ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە سەرێکانی دوو خوشک بەدەستی چەتەکان کوژران
لە سەرێکانی داگیرکراو، دوو خوشک بەدەستی چەتەکانی ئەحرارالشرقیە دەکوژرێن، برای ئەو دوو خوشکەش دەڵێت: ئێمە قاتیلەکان باش دەناسین، پێشتر لەناو داعش بوون ئێستاش لە ڕیزی سوپای میللی دان. -
لە عەزاز تەقینەوە: زیاتر لە ٧ کەس کوژران
لە عەزاز کە ئێستا لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دایە، تەقینەوەیەک روویدا و لە ئەنجامدا لانی کەم ٧ کەس کوژران. -
سوپای داگیرکەر زرگان بۆردوومان دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی زرگان بۆردوومان دەکەن. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رۆژئاوای گرێ سپی دیوار دروست دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بۆ ئەوەی گرێ سپی لە کۆبانێ داببڕێت، لەڕۆژئاوای گرێ سپی دیوار دروست دەکات. -
حەلەب: کۆبانێ سەرەتای کۆتایی داعش بوو
یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە بەناوی حەلەب باسی شەڕی کۆبانێ و سەرکەوتنی ئەو کاتەی کرد و وتی: " کۆبانێ سەرەتای کۆتایی داعش بوو". -
کۆبانێ، خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی داگیرکەری بەڕێوەچوو
بە هەزاران کەس لە شاری کۆبانێ ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرش و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرد. -
قەسەدە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامی هەیە
قەسەدە ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بەردەوامە بە ئامانجی داگیرکردنی ناوچەی نوێ لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا. -
بەرخۆدانی هاوڵاتیانی عەفرین
محەمەد نوری یەکێکە لەو هاوڵاتیانەی عەفرین کە ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی کرد، دەربارەی ئێش و زەحمەتیەکانی دوورکەوتنەوە لە عەفرین دەدوێت. -
لە تەل تەمر ١٤ داگیرکەر کوژران
سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر تەل تەمر. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە. لە هێرشەکەدا ١٤ سەرباز و چەتەی تورک کوژران. -
چەتەکان لە سەرێکانی ٢ ژنی عەرەبیان کوشت -نوێ کرایەوە-
چەتە چەپەڵەکانی ئەحرار ئەلشارقییە-ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی دوو ژنی بێتاوانی عەرەبیان لە ماڵەوە بردە دەرەوە و کوشتیان. -
دەوڵەتی تورک ١٠ هاوڵاتی عەفرینی ڕفاند
گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک،لە گوندی ماراتی عەفرین ١٠ هاوڵاتیان ڕفاند کە یەکێکیان ژنە. -
HRE:سەربازێکی تورک و چەتەیەک کوژران
لە ئەنجامی دوو چالاکی هێزەکانی رزگاری عەفرین لە ناوچەکانی مارە و عەزاز سەربازێکی تورک و چەتەیەک کوژران. هاوکات تانکێکی دەوڵەتی داگیرکەریش تووشی پێکان هاتووە. -
داگیرکەران بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی کۆبانێ
ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانی ڕووس لە کۆبانی دەوریەیان ئەنجامدا، دانیشتووانی هەرێمەکەش ناڕەزاییان دەربڕی، داگیرکەران بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان. -
لە ئیدلب بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە بە دەیان کەس کوژران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا هێرشی فراوانیان لە ئیدلب ئەنجامدا. بەرپرسانی ڕووسیا باس لە کوشتنی ٤٠ سەربازی ڕژێم و بریندارکردنی ٨٠ سەرباز دەکەن. -
'خەلیفە نوێکەی داعش لە تورکیایە'
تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ چەتەی داعش ڕایگەیاند، ئەلسەلبی خەلیفە نوێکەی داعش و کەسە نزیکەکانی لە تورکیان. -
داگیرکەران گوندی تەل مەدیقی شەهبایان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی تەل مەدیقی شەهبایان تۆپباران کرد. -
گەنجانی عەفرین داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە دووهەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، لە ناوچەی تل رفعەت رژانە ناو شەقام و بە رێپێوانێک داگیرکەرییەکەیان ئیدانەو شەرمەزار کرد. -
داگیرکەران گوندەکانی عەفرین و شەهبا تۆپباران دەکەن
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی شەڕا و شەهبا تۆپباران دەکەن. -
داگیرکەران بە چەکی قوڕس هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی گرێ سپی
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرش دەکەنە سەر گوندی خربت بەگەری سەر بە گرێ سپی. -
لە ناوەندی عەفرین دوو داگیرکەر کوژران
لە دووەمین ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ناوەندی عەفرین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا دوو داگیرکەر کوژران. -
لە رۆژئاوا بە هەزاران کەس لەدژی داگیرکەریی رژانە سەر شەقامەکان
لە چەندین شار و شارۆچکەی رۆژئاوای کوردستان، بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی داگیرکاریی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، رژانە سەر شەقامەکان و پەیامی "رۆحی بەرخۆدان دەگەشێنینەوە، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین" بە دەنگی بەرز وترایەوە. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شەڕا و شێراوا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی شەڕا و شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات. هاوکات گوندەکانی شەهباش بە تۆپ و موشەک تۆپباران دەکرێن. -
مەسەدە:لە دژی داگیرکەری پێویستە جەنگی رزگاری رابگەیێنرێت
مەجلیسی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە بانگەوازییەکی ئاڕاستەی گەلی عەفرین و خەڵکی ئەو ناوچانەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیر کراون، کرد و رایگەیاند، پێویستە جەنگی رزگاری رابگەیێنین. -
لە گرێ سپی تیرۆری دەستگیرکردن دەستیپێکردووە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە گرێ سپی، دەستی بە تیرۆری دەستگیرکردنی هاوڵاتییان کردووە. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەرای تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد.