ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
فاتمە حەسەن: ئامانجی کۆنگرەی ستار دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیکە
دەیان ساڵ لەمەوبەر و هەتا ئەمرۆ، ژنی کورد بۆ ئازادی خۆی تێکۆشاوە، بەڵام ئەمڕۆ ژنی کورد بووەتە پێشەنگی هەموو ژنانی جیهان. -
HRE: ٧ داگیرکەر کوژران و ٧ی دیکەش بریندار بوون
هێزەکانی رزگاریی عەفرین-(HRE) رایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەرڤانانیاندا لە هەرێمی عەفرین، ٧ داگیرکەر کوژراو و ٧ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش لەناو براون. -
هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سوریا
لەدژی فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سوریا، هێرش ئەنجامدرا و بە پێی بەرپرسانی سوریا هێرشەکە لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون. -
لە سەرێکانی تا ئیدلب قەسەدە و شام دەتوانن تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەن
بەدران چیاکورد یاریدەدەری هاوسەرۆکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە پەیمانێکی سیاسی قەسەدە و سوپای سوریا دەتوانن لە سەرێکانی تا ئیدلب لە دژی داگیرکاری و تیرۆر تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەن. -
ژنێکی دیکە لە کامپی هۆل کوژرا
تەرمی ژنێک لە کامپی هۆل-ی سەر بە شاری حەسەکە دۆزرایەوە کە تا ئێستا ناسنامەی ئەو ژنە ئاشکرانەکراوە. -
کۆبوونەوەی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە دووهەمین رۆژیدا بەردەوامە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دووهەم رۆژیدا بەردەوامە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا. -
خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتگیریی کەرتە ستراتیژییەکان دەکات
خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کارەکانی ساڵی ڕابردووی هەڵسەنگاند و وتوێژی لەبارەی گرنگترین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە کرد. -
تەرمی شەهیدان عەباس و ریدوان بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپێردران
بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی هەر دوو شەهیدی هێزەکانی ئاسایش ناوخۆ عەباس و ریدوان بەخاک سپێردران کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی تربەسپی شەهید بوون. -
سوریا داوای پاشەکشەی دەستبەجێ لە تورکیا دەکات
سوریا داوای پابەندبوون بە سەروەریی دەوڵەتەکەی و پاشەکشەی دەستبەجێ لە هەموو خاکەکەی لە تورکیا کرد. -
لە کۆبانێ کاروانێکی سەربازی هاوبەشی روسی-تورکی هێرشی گەلیان کرد
کاروانێکی سەربازی هاوبەشی سوپای روسی و تورکی لە رۆژئاوای شاری کۆبانێ، بە بۆمبی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییان کە ناڕەزاییان دەربڕیبوو. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر حەلەب
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوەن هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری حەلەب. -
قەسەدە: داگیرکەران خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج
قەسەدە رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکە بەردەوامن و ئاشکراشی کرد، هێزەکانی داگیرکەران خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج. -
بۆ شەهیدانی تەل رەفعەت رێپێوانێک ئەنجامدرا
لە چلەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی تەل رەفعەت لە شەهبا، رێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. -
داگیرکەران هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی زرگانی
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی زرگانی. -
چەتەکان حەلەبیان بۆردومان کرد:٣ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گەڕەکەکانی حەلەبیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا. -
دەوڵەتی تورک ناوچە مەدەنی نشینەکان بۆردوومان دەکات
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکات کە هاوڵاتیان تێیدا نیشتەجێن. -
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان گوندێکی تربەسپیی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان گوندی دگوری سەر بە ناوچەی تربەسپیی بۆردومان کرد. -
شاندێکی ژنان سەردانی یەپەژەی کرد
شاندێک لە ئەنجومەنەکانی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان کرد و لەگەل ئاخین نوجان فەرماندەی یەپەژە و نەسرین عبدولا وتەبێژی یەپەژە کۆبووەوە. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٢ سەرباز کوژران و ٥ سەربازیش بریندار بوون
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە عەفرین لە چالاکیەکی هێزەکانیاندا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران و ٥ سەربازیش برینداربوون. -
لە شاروچکەی هەجین بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆرسکیلێک ٦ کەس بریندار بوون
لە شاروچکەی هەجینی سەر بە دێرەزۆر مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و ٦ کەس بریندار بوون. -
سوپای تورک گوندی ئەریدا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک گوندی ئەریدا-ی سەربە گرێسپی داگیرکراو تۆپباران دەکات. -
قەسەدە لێژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی بێسەروشوێنکراوەکان پێکهێنا
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لێژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی بێسەروشوێنەکانی باکور و رۆژهەلاتی سوریا دروست کرد، بەگوێرەی ئامارەکان تا ئێستا سێ هەزار و ٢٨٦ کەس بێ سەروشوێنن. -
تەرمی ٤ شەڕڤانی شەهید لە حەسەکە بەخاکسپێردران
تەرمی ٤ شەڕڤانی شەهید کە لە دێرەزوور و حەسەکە شەهیدبوبوون، بە مەراسیمێکی بەشکۆ لە شاری حەسەکە بەخاکسپێردران. -
سوپای تورک گوندەکانی عەین عیسای تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک، گوندەکانی دەوروبەری عەین عیسای تۆپباران کرد و بە بەردەوامیش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی هەرێمەکە دەسوڕێتەوە. -
کۆمەڵکوژی پاریس لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانەکرا
لەحەوتەمین سالڕۆژی کۆمەڵکوژی پاریس کە تێیدا ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان لە ٩-١-٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو کۆمەڵکوژییە ئیدانەکرا.