ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
تەڤ-دەم: هیچ رێگەو چارەسەرییەکمان نییە جگە لە خۆڕاگریی
تەڤگەری جڤاکی دیمۆکراتیک رایگەیاند دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ و قڕکردنی ئەنجامداوە و جەختیشی کردەوە کە جگە لە خۆڕاگریی هیچ چارەیەکی دیکە نییە. هەروەها بانگێکی ئاڕاستەی رای گشتی نیودەوڵەتی و رژێمی سوریاش کرد کە ئەرکە یاساییەکانیان جێبەجێ بکەن. -
لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا دوو هاوڵاتی خەڵکی عەفرین شەهید بوون
لە گوندی بابنسی سەر بە ناوچەی ئەحداسی شەهبا لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا دوو هاوڵاتی کە خەڵکی عەفرینن و ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون، لە کاتی کۆکردنەوەی داردا هەردووکیان شەهید بوون. -
داگیرکەران لە دژی دانیشتووانی کۆبانێ بۆمبی فرفێسک رێژیان بەکار هێنا
لە چوارچێوەی گەشتێکی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و سەربازانی روسیدا لە کۆبانێ گازی فرمێسک رێژ لە دژی هاوڵاتییانی ناوچەکە بەکار هینرا. -
دانیشتووانی گرێ سپی لە دژی چەتەکانی تورک چالاکییان ئەنجامدا
هاوڵاتییانی ناوچەی گرێ سپی کە لە لایەن دەولەتی تورکەوە داگیر کراوە، بە مەبەستی دەرکردنی چەتەکان لەو شارە، چالاکییەکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا. -
خەلیل: تیکۆشانمان لە ساڵی ٢٠٢٠ بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت
ئالدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ-دەم، ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگاند و وتی: "بەرخۆدان و تێکۆشانمان لە ساڵی ٢٠٢٠یش بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت". -
خەڵکی کۆبانی داگیرکەران بەردباران دەکەن
پۆلیسی سوپای رووس و سەربازانی تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای کۆبانێ بە شێوەیەکی هاوبەش گەڕان. خەڵکی کۆبانێ بەردبارانیان کردن. -
یەپەژە: لە ساڵی ٢٠٢٠ تێکۆشان بەگوڕتر دەکەین
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە- YPJ) رایگەیاند، لەپێناو کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەگیانی هاوبەش تێکۆشان بەگوڕتر دەکەین. -
سوپای داگیرکەر و چەتەکان گوندەکانی ناوچەی شەڕا تۆپباران دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی سەر بە ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین تۆپباران دەکەن. -
لە دێرەزۆر تەقینەوەیەک ڕوویدا: ٣ منداڵ و ژنێک گیانیان لەدەستدا
لە شاروچکەی ئەبو حەمامی ڕۆژئاوای دێرە زۆر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژنێک و ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە چالاکیەکاندا ٧ چەتە برینداربوون
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایاگەیاند، هێزەکانیان ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٧ چەتە بریندار بوون. -
ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی گرێ سپی زیادیکردووە
ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی گرێ سپی ڕۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤ هەزار کەس و هیچ لایەنەک جگە لە مانگی سووری کورد خزمەتیان ناکات. -
شاهۆز حەسەن:دیالۆگ تەنها دەبێت لەگەڵ مەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەنجام بدرێت
شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەل ریش سپی و رۆشنبیرانی عەرەبدا لە ناوچەی تربەسپی رایگەیاند، هەر دیالۆگێک بێتە ئاراوە، پێویستە لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتیک-مەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەنجام بدرێت. -
سوپای داگیرکەر گوندەکانی عەفرینی تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شێراوا و شەڕای سەر بە عەفرینی تۆپباران کرد. -
قەسەدە دەستی بەسەر حەشارگەیەکی داعشدا گرت
لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و بەدواداچوونی تیمە تایبەتەکانی ئۆپڕاسیۆنی قەسەدە، دەست بەسەر حەشارگەیەکی تیرۆرستانی داعشدا گیراو دوو تیرۆرستیش دەستگیر کران، کە بە نیاز بوون لە شەوی سەری ساڵدا تەقینەوە ئەنجام بدەن. -
فڕۆکەکانی کەشف بەسەر ئاسمانی عەین عیسادا دەفڕن
فڕۆکەکانی کەشفی سوپای داگیرکەری تورک لە ئیستادا بەسەر ئاسمانی عەین عیسادا دەفڕن. -
لە حەسەکە تەرمی سێ شەهیدی قەسەدە بەخاک سپێردران
هاوڵاتییانی شاری حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری، تەرمی سێ شەهیدی قەسەدە بە ناوەکانی ئالان دەروێش ، نەجدەت حەمادە و جاسم ئەل-لوێد-یان بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە، بەخاک سپارد. -
ناسنامەی ٨ شەهیدی خۆڕاگریی شکۆ ئاشکرا کرا
قەسەدە ناسنامەی ٨ شەهیدی خۆڕاگریی سەردەم کە لە بەروارەکانی نێوان ١١ بۆ ٢٣ی تشرینی دووهەم لە گرێ سپی و سەرێکانی گیانیان بەخت کرد، ئاشکرا کرد. -
شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشی داگیرکەرانیان دایەوە، ٣ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک-قەسەدە لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستندا، وڵامی هێرشێکی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان دایەوەو لە ئەنجامدا، ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران. -
تەرمی شەهید محمد یاسین شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی بەخاک سپێردرا
هاوڵاتییانی شاری رەقا تەرمی شەهید محمد یاسین ناسراو بە (بەحری رەقا) شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی-یان بە مەراسیمێکی شایستە بە خاک سپارد. -
ئامانجێکی سەرەکی داگیرکەران پەکخستنی پرۆسەی خوێندنە
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک، بواری پەروەردە و پەکخستنی پرۆسەی خوێندن و خاپورکردنی خوێندنگاکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە. لەم چوارچێوەیەدا بە دەیان هەزار خوێندار بێبەش بوون لە پڕۆسە پەروەردەو فێرکردن. -
لە عەین عیسا لە نێوان چەتەکان و هێزەکانی رژێمدا شەڕ و پێکدادان روویدا
لە نزیک ناوچەی عەین عیسا لە نێوان گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێزەکانی رژێمی سوریا شەڕ و پێکدادان روویدا. -
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی عەفرین
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی بیرکەتیک و کۆپرلیکی گرێ سپی، هێرشیان کردە سەر گوندی سەلیبێی ئەو ناوچەیەیش. هەروەها گوندەکانی مەراناز و ئەلقاسمیەی ناوچەی شەرای عەفرینیش بە سەختی تۆپباران دەکرێن. -
لە قامشلۆ تەرمی سدیق رەمەزان شەهیدی قەسەدە بەخاک سپێردرا
شەهید سدیق رەمەزان ناسراو بە جودی ملیتان کە لە ٢٥ی تشرینی دووهەم لە سەرێکانی شەهید ببوو، بە مەراسیمێکی شایستە بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی لە قامشلۆ بەخاک سپێردرا. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین:لە باب چەتەیەک کوژرا، چالاکییەکان بەردەوامن
هیزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانیاندا لە ٢٧ی کانونی یەکەم لە ناوچەی باب چەتەیەک کوژراوە و ٢ چەتەش بریندار بوون و جەختیشان کردوەوە چالاکییەکان بێ وەستان لە دژی داگیرکەران بەردەوام دەبن. -
دەوڵەتی تورک لە ئامادەکاری ئەوەدایە چەتەکانی داعش رەوانەی لیبیا بکات
لەم کاتەدا کە دەوڵەتی تورک ئامادەکاری ئەوە دەکات، سەرباز و چەتەکان رەوانەی لیبیا بکات، لە ناوچەی عەزاز فڕۆکەی 'نەناسراو' گرتووخانەیەکیان بۆردومان کردووە کە چەتەکانی داعشی تێدا بەندن و بە پێی زانیارییەکانیش چەندین چەتە رایان کردووە.