تەرمی ئەبرام منبج شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بەخاکسپێردرا

هاوڵاتیانی منبج تەرمی ئەبرام منبج شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبجیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی منبج بەخاکسپارد.

ئەحمەد محەمەد موسا (ئەبرام منبج) شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج هەفتەی ڕابردوو لە بەرەی شاری منبج هێڵی ساجور لە شەڕێکی نێوان ئەنجوومەنی سەربازی منبج و چەتەکانی تورکدا شەهید بوو.

بە سەدان نیشتەجێی منبج تەرمی شەهید ئەبرام منبجیان لە نەخۆشخانەی فورات وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی منبجیان برد.

لە گۆڕستانی منبج دوای دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، ئەنجوومەنی سەربازی منبج مەراسیمێکی سەربازیان سازکرد. دواتر لەسەر ناوی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆسی ئەنجوومەنی سەربازی منبج فەرماندە محەمەد قەڕاموخ قسەی کرد. قەڕاموخ سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و بەڵێنیدا لەسەر ڕێچکەی شەهیدان درێژە بە خەبات بدەن و وتی، "ئێمە هێز لە ڕوحی شەهیدان وەردەگرین و پڕۆژەی ژیانی ئاشتیانە بێ جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەپارێزین."

قەڕاموخ وتیشی، "شەهیدان بە قارەمانێتی خۆیان بەرامبەر دوژمن ئەردۆغان وەستانەوە کە دەیەوێت ئیمپراتۆری عوسمانی زیندوو بکاتەوە و ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورک دەیەوێت سوریا داگیر بکات و خەڵکە ڕەسەنەکەی ئاوارە بکات.

لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان کەفا ئەلعەلی ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدانیش ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگای تێکۆشەردا شەهیدان سمبوڵی فیداکارین.

بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی مەدەنی دیموکراتیکی منبج و گوندەکانی محەمەد سەبری هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئابوری قسەی کرد و وتی، "شەهیدان سمبوڵی ئێمەن کە هیچ کاتێک لەبیرناکرێن."

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بڕوانامەی شەهید ئەبرام منبج ڕادەستی دایکی کرا و دواتر هاوڵاتیان تەرمی شەهیدیان بە دروشم و هەلهەلە بەخاکسپارد.

ف.ق