ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
سەرەک چەتە نوێکەی داعش لە ئەنقەرەیە
سەرەک چەتەی نوێى داعش، مەحمود عەبدولڕەحمان مەولا سەلبی (حاجی عەبدڵا، عەبدوڵا قارداش) ماوەی ساڵێکە لە دیلۆک و ئەنقەرە لە ژێر کۆنترۆڵی میت دایە. -
دەوڵەتى تورک جارێکیتر گوندەکانى شەهبای تۆپبارانکردەوە
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر جارێکیتر ٣ گوندی لە هەرێمی شەهبا تۆپبارانکرد. -
ڕێپێوانی مەودادرێژ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ئۆجالان دەستیپێکرد
ڕێپێوانی مەودادرێژی بە سەدان گەنجی کۆبانێ بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد. -
لە مارع و شێراوا ٣ چەتە کوژران
لە هەرێمەکانى مارع و شێراوا لە چالاکیى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا ٣ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون. -
قەیرانی ئیدلب:نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، لە ئەنکەرەیە
لە کاتێکدا کە هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی لە سوریا، دەرباسی قۆناغی شەڕی راستەوخۆ بووە لەگەڵ رژێمی شام، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسی سوریا سەردانی ئەنکەرەی کرد. -
سوپای تورک شەهبای تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی سمۆقای سەر بە ناوچەی شەهبای تۆپباران کرد. -
هێزەکانى سوریا لە ئیدلب شاڕێى ئێم ٥یان کۆنترۆڵکرد
هێزەکانى رووسیا و سوریا لە ئیدلب بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و بە تەواوەتی شاڕێی ئێم ٥ (M5)یان کۆنترۆڵکرد. -
داگیرکەران لە عەفرین ٢ هاووڵاتیی تریان رفاند
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ناوچەی ماباتای عەفرین ٢ هاووڵاتیی تریان رفاند. -
دەوڵەتى تورک گوندەکانى شەرای تۆپبارانکرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى چەندین گوندی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین تۆپبارانکرد. -
لە ئیدلب ٥ سەربازی تورک کوژران
بە پێی لێدوانێکی سوپای تورک، لە شاری ئیدلب ٥ سەربازی تورک کوژراون و ٥-ی دیکەشیان لێ بریندار بوون. -
چەتەکان لە ئیدلب بە جلوبەرگی سەربازیی سوپای تورکەوە جێگیرکران
دەوڵەتى تورک بۆ ئەوەى ژمارەیەکى زۆر چەتە لە ئۆپراسیۆنەکەى رژێم و روسیا بپارێزێت، جلوبەرگ (یونیفۆرم)ی سەربازیی سوپای تورکی لەبەر کردوون و بە ئۆتۆمبێلی سەربازیى سوپای تورکەوە لە ناوچەکەدا دەیانگەڕێنێت و جێگیریان دەکات. -
لە ناوەندی عەفرین تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا
لە ناوەندی شاری عەفرین تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. -
'لەدژی داگیرکەری شان بە شانی یەکتری تێدەکۆشین'
گەلانی کورد، عەرەب، ئاشووری و سوریانی لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر تەل تەمر ئەنجوومەنی سەربازیان پێکهێنا. سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاند، گەنجانی هەرێمەکە لەدژی داگیرکەری بۆ تێکۆشان لەدەوری یەکتری کۆبوونەتەوە. -
گروپە تیرۆریستەکانی ئیدلب بۆ کوێ دەچن؟
قەیرانی ئیدلب ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتردەبێتەوە و لە ئیستادا بە تەنها ئەو گروپانەی کە گرێدراوی ئەلقاعیدە و پاشماوەی داعشن لە شارەکەدا ماون. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئیدلب لە لایەن ڕژێمەوە ئەو گروپانە بۆکوێ دەچن؟ -
تەرمی ئەبرام منبج شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بەخاکسپێردرا
هاوڵاتیانی منبج تەرمی ئەبرام منبج شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبجیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی منبج بەخاکسپارد. -
گەنجانی کۆبانێ پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان شەرمەزارکرد
گەنجانی کانتۆنی کۆبانێ بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرد. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندی سلیبی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی سلیبی سەر بە گرێ سپی. -
شارەوانی کەمپی بەرخۆدان دەستی بە چاندنی نەمام کرد
شارەوانی کەمپی بەرخۆدانی شەهبا لە سەر ڕێگا گشتیەکان دەستی بە چاندنی نەمام کرد. -
چەتەکانی تورکیا لە رێگای M5 دەکشێنەوە
بڕیار وایە شاندێکی روسی لە ئەنکەرە چەندین چاوپێکەوتن ئەنجام بدات و بەر لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکانیش چەتەکانی دەوڵەتی تورک بریاریان داوە لە رێگای نێودەوڵەتی M5 بکشێنەوە. -
لە تەل تەمر مینێکی داگیرکەران تەقیەوە و ٣ سەربازی ڕژێم کوژران
لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی ئەلتەوێلای تەل تەمر ٣ سەربازی ڕژێمی سوریا کوژران. -
لە گرێ سپی ٦ چەتە کوژران
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى هێرشیان کردە سەر گوندەکانى گرێ سپی. لەو هێرشەدا ٦ چەتە کوژران. -
داگیرکەر گوندەکانى گرێ سپی تۆپبارانکرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانى گرێ سپی-یان بۆردومانکرد. -
لە هێرشی تەل تەمردا ٦ شەڕڤان شەهید بوون
بە هۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر تەل تەمر ٦ ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر شەهید بوون. -
پیدرسۆن: دەبێت رێگری لە هاوکارییەکان بکرێت بۆ گروپە تیرۆریستییەکانى ئیدلب
گیر پیدرسۆن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، رووداوەکانى ئیدلب هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و نێونەتەوەیى دەکات. راشیگەیاند "دەبێت زیاتر و بەهێزتر رێگری لە هاوکارییەکان بکرێت بۆ گروپە تیرۆریستییەکانى ئیدلب". -
سانای سوری: یەکەکانى سوپای سوریا چوونە ناو شارۆچکەى سەراقیب
ئاژانسى هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، هێزەکانى رژێمى سوریا چوونەتە ناو شارۆچکەى سەراقیب لە ئیدلب.