ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
HRE:٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش لەناو برا
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE ٣٠ی کانونی دووەم لە گوندی دوراقیا و قزلباشای سەر بە ناوچەی شەڕا لە دژی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی سەر بە گروپی تیرۆریستی فەیلەق ئەلشام چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٣ چەتە کوژران و دووانیشیان بریندار بوون. -
شەش ژنی داعش کە هەوڵی هەڵهاتنیان دەدا، دەستگیرکران
هێزە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەش ژنیان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندەدا لە گەڵ منداڵەکانیان لە کەمپی هۆڵ هەڵبێن. -
دەگیرکەران لە گوندەکانی شەڕا دارە زەیتوونەکان دەبڕنەوە
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین، دەستیان بە بڕینەوەی دارە زەیتوونەکان کردووە. -
دەوڵەتی تورک لە ئیدلب بنکەی نوێی سەربازی دروست دەکات
دەوڵەتی تورک لە ئیدلب لەسەر رێگای M4 û M5 لە ناوچەی سەراکیب بنکەی نوێی سەربازی دروست دەکات. -
تورکیا رەتی کردبووەوە، بەڵام سویسرا سەلماندی: فسفۆری سپی بەکار هاتووە
پەیمانگای لێکۆڵینەوەی واسلینگ کە ناوەندەکەی لە سویسرایە، بە بەڵگەوە سەلماندی کە دەوڵەتی تورک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکەرییەکانیدا فسفۆری سپیی قەدەغەکراوی بەکار هێناوە. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی گرێ سپی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئەریدای گرێ سپییان تۆپباران کرد. -
کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە تل ڕەفعەت ئیدانەکرا
ئەنجوومەنی تل ڕەفعەت و عەفرین هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر گەلانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی عەفرین ئیدانەکرد. -
کۆمەڵێک هاوڵاتی دیکە لە باشورەوە گەڕانەوە واری خۆیان
هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان کەبە هۆی دڕندەیی و هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی بەناچاری ئاوارەی باشوری کوردستان بوبوون، دەگەڕێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان بۆسەر واری خۆیان. -
HRE هێرشی کردە سەر بارەگایەکی داگیرکەران، ٣ پلەداری سەربازی کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE رایگەیاند، لە ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک و لە ئەنجامدا ٣ پلەداری سەربازیی هێزی داگیرکەر کوژراون. -
داگیرکەران لە گرێ سپی کەسێکی دیکەیان فڕاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەل حەویجی سەر بە گرێ سپی هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و کەسێکیان بریندار کرد و دواتر فڕاندیان. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەهباو عەفرین تۆپباران دەکات
سواپی داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی شەهبا، ناوچەی شێراوە و شەرا لە عەفرین تۆپباران دەکات. -
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک شەڕی یەکتر دەکەن
لەنێوان هێزی پۆلیسی دەوڵەتی تورک و گروپی چەتەکانی سولتان موراد و ئەحرار ئەلشام لە سەرێکانی شەڕی سەختی یەکتر دەکەن. -
سوپای تورک گوندەکانی شێراوەو تل تەمری بۆردوومان کرد
سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندی سۆخانکێ و ئاقیبە-ی سەربە شێراوە و گوندی ئم ئەلخێر لە ناوچەی تل تەمر بۆردوومان کرد. -
هێزی ڕزگاری عەفرین: دوو چەتە کوژران
هێزی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە ٢٧ ئەم مانگە لە چالاکیکی نێشان شکێنی هێزەکانیاندا دوو چەتەی داگیرکەر کوژراوان و درۆنێکی داگیرکەر تورک تێک شکێندراوە. -
داگیرکەران لە سەر ڕێگای M4 هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە نزیک گوندی هۆشانی گرێ سپی لە سەر ڕێگای M4 هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی مەدەنی. چەندین کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن. -
سوپای سوریا معرت ئەلنوعمانی کۆنتڕۆڵ کرد
سوپای سوریا بە یارمەتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا شاری معرت ئەلنوعمان کە دەکەوێتە باشوری ئیدلب لە چەتەکان پاککردەوەو بەتەواوی کۆنتڕۆلی کرد. -
سوپای داگیرکەر٤٠٠ دار زەیتوونیان لە عەفرین بڕی
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ناوچەی شەرا لە عەفرین زیاتر لە ٤٠٠ دار زەیتوونیان بڕی، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار دار زەیتوون لە عەفرین بڕاونەتەوە. -
تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕوویدا
لە ناوەندی شاری عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. -
ساڵیادی ڕزگاری کۆبانێ بە ئاهەنگێکی فراوان پیرۆز کرا
لە شاری کۆبانێ، بە بەشداربوونی هەزاران کەس بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی ڕزگاری شارەکە ئاهەنگێکی فراوان بەڕێوەچوو. -
تەرمی دوو شەهید لە ناوچەی شەهبا بەخاک سپێردران
هاوڵاتییانی عەفرین و شەهبا تەرمی هەر یەک لە ئێریش عەفرین شەهیدی یەپەگە و دڵشێر عەفرین شەهیدی هێزەکانی رزگاری عەفرینیان بە مەراسیمێکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی سەردەم لە ئەهرێز-ی شەهبا بەخاک سپارد. -
هاوڵاتیانی کۆبانێ ساڵڕۆژی ڕزگاری شارەکەیان پیرۆز کرد
هاولاتیانی شاری کۆبانێ ساڵڕۆژی ڕزگاری شارەکەیان و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە شارەکەیان پیرۆز کرد. -
HRE:٤ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین-(HRE) لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە هەرێمەکانی باب و جندرێس لە ئەنجامی چالاکییەکانی دژی گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکدا، ٤ داگیرکەر کوژراون و یەکێکیشیان بریندار بووە. -
حکومەتی عێراق بە هۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا نیگەرانە
شەوی ڕابردوو پێنج موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران کە یەکێکیان بەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوت، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕەزاییان پیشاندا. -
مەسەدە بانگەوازییەک ئاراستەی هاوپەیمانان و هێزەکانی ڕووسیا دەکات
مەسەدە بانگەوازییەکی ئاراستەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ڕووسیا کرد کە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بوەستێنن. -
سوپای داگیرکەر گوندەکانی شەرا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی گوندەکانی ناوچەی شەرای سەر بە عەفرین تۆپباران دەکات.