ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: هێرشی داگیرکەری تێكشکێنراو ٧ چەتە کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێرشی داگیرکەری بۆسەر باکورو ڕؤژهەڵاتی سوریا تێكشکێنراوەو ٧ چەتەش کوژران. -
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوایان بۆردومان کرد
فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاڵی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوایان لە دەروازەی چوونە ناوەوەی ناوچەی عەین عیسا بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٢ کەس بریندار بوون. -
٤٥٠٠ هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان
نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ ئاوارە لە باشوری کوردستانەوە گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی ئاوارەی دیکەش بەردەوامیی هەیە. -
هێرشی داگیرکەران بۆسەر عەین عیسا تێكشکێنرا
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی بۆسەر گوندی دبس لە ناوچەی عەین عیسا لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە تێكشکێنرا. -
سوپای تورک گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکات. -
نەخشەڕێگای ڕووسیا بۆ دانووستانی نێوان خۆبەڕێوەبەری و ڕژێمی سوریا
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، ڕووسیا نەخشەڕێگایەک کە لە چەند بەندێک پێکهاتووە، خستوەتەڕوو بۆ ناوبژیوانی و دانووستانی نێوان ڕژێمی سوریا و نوێنەرانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. -
ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا لە دێرەزوور شەهیدبوو
هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند کە ئەندامێکی ئەوان بە ناوی مەحموود هۆشەنگ لە دێرەزوور لەکاتی گەڕی ئەمنی ناوچەکە لە هێرشێکدا شەهیدبووە. -
سوپای تورک بە سەدان چەتەی لە گرێسپی-یەوە ناردووە بۆ لیبیا
سەرچاوەیەکی هەرێمی لە گرێسپی دەستنیشانی کردووە، کە سوپای تورک بە سەدان چەتەی هاوپەیمانی لە گرێسپی کشاندووەتەوەو ناردوویەتی بۆ لیبیا، لەهەمەنکاتدا دەستیکردووە بە گرتن و ڕفاندنی گەنجانی هەرێمەکە. -
تەرمی شەهید رۆستەم جودی لە شەهبا بەخاک سپێردرا
هاوڵاتیانی عەفرین و شەهیا، تەرمی شەهید رۆستەم جودی شەڕڤانی یەپەگەیان بە مەراسیمێکی شکۆدار لە ناوچەی ئەهرەز بەخاکسپارد. لە مەراسمەکەدا یادی شەهید سیپان و عەفرینیش کرایەوە. -
تل تەمر، لە مەراسیمێکدا تەرمی شەڕڤانێک بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهید مەحمود محەمەد ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە تل تەمر-ی سەربە فیدراسیۆنی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە مەراسیمێک بە خاکسپێردرا. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و گرێ سپی
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە پاشماوەی داعش و ئەلنوسرەن دوێنێ ئێوارە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و گرێ سپی. -
لە کۆبانێ و درباسییە گۆشەگیری ئیدانەکرا
گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری کۆبانێ و درباسییە لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بە خۆپیشاندانی فراوان ئیدانە کرا. -
قەسەدە: هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئەنجامی ٣ رۆژی رابردووی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد و جەختیشی کردەوە کە هێرشی داگیرکەران بەردەوامن. -
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر رێگای (M4)ی نێودەوڵەتی
هێزەکانی رژێمەکەی ئاکەپە و چەتە چەپەڵەکانی لە گوندی خربەت کەرەم و ناوچەی عەین عیسا رێگای نێودەوڵەتی (M4)یان تۆپباران کرد. -
تەرمی شەڕڤانی شەهید وەلید مەنان بە خاکسپێردرا
بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە شاری حەلەب، تەرمی شەهید وەلید مەنان شەڕڤانی یەپەگە لە لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا. -
سوپای تورک گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندەکانی سەر بە ناوچەی شێراوا لە عەفرین تۆپباران دەکات. -
قەسەدە ناسنامەی ١١ شەهیدی ئاشکرا کرد
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسنامەی ١١ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی شەرەفدا شەهید بوون. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سەر بە ناوچەی عەین عیسا بە قورسی تۆپباران دەکات. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٦١ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین، ئاماری شەڕەکانی ساڵی ٢٠١٩ی ئاشکرا کرد، راشیانگەیاند کە لەو ساڵەدا ٢٦١ داگیرکەر کوژراون. -
سوریا، لەماوەی ٩ ساڵدا ٣٨٠ هەزار کەس کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لە ئاداری ٢٠١١ و دەستپێکردنی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوریا تا ئێستا ٣٨٠ کەس کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە. -
خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر تۆپباران کران
هێزەکانی رژێمی سوریا خاڵەکانی چاودێری سوپای تورکی داگیرکەریان لە هەرێمی ئدلب تۆپباران کرد و لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس لە نێوانیاندا روو دەدات. -
قەسەدە ئاماری ساڵی رابردووی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرا کرد
قەسەدە ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٩ی بە راگەیاندراوێک بڵاو کردەوە. قەسەدە راشیگەیاند کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی زیانی زۆریان بەرکەوتووە. -
شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف لە تەبقا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران
تەرمی دوو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا کە لە بەرخۆدانی شەرەف لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی شەهید ببوون، لە تەبقا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران. -
خەلیل: هێزە سەربازی و رێکخستنیەکانمان زیاتر بەهێز دەبن
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ – دەم ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٢٠ دا هێزی سەربازی و پاراستن و ڕێکخستنەکانیان بەهێزتر دەبن و بۆ سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان زیاتر بە بڕیارەوە دەجولێنەوە. -
سوپای تورک و چەتەکانی عەین عیسایان تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سەر بە ناوچەی عەین عیسایان بە سەختی تۆپباران کرد.