ئاو پاکبوویەوە و جوانی و رازاوەبەونی ڤینیسیاش دەرکەوت

دواى ئەوەى جموجوڵەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راوەستێنران، ئاوی ڤینیسیاش روون و پاکبوویەوە. لەگەڵ روونبوونەوەى ئاوەکە جوانی و رازاوەبوونی ڤینیسیا زیاتر دەرکەوت.

ئاوی شاری دوورگەیی ڤینیسیا پاکبوویەوە و بەوەش جوانی ژینگە و سروشتی ڤینیسیا زۆر بە جوانی و روونی دەرکەوتەوە. بوونەوەرناسێکی ناوچەکەش ژمارەیەک دیمەنی لە ناو ڤینسیا بڵاوکردەوە.

 

مانگۆنیی بونەوەرناس (Zoology) رایگەیاند "مرۆڤ تاوەکو ٥٠ بۆ ٦٠ سانتیمەتر دەتوانێت قوڵایی ئاو ببینێت، بەڵام ئێستا بۆ جاری یەکەم مرۆڤ دەتوانێت تاوەکو یەک مەتر قوڵایی ئاو ببینێت".

هاوکات مارۆک سیگۆڤینی لێکۆڵەری پەیمانگەى زانیاریی دەریایی ڤینیسیا بە ئاژانسى هەواڵی فەرەنسای راگەیاندووە "لە ڤینسیا نەک تەنها قەرەباڵغی، بەڵکو بەهۆی جوڵەنەکردنی کەشتییەکانیشەوە پاکوخاوێنییەکى زۆر روویداوە. هاوکاتیش قەرەباڵغیش کەمبووەتەوە، کە خۆی قەرەباڵغییەکە هۆکارێکی پیسبوونی ناوچەکە بوو".

ژ.ت