ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هاوڵاتییانی شاری عەفرین:بەردەوام دەبین لە خۆڕاگریماندا
هاوڵاتییانی شاری عەفرین کە بۆ هۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاوارەی گوندەکانی شەهبا و شێراوا بوون دەلێن، هەر چییەک رووبدات ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆڕاگرییەکەیان. -
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: زیاتر لە دوو سەربازی تورک کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ٢٦ی کانونی یەکەم لە چالاکییەکدا لەدژی بارەگاکانی سوپای تورک لە عەزاز، مالکیە و شەرا لانی کەم دوو سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون. -
داگیركهران هێرشدەکەنە سەر گوندێکی تەل تهمر
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە قورسی هێرشیان کردە سەر گوندی وم هەر مەل لە ناوچەی تەل تەمر. -
بە هەزاران کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید سیپان عەفرین کرد
لە دێرک بە هەزاران کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید محەمەد حەمۆ بە نازناو سیپان عەفرین کرد. -
سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی تل رەفعەتی تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی تل رەفعەت، کە بە هەزاران خەڵکی مەدەنیی تێیدا دەژیت، بە تۆپ و چەکی قوڕس تۆپباران کرد. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی گوندێکی عەین عیسا دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئەریدای سەر ب ناوچەی عەین عیسا و تۆپبارانی دەکەن. -
لە تەل سەمەن کەمپێک بۆ خەڵکی گرێ سپی کرایەوە
بۆ خەڵکی گرێ سپی کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ناچاری ماڵ و موڵکیان بەجێهێشتووە، لە تەل سەمەن کەمپێک دروست کرا. بەرێوەبەرایەتی کەمپەکە داوای کرد کە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان هاوکاریان بکەن. -
لە تەبقا دوو شەهید بەخاک سپێردران
هاوڵاتیانی تەبقا تەرمی هەردوو شەهید عوسمان حەبەش و خالید ئەلئەحمەدیان بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپارد کە لە هێرشێکدا بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی ناوچەکە شەهید ببوون. -
قەسەدە: هێرشی داگیرکەران لە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی بەردەوامە
قەسەدە ئەنجامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاو کردەوە کە لە ٧٦هەمین رۆژی دایە و رایگەیاند تۆپبارانکردنی ناوچە مەدەنییەکان، زیان لە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان دەدات. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی گرێ سپی
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی گرێ سپی بە سەختی تۆپباران کرد -
'تورکیا سیاسەتی پاکتاوی ئەتنیکی لە سوریا پەیڕەو دەکات'
وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سوریا ئاشکرایکرد، ئەوان چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ لایەنی تورک ئەنجامداوە و ڕاشیگەیاندووە: تورکیا لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا سوود لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕووسیا وەردەگرێت و پاکتاوی ئەتنیکی پەیڕەو دەکات. -
تەرمی شەهید ئەیاز عومەر شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی بەخاک سپێردرا
هاوڵاتییانی ناوچەی دربێسیی سەر بە حەسەکە تەرمی شەهید ئەیاز عومەر شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید روستەم جودی بەخاک سپارد. -
قەسەدە لەبارەی هێرشی داگیرکەرانەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن. -
لە ڕەقا دوو تەقینەوە بەدوای یەکدا ڕوویاندا
لە ڕەقا دوو تەقینەوە بەدوای یەکدا ڕوویاندا. -
لە دێرەزۆر ٣ تەقینەوە ڕوویاندا
لە شاروچکەی بسێرای دێرەزۆر ٣ تەقینەوە ڕوویاندا. -
خاڵێکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن ڕژێمەوە گەمارۆ دراوە
هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە بەردەوامی پێشڕەوییەکانیان لە ئیدلب، چەندین گوند، ناوچە و شارۆچکەیان کۆنترۆڵ کرد و خاڵێکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورکیشیان گەمارۆداوە. -
مامۆستایانی رەقە هێرشەکانی داگیرکارییان شەرمەزار کرد
مامۆستایانی رەقا کە ناڕەزاییان نیشان دا لەدژی هێرشەکان قڕکەر و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی پێشێلکردنی دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد. -
لە عەفرین ٤ کەسی مەدەنی رفێنران
دەولەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین ٤ کەسی مەدەنییان رفاند. -
قەسەدە: هێرشی داگیرکاری بەردەوامە
قەسەدە ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری دەولەتی تورک و چەتەکانی لەدژی گوندەکانی سەرێکانی، تەل تەمر، عەین عیسا و کۆبانێ بەردەامە. -
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن ئەلئەربید بەخاکسپێردرا
هاوڵاتیانی شەداد و گوندەکانی تەرمی شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن حەمود لەتیف ئەلئەربیدیان بە مەراسیمێک لە گۆرستانی شەهیدانی شەداد بەخاکسپارد. -
ڕژێمی شام لە ئیدلب لە پێشڕەویدایە، بە دەیان ناوچە و گوندی کۆنتڕۆڵکرد
هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ئەنجامی شەڕی ئیدلبدا کە چەندین ڕۆژە بەردەوامە، بە دەیان گوند و ناوچەی کۆنتڕۆڵکرد. -
'هێرشەکانی دژی رۆژئاوا، لە هەمان کاتدا لە دژی ئازادیی ژنانە لە سەرتاسەری جیهان
پارێزەرانی مافی ژنانی فێمینیست لە جیهان و چەندین چالاک و زانیار تیشکیان خستە سەر ئەوەی پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا بۆ دوارۆژی ناوچەکەو مرۆڤایەتی گرنگە. -
دوو شەهیدی بەرخۆدانی سەردەم بەخاکسپێردران
شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم، جوان عەفرین و جوودی چیا کە لە بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید ببون لە شەهبا بەخاک سپێردران. -
فڕۆکە جەنگییەکان لە گوندی سەیدا ٣ کەسی مەدەنییان بریندار کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی سەیدا-یان بۆردومانک کرد، کە دەکەوێتە نزیک کەمپی عەین عیسا و لە ئەنجامدا ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندی قزەلیی تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی قزەلیی گرێ سپیی تۆپباران کرد.