازیەكانی دەوڵەتی توركدا رایگەیاند؛ ئەگەر هێرشێكی وەها لەبەرامبەر بەو هەرێمانەی لەژێر پاراستن و چەتری قەسەدەدایە پێكبێت، ئەم خاكە دەبێتە گۆڕەستان بوویان و چارەنووسیان بەدەر لەچارەنووسی داعش نابێت. -
ئهنجومهنی سهربازی قهسهده كۆبوونهوهی نائاسایی ئهنجامدا
ئهنجومهنی سهربازی قهسهده له بارهی ههڕهشه و هێرشهكانی دهوڵهتی تورك به شێوهیهكی نائاسایی كۆبووهوه و رایگهیاند، كه ئهوان ئامادهن لهگهڵ هێزهكانی حكومهتی دیمهشق به شێوهیهكی ههماههنگ بجوڵێنهوه. -
منبج تۆپباران دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک منبجی تۆپباران کرد. -
چەتەكان دانیان بەوەدانا كە فەرمان لە میتەوە وەردەگرن
ئەو چەتانەی لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان دەستبەسەركراون، دانیان بەوەدانا كە میت فەرمانیان پێكراوە بە ژمارەیەكی زۆر كۆشتن، بۆمبڕێژكردن و قاچاخچێتی كە لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی بدەن. -
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە منبجی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رۆژئاوای منبج گوندێکی تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی تورک بە قەناس خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر هاوڵاتیانی گەڕەکی سینای عەین عیسا، ئەم ئێوارەوە بە قەناس دەستی بە هێرش کرد. کەسێک بریندار بوو. -
لەهێرشەکانی سەر عەین عیسادا ٣ کەس برینداربوون
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەین عیسا ٣ کەس برینداربوون و چەندین گولـلە تۆپیش ئاڕاستەی گوندی دێر جەمالی سەر بە تل ڕەفعەت و گوندی بێنێ لە شێراوا کران. -
داگیرکەران گوندەکانی شەهبایان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئوم ئەلقورا و وەحشیەی هەرێمی شەهبایان تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەرای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ گوندی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد. -
تەرمی مزگین بۆتان و کیسرا مەلەک بە ڕێورەسمێک بەخاکسپێردران
تەرمی مزگین بۆتان و کیسرا مەلەک کە لە قامشلۆ لە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون، بە ڕێورەسمێک لە قامشلۆ بەخاکسپێردران. -
یەپەژە شەهادەتی شەڕڤانێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند
یەپەژە ڕایگەیاند، شەڕڤان مزگین بۆتان لە ٣٠ی ئایاردا شەهید بوو و ڕاشیگەیاند: "هەر چۆن هەڤاڵ مزگین بە ڕۆح و ئیرادەی فیداییانە شەڕی بۆ پاراستن و گەورەکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد، ئێمەش بەرگری لە هەموو جۆرە هەڕەشە و هێرشێک دەکەین و وڵاتەکەمان دەپارێزین". -
بۆ ئازادکردنی گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵە ١١ ملیۆن لیرەی سوری فیدیە بە چەتەکان دراوە!
حافز ساڵح سەلیم لە گرێ سپیی داگیرکراودا لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنرا و عەشیرەتەکەى ناچاربوو بۆ ئازادکردنی ئەو گەنجە ١١ ملیۆن لیرەی سوری فیدیە بە چەتەکان بدات. -
دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر منداڵان تاوان ئەنجام دەدات
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیر رایگەیاند کە پێویستە منداڵان لە تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک بپارێزرێن. -
گوندی بێلونی شەهبا تۆپبارانکرا
دوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بێلونی شەهبای تۆپباران کرد. -
هۆزەکانی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بانگەوازیان بۆ بەرخۆدان کرد
سەرۆک هۆزەکانی هەرێمی عەفرین لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ بەرخۆدان کرد. -
سوپای تورك له گوندی ئوم كێف بۆمبی قهدهغهكراوی بهكارهێنا
ئهنجومهنی سهربازی تل تهمر رایگهیاند، كه سوپای توركی داگیركهر له گوندی ئوم كێفی بۆمبی میسكهتی قهدهغهكراوی بهكارهێناوه. -
له عهفرین له دژی توركیا خۆپیشاندان دهستیپێكرد
له عهفرینی داگیركراو شهوی رابردوو له دژی دامهزراوهكانی توركی داگیركهر خۆپیشاندانی ناڕهزایهتی دهستیپێكرد. بینایهكی كارهبا و كهلوپهلهكانی سوتێنران. -
دەوڵەتی تورك هێرشی كرد؛ سەربازانی حكومەتی سوریا بریندار بوون
دەوڵەتی توركی داگیركەر هێرشی کردە سەر گوندی ئۆمولكەیف لە رۆژئاوای شارۆچكەی تلتەمەر. لەهێرشەكەدا شەش سەربازی حكومەتی سوریا بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئومولکەفی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ تۆپ و هاوەنی نا بە گوندی ئومولکەفی ناوچەى تل تەمرەوە. -
چەتەکانی ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم نەسرین محەمەدیان لە عەفرین ڕفاند
چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا (ئەمشات) سەر بە دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ماباتای عەفرین بۆ جاری سێیەم نەسرین محەمەد وەقاسیان ڕفاند. -
گوندەکانی شەهبا بە چڕی بۆردومان کران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی وەحشییە، ئوم هۆش و ئۆم قۆرا لە کانتۆنی شەهبا تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بریندار بوون.