بۆینگ بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە ٧ هەزار کرێکار لەسەر کارەکانیان دەردەکات

کۆمپانیای بۆینگ یەکێک لەو کۆمپانیایانە، کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کردە بیانو بۆ دەرکردنی کرێکاران لەسەر کارەکانیان. بۆینگ رایگەیاند، ٧ هەزار کرێکار لەسەر کارەکانیان دەردەکات.

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی بۆینگ رایگەیاند، قەیرانی ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەبێتە هۆی لەسەر کار دەرکردنی کرێکارانی کۆمپانیاکەیان. بە وتەى بۆینگ، قەیرانەکە کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی بۆینگ ٧٨٧، ٧٧٧  ٧٣٧ ماکس دروستکردوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەى کۆمپانیای بۆینگ، سەدا ١٠ی کرێکارەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەسەر کارەکانیان دەردەکەن، کە دەکاتە نزیکەى ٧ هەزار کرێکار.

کۆمپانیای بۆینگ لە سەرتاسەری جیهاندا ١٦٠ هەزار کرێکار و کارمەندی هەیە، کە ٧٠ هەزار کەسیان لە ویلایەتى واشنتۆنی ئەمریکا دان.

بەڵام پێش ئەوەى ئەو کرێکارانە لەسەر کارەکانیان دەربکرێن، دەبێت کۆمپانیاکە لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ لەبارەى هاوکاریی دارایی کرێکارەکانەوە گفتوگۆ بکات. وەزارەتى دارایی ئەمریکا بەو مەرجە هاوکاریی دارایی کۆمپانیاکان دەکات، کە کرێکارەکانیان لەسەر کارەکانیان دەرنەکەن.

ژ.ت