ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتى تورک بەنداوی شەهبای بۆردومانکرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە تۆپخانە بەنداوی شەهبا و گوندی تل مەدیقەیان لە شەهبا بۆردومانکرد. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی شەڕا و ئیدلب
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی ناوچەی شەڕای عەفرین و ئیدلب. -
سوپای سوریا سەراقیبی گەمارۆدا، سەربازانی تورک گەمارۆ دراون
لە ئیدلب شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ روسیا و سوریا گەورە دەبێت. سوپای سوریا ناوچەی سەراقیبی بە تەواوی گەمارۆ داوە. سوپای تورکیش هێرشی نوبول و زەهرای کردووە کە لە ژێر کۆنترۆلی ئێراندایە. -
هێزەکانى رزگاریى عەفرین: ٤ چەتە کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە دژی چەتەکانى سوپای تورکی داگیرکەر، ٤ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون. -
دەوڵەتى تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانى شەهبا و تەل رەفعەت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆ سەر هەرێمەکانى شەهبا و تەل رەفعەت. -
قەسەدە: هێرشی داگیرکەران بەردەوامە
قەسەدە رایگەیاند هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بەردەوامن. -
پارتی یهکیهتی دیمۆکراتیک: هەڕەشەکەی سەر سوریا، دەوڵەتی تورکە
پەیەدە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک هۆکاری قوڵبوونەوەی قەیرانەکانی سوریایە و وتی:" تورکیا هاوکاری چەتەکان دەکات و بەردەوامە لە بنپێکردنی مافی خەڵکی مەدەنیدا." -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی شەهبا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر گوندەکانی هەرێمی شەهبا. -
سوپای سوریا بەرەو ناوەندی سەراقیب لە پێشڕەویدایە
سوپای سوریا هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە ئۆپڕاسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک، لە پێشڕەویدایە بەرەو سەراقیب و گەیشتووەتە رێگای نێودەولەتی M4. -
تەرمی عەلی مەنلا کە لە لایەن سوپای تورکەوە کوژرا، بەخاک سپێردرا
تەرمی عەلی مەنلا کە دوێنی لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی ئاقیبەی سەر بە شێراوای عەفرین گیانی لەدەستدا، بە خاک سپێردرا. -
سوپای تورک ناوەندێکی سەربازی روسیای تۆپباران کرد
سوپای دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوەندێکی سەربازی روسیایان لە گوندی کشتهاری سەر بە ناوچەی شەڕا تۆپباران کرد. -
هێرشەکەی سەر منبج تێکشکێندرا
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب و منبج، بە خۆڕاگرییەکی پۆلایینەوە، هێرشێکی گروپی چەتەکانی 'کالکان فورات'یان بۆ سەر گوندەکانی باکوری رۆژهەڵاتی منبج تێکشکاند. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٥ داگیرکەر کوژران
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین لەدژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دوو چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٥ چەتەی تورک کوژران و ٣ چەتەش برینداربوون. -
هێزەکانی رژێم گەیشتنە رێگای M4ی نیودەوڵەتی
هێزەکانی رژێمی سوریا دوای کۆنترۆڵکردنی گوندی تەسرەب، گەیشتنە رێگای نێودەوڵەتی M4 و تەنها ٨ کیلۆمەتر لە شاری ئیدلبەوە دوورن. -
داگیرکەران هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی شەڕای عەفرین
دەوڵەتی داگیرکەی تورک و چەتەکانی هێرشیکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر گوندەکانی ناوچەی شەڕای عەفرین. -
دەوڵەتی تورک هێزی سەربازی زیاتر دەنێرێت بۆ گوندەکانی تل تەمر
سوپای داگیرکەری تورک لە لایەکەوە بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی تل تەمر و لە لایەکی دیکەشەوە دەستی بە گواستنەوەی هێزی سەربازی زیاتر کردووە بۆ ئەو گوندانەی داگیری کردوون. -
دەوڵەتی تورک لە گوندی ئاقیبە هاوڵاتییەکی ٦٥ ساڵانی کوشت
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی عەفرین و ناوچەی شەهبا لە لایەن سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، لە گوندی ئاقیبە هاوڵاتییەکی ٦٥ ساڵ بە ناوی علی مەنلە ئەبو شابۆ گیانی لەدەستدا. -
لە هێرشی سوپای سوریادا لە ئیدلب ٤ سەربازی تورک کوژران
سوپای سوریا دوێنێ شەو لە ئیدلب دەستى بە ئۆپراسیۆنێک کرد و لەو ئۆپراسیۆنەدا ٤ سەربازی تورک کوژران و ٩ سەربازی تریش بریندار بوون، کە برینى یەکێکیان قورسە. -
لە هێلانەکەى داعش لە کامپی هول لە ٨ مانگدا ٢٦ کەس کوژراون
هێرشی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باکوور – رۆژهەڵاتى سوریا بووەتە هاندەرى زیاتری داعش لە کامپی هول. چەتەکانی داعش رێکخستنێکیان بە ناوی 'ئەل حسبە' لە کامپەکەدا دروستکردووە و لە ٨ مانگدا ٢٦ کەسیان تیرۆرکردووە. -
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە قورسی شەهبا و عەفرین بۆردومان دەکات
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لەگەڵ گروپە چەتەکانیدا لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بە قورسی دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنى گوندەکانى ناوچەکانى شەرا و شێراواى عەفرین و ناوچەى تەلرەفعەتى شەهبا. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە شەهبا ٢٢ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە دوو ناوچەی شەهبا هیزەکانیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٢٢ داگیرکەر کوژران. هاوکات ٣ شەرڤانیش شەهید بوون. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین دوای ئەوەی فیدیەیان وەرگرت، کەسێکیان کوشت
گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە عەفرین، ٤ مانگ لەمەوبەر هاوڵاتیەکی مەدەنیان ڕفاندبوو. بەلام دوای ئەوەی بەرامبەر ئازادکردنی فیدیەیان وەرگرت، کوشتیان. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیانکردە سەر باکووری حەلەب
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی باکووری ڕۆژئاوای حەلەب. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر رێگای M4
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی خالیدیەی عەین عیسا و ڕێگای M4 نێودەولەتی. -
زەردەشت عەفرین شەڕڤانی یەپەگە لە سیدنی بەبیر هێنرایەوە
زەردەشت عەفرین شەڕڤانی یەپەگە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە رۆژئاوی کوردستان شەهید بووە، لە شاری سیدنی ئوستورالیا بەبیر هێنرایەوە.