ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
سوپای تورک گوندەکانی شەرا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک بە سەختی گوندەکانی ناوچەی شەرا تۆپباران دەکات. -
ئاوارەکانی عەفرین لە دژی داگیرکەران رژانە سەر شەقام
ئاوارەکانی عەفرین کە لە ناوچەی ئەحرەزی سەر بە ناوچەی شەهبا جێگیر بوون، لە دووهەمین ساڵیادی هێرشی داگیرکردنی عەفریندا، رژانە سەر شەقام و رێپێوانێکیان ساز کرد. -
لە حەسەکە مەراسیمێک بۆ ١٥ شەهیدی قەسەدە بەڕێوە چوو
هاوڵاتییانی ناوچەی حەسەکە تەرمی شەهید ئیسماعیل ئەل-مستۆ (سەخر تل حەمیس) شەڕڤانی قەسەدەیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپارد. لە مەراسیمەکەدا هاوکات ناسنامەی ١٤ شەهیدی دیکەی قەسەدە کە لە باغۆز شەهید ببوون، ئاشکرا کرا. -
خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیکی عەفرین: تێکۆشانمان تا رۆژی رزگاری عەفرین بەردەوام دەبێت
خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیکی هەریمی عەفرین بانگەوازییەکی ئاڕاستەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بە کردار هەوڵی کۆتایهێنان بە داگیرکاری و تاڵانکردنی عەفرین بدەن و هاوکات گەرەنجی گەڕانەوەی هاوڵاتییان ئەو ناوچەیە بدەن. -
پەیەدە: عەفرین ئازاد دەکرێت!
ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک-پەیەدە لە دووهەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، بەیاننامەیەکی بلاو کردەوەو رایگەیاند، عەفرین ئازاد دەکرێت و هاوڵاتییانیشی دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین چالاکیان ئەنجامدا: ٦ چەتەی داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە عەفرین و عەزاز چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٦ چەتەی داگیرکەر کوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون. -
هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر گوندی ئەریدای گرێ سپی
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندی ئەریدای گرێ سپی. -
حەمدان العبد: دەوڵەتی تورک تیرۆر هەناردە دەکات
حەمدان العبد یاریدەدەری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورک تیرۆر هەناردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئەوروپا دەکات. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ئەلمەیاح بە خاک سپێردرا
هاوڵاتییانی ناوچەی تربەسپی-ی سەر بە قامشلۆ بە مەراسیمێکی شایستە جەنازەی شەهید قوسەی ئەلمەیاح ناسراو بە (چەکدار) شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات-قەسەدەیان لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر بەخاک سپارد. -
شەش ژنی ڕێبازی حەقیقەت
ئاگری، ئارین، ئەیلول، شیلان، ڕۆهەندا و دلۆڤان-یش بە تێڕوانینە هەرە جوانەکانیان ڕاستیان خستە ناو ئامانجەکانیان، زۆرجاریش بە هەستە پاک و قوڵەکانیان بوونە حبری قەڵەمی سەر لاپەڕەی سپی. -
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ژنێک و دوو منداڵی ڕادەستی نەروێج کردوە
پەیوندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژنێک و دوو منداڵی خێزانی چەتەکانی داعش کە بە ڕەگەز نەرویجین ڕادەستی وڵاتەکەیانی کردوە. -
کینۆ گابریەل وڵامی لاڤرۆڤی دایەوە
کینۆ گابرییەل وتەبێژی قەسەدە وڵامی لێدوانەکەی سێرگی لاڤریڤی وەزیری دەرەوەی روسیای دایەوە کە وتبووی، گیراوانی داعش ئازاد دەکرێن. گابریەل دەڵێت، ئەوان لەسەر بابەتی داعشییەکان جگە لە روسیا لە گەڵ هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکان لە سەر هێڵن. -
HRE:٣ داگیرکەر کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش لە ناوبرا
هێزەکانی رزگاری عەفرین – HREرایگەیاند لە عەفرین و دەوروبەری لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامداوە. بە پێی راگەیێنراوەکە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش لەناو براوە. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات. -
شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەفمەند لە کۆبانێ بەخاکسپێردران
هەریەک لە شەڕڤانانی قەسەدە ئیسماعیل ئەحمەد ناسراو بە(موردەم چیا)، مەحمود کنۆ ناسراوبە (جۆمەرت کنۆ) کە لە بەرخۆدانی شەرەفمەند دا شەهید بوون، لە مەراسیمێکدا لە کۆبانێ بەخاک سپێردران. -
٢٦ پارتی کوردی لە سوریا هەنگاوێکی نوێیان بەرەو یەکێتی نەتەوەیی هاوێشت
٢٦ پارتی کوردی لە سوریا، هەنگاوێکی نوێیان نا بەرەو یەکێتی نەتەوەیی و داوایان کرد بەبێ پێشمەرج پێکەوە کۆ ببنەوە. -
ئەنجوومەنی سەربازی قەسەدە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەیەکی ئاشکراکرد
ئەنجوومەنی سەربازی قەسەدە ئەنجامنای کۆبوونەوەیەکی خۆی ئاشکراکرد و جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان دژی چەتەکانی داعش کردووەو داواشی لە وڵاتانی گەرەنتیکار کردووە سنورێک بۆ تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکان دەبنێن. -
قەسەدە ناسنامەی ٩ شەهیدی بەرخۆدانی شەرەفمەندی ئاشکراکرد
قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا ناسنامەی ٩ شەڕڤانی بەرخۆدانی شەرەفمەندی ئاشکراکرد کە لە ماوەی نێوان ١١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ شەهید بوون. -
لە گرێسپی هێرش کرایە سەر ناوەندێکی چەتەکان
لە شارۆچکەی سیلوک-ی سەر بە گرێسپی، بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ناوەندێکی چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە کە ئەنقەرە پشتیوانیان دەکات. -
ئیدلب، بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانەوە لانی کەم ٣٩ کەس کوژران
لە هەرێمی ئیدلب-ی سوریا بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە لەنێوان ڕژێمی سوریا و گروپە چەتەکانی سەر بەدەوڵەتی تورک لانی کەم ٣٩ کەس کوژران. -
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی گرێ سپیی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک پێنج گوندی سەر بە ناوچەی گرێ سپی تۆپباران کرد. -
عەفرینیان بە هاتایەوە بەستەوە، پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدەن – II
عەفرین دوو ساڵە وەکو شارێکی تورکیا لە لایەن پارێزگاری شاری هاتایەوە لە ژێر بارودۆخێکی نائاساییدا لە لایەن میتەوە بەڕێوە دەبرێت. بە میکانیزمەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد، پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدرێت. -
تەرمی سەرهات دومان-ی شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
تەرمی جاسم ئەلمەندۆ، ناسراو بە (سەرهات دومان) کە لەکاتی ئەرکی سەربازیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی تەل حەمیس بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندی ئەریدایان تۆپباران کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی ئەریدایان بۆردومان کرد. -
ئاماری ٢ساڵ کوشتن، ڕفاندن و تاڵانکاری لە عەفرین بڵاوکرایەوە
نزیکەی دووساڵە عەفرین لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی داگیرکراوە، لە ١٨-٣-٢٠١٨ وە تا ئێستا عەفرین بووەتە ناوەندی کوشتن، ڕفاندن، ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردن لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە.