ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندەکانی گرێ سپی بۆردومان دەکەن
سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی گرێ سپی بە سەختی بۆردومان دەکەن. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری: ئاستانا نوێنەرایەتی گەلانی سوریا ناکات
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئاستانا نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلانی سوریا ناکات و پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری پرۆژەیەکە کە ئامانجی یەکێتی سوریایە. -
"دیپلۆماسیی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتووە"
یاریدەدەری پرۆفیسۆر و دکتۆر عوسمان ئایتار دەلێت، بەرێوەبەرایەتی خۆسەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ساتەوەخستی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکەوە تا ئێستا، خەباتێکی سەرکەوتووی دیپلۆماسیی بەڕێوە بردووە. -
شارەوانی نۆرنبێرگ وێنەی رۆژئاوای لە پیشانگاکە لابرد
لە ناوەندی کەلتوری سەر بە شارەوانی نۆرنبێرگ، پێشانگای وێنە کرایەوە و وێنەیەک لە رۆژئاواش لە پیشانگاکە نمایش کرا. لەسەر گوشاری لۆبی تورک، شارەوانی وێنەکەی لە پیشانگا لابرد. -
کۆنفرانسی رۆژئاوا لە پەرلەمانی ئەوروپا: دەبێت پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنرێت
لە پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر داگیرکەریی لەدژی ڕۆژئاوا کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو. دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکی گالبرتیتە وتی: "دەبێت ئیتر بە چاوی تیرۆر سەیری پەکەکە نەکەین". -
هۆزەکانی ڕەقا و گرێ سپی: پشتیوانی قەسەدە دەکەین
ریشسپیی هۆزەکانی ڕەقا و گرێ سپی هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد و پشتیوانیان بۆ هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک-قەسەدە دەربڕی. -
کۆنفڕانسی رۆژئاوا لە پەرلەمانی ئەورۆپا: ئەردۆغان، هیتلەری ئەم سەردەمەیە!
کۆنفڕانسی رۆژئاوا لە پەرلەمانی ئەورۆپا لە دووهەمین رۆژیدا بەرێوە چوو. لە کۆنفڕانسەکەدا باس لە دیکتاتۆریی ئەردۆغان کرا و لە هیتلەر و سەدامیان چواند. -
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی سێ شەهیدی خۆیان ڕاگەیاند
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی سێ شەڕڤانی خۆیان ئاشکرا کرد کە لە ٩ی کانونی یەکەم لە قۆناغی دووهەمی ڕزگارکردنی عەفریندا شەهید بوون. -
HRE: ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین- HRE رایگەیاند، ٢ چەتەی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون و لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە. -
قەسەدە ناسنامەی ١١ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی شەرەفدا شەهید بوون
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی ١١ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی شەرەفدا لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. -
"تێکۆشانمان لەدژی داگیرکەریی هەتا کۆتایی بەردەوام دەبێت"
خەڵکی ڕەقا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد ڕایانگەیاند، تێکۆشانیان لەدژی داگیرکەریی لە هەموو ناوچەکان هەتا دەرکردنی داگیرکەران بەردەوام دەبێت. -
قەسەدە: هێرشی داگیرکەران بە چەکی قوڕس و فڕۆکەی جەنگی بەردەوامە
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماری هێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی هێزە داگیرکەرەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریای ئاشکرا کرد. قەسەدە هەروەها وتی، هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامە. -
قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستی بەسەر ژمارەیەک چەک و جبەخانەدا گرت
یەکینەکانی دژەتیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بۆ سەر شانە نووستووەکانی داعش، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جبەخانەدا گرت. -
لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی چەتەکاندا تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە شاروچکەی بابی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی چەتەکاندا تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٢ چەتە برینداربوون. -
'بڕیاری نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە کوردیەکان مەترسیدارە'
مازڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) وتی، " بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری تورک بۆ نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە داگیرکراوەکان مەترسیدارە." -
٩٢ رێکخراوی سوری: پێویستە مافی گەلی کورد پارێزراو بێت
٩٢ رێکخراوی ژنان و پارێزەرانی مافی مرۆڤی سوریا لە راگەیێنراوێکی هاوبەشدا داوای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریایان کرد. لە هەمان کاتدا بانگی ئەوەیان کرد کە مافی گەلی کورد لە دەستوری سوریادا پارێزراو بێت. -
لە عەزاز لە جیاتی لیرەی سوری لیرەی تورکی بەرکار دەهێنرێت
دەوڵەتی تورک لەو ناوچانەی سوریا کە داگیری کردوون، هەوڵەکانی بۆ 'بە تورک کردن' قوڵتر و بەرفراوانتر کردووە. لەم چوارچێوەیەشدا لە ناوچەی عەزاز بەکارهێنانی لیرە سوری قەدەغە کردووەو لە جیاتی ئەو، لیرە تورکی بەکار دێت. -
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ لە شەهبا ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە
لە کامپی سەردەم لە شەهبا، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بەبۆنەی ١٠ی کانونی یەکەم، ڕۆژی جیهانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە. -
دەوڵەتی تورک کە لە سایلۆی گەنم کشابووەوە، جارێکیتر داگیریکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، سایلۆی گەنمی شەڕگراکی داگیرکردەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر بەجێی هێشتبوو. -
ئەحمێ: بۆ چارەسەریەکی بنەڕەتی ئامادەین لەگەڵ حکومەتی شام دانوستان بکەین
لوقمان ئەحمێ وتەبێژی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کۆمیەتی دارایی لە ڕەقا قسەی کرد و ڕایگەیاند، بۆ چارەسەری بنەڕەتی قەیرانی سوریا، ئەوان ئامادەین لەگەڵ حکومەتی شام دانستان بکەین. -
لە تەبقا داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا
لە تەبقا بە چالاکیەک تاوانی شەڕی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا. -
داگیرکەران گوندی تەل وەرد تۆپباران دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی تەل وەرد و شاروچکەی زڕگانی سەرێکانی تۆپباران دەکەن. -
خوێندکار و مامۆستایانی عەفرین و شەهبا کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەر
خوێندکار و مامۆستایانی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوان و ڕاگەیەنراوەکانیان لەبەرامبەر بارەگای سەربازانی ڕووسیا لە شەهبا کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامیدا ١٠ کەس شەهید بوون کە ٨ کەسیان منداڵ بوون. -
قەسەدە: جموجووڵی شانە شاراوەکانی داعش زیادیکردووە
قەسەدە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی شەڕ و هێرشەکانی ٢٤ داتژمێری ڕابردووی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاوکردەوە. -
'پشتیوانی لە یەپەگە و یەپەژە بۆ ئێمە ئەرکێکی پیرۆزە'
سەرحەد تیکون کە شەڕڤانێکی نێودەوڵەتییە دەلێت، بۆ ئەوان ئەرکێکی پیرۆزە کە دەتوانن لە دژی داعش، ببن بە پشتیوان بۆ هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە.