ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ورسولار مولەر: تورکیا قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەکاتەوە
رێکخەری لێژنەی فریاگوزاری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ورسولا مولەر رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان لە ناوچەکە، رێگەخۆشکەرە بۆ قەیرانی مرۆیی جددی. -
لە ئیدلب شەڕێکی قوڕس ڕوویدا، زۆر کەس کوژران
ڕەوانگەی سوری بۆ مافی مڕۆڤ ڕایگەیاند، لە ئیدلب لە ڕۆژێکدا ٤٦٢ هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامدراون و ژمارەیەکی زۆر کەس کوژراون. -
بۆسنە ٢٥ چەتە و خێزانەکانیانی لە کەمپەکانی سوریا وەرگرتەوە
ڕاگەیەنرا ژمارەیەکی لە چەتە ئیسلامیە توندڕەوەکانی بۆسنە – هەرسک کە چووبوونە سوریا و شەڕیان کردبوو، لەگەڵ خێزانەکانیان وەرگیرانەوە. -
قەسەدە: تورکیا هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ داگیرکردنی سنووری '
لە بارەی دوایین بارودۆخی ناوچەکە و هێرشی داگیرکەران، قەسەدە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ڕایگەیاندووە، لەناو چەتەکاندا تەقەمەنی تەقیوەتەوەو سێ چەتە کوژراون، ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورک هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ سنووری ڕێگەی 'ئێم فۆڕ' داگیربکات. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە باب ٦ کەسی مەدەنییان رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخ ناسری سەر بە شاری باب ٦ هاوڵاتیی مەدەنییان رفاند کە یەکێکیان منداڵە و لە ناو باخە زەیتونەکانیاندا خەریکی کاری رۆژانەی خۆیان بوون. -
کەسوکاری شەهیدان هێرشی داگیرکەرانیان شەرمەزار کرد
خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان لە شاری کۆبانێ لە دژی هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، پەیامی "بە خوێنی شەهیدان و هاواری منداڵەکانمان، لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکەین " بەرز کردەوە. -
عبدولعەزیز محمد شەهیدی قەسەدە لە رەقا بەخاکسپێردرا
بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتیی شاری رەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید عەبدولعەزیز محمد ناسراو بە 'مۆرۆ رەقا' لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا. -
ئاکیف حەسەکە:گومان لەوەدا نییە بە هاوکاریی گەلانی ناوچەکە کۆتایی بە داگیرکەریی دەهێنین
ئاکیف حەسەکە یەکێکە لە فەرماندەکانی قەسەدە. ئەو دەڵێت، ئامانجمان وەکو قەسەدە ئەوەیە کە بە هاوکاری ئەو خۆڕاگرییەی لە ئارادایە، کۆتایی بە داگیرکەریی بهێنین و گومان لەوەشدا نییە کە بە هاوکاریی گەلانی ناوچەکە کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنین. -
وتەبێژی ئیدارەی خۆسەری: "ئەوانەی بێدەنگن، هاوکاری تاوانەکانی دەوڵەتی تورکن"
لۆقمان ئەحمێ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی دیمۆکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەلێت، ئەوانەی لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن، هاوکاری تاوانەکانن. -
گوندێکی عەین عیسا تۆپباران کرا
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گوندێکی عەین عیسای تۆپباران کرد. -
دانیشتنەکانی لوتکەی 'پاکتاوی نەژادی و گۆڕینی دیمۆگرافی' بەردەوامە
لە دووهەمین دانیشتنی لوتکەی 'پاکتاوی نەژادی و گۆڕینی دیمۆگرافی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا' گۆتوبێژ لە بارەی هێرشە قڕکەرییەکان و پاکتاوی نەژادی و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە لایەن داگیرکەرانەوە، کراو لە هەمان کاتدا گوێ لە شاهیدەکان راگیرا. -
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شعێبی بەخاک سپێردرا
هاوڵاتییانی شەداد تەرمی شەهید موهەنەد شعێبی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپارد. -
لە منبج بۆ داواکاریی دەستووری دیموکراتیک ڕێپێوان کرا
لە منبج بە سەدان کەس بۆ داواکاریی دەستوورێکی دیموکراتیک بۆ سوریا، ڕێپێوانێک بەڕێوە چوو، پەیامی "دەبێ گەلی سوریا چارەنووسی خۆی دیار بکات" بەرز کردەوە. -
قەسەدە ئاماری ٣ رۆژی رابردووی بارودۆخی ناوچەکەی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک - قەسەدە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ماوەی ٣ رۆژی رابڕدوودا ئاشکراکرد و رایگەیاند، جموجوڵی فڕۆکەی کەشف لە سەرتاسەری ناوچەکە بەردەوامەو لە هەندێک شوێنیش ناوچە مەدەنییەکان دەکرێنە ئامانج. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر هێزەکانی ڕژێمی سوریا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین حیسا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێڵیکی هێزەکانی ڕژێمی سوریا. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە کۆبانی و گرێ سپی
سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندی خربەتی کۆبانی و گوندی قزەلیی گرێ سپی. -
فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی عەین عیسادا دەسووڕێنەوە
لە عەین عیسا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەسووڕێنەوە. -
هێرشە داگیرکارییەکان لە کۆبانێ شەرمەزار کران
هەزاران خوێندکار و مامۆستا لە کۆبانێ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
هێرشێکی گەورە لەدژی گوندێکی گرێ سپی ئەنجامدرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ و هەوان هێرشی کردە سەر گوندێکی گرێ سپی. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد حەسەن بەخاکسپێردرا
هاوڵاتیانی شاری ڕەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەحمەد حەسەنیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی ڕەقا بەخاکسپارد. -
'ئێمە دەست لە عەفرین هەڵناگرین'
دایکانی عەفرین کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئەوان دەست لە عەفرین هەڵناگرن. -
قەسەدە ئاماری ٣ رۆژی رابردووی بارودۆخی ناوچەکەی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ئاماری هێرشی ٣ رۆژی رابردووی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر ناوچەکە بەردەوامن. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی پەرلەمانی ئەوروپا راگەیێنرا: دەبێت ئەردۆغان دادگایی بکرێت و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بناسرێت
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسە دوو رۆژییەکەی پەرلەمانی ئەورۆپا باس لەوە کرا، تورکیا بەو تاوانانەی ئەنجامی داوە، چەندین پەیمانی نێودەوڵەتی بنپێ کردووە و جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بناسرێت. -
شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف، دڵشێر بەخاکسپێردرا
بە ئامادەبوونی سەدان کەس تەرمی شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف ئەحمەد ئەلبیکەییر (دڵشێر) لە گۆڕستانی شەهیدان بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. -
ئێزدیانی سەرێکانی دەست لە خاکەکەیان هەڵناگرن
ئێزدیانی سەرێکانی کە بە هۆی هێرشی داگیرکەری کۆچبەر بوون ڕایانگەیاند، تا داگیرکەری هەبێت ناگەڕێینەوە، بەڵام دەستیش لە خاکەکەمان هەڵناگرین.