بەهۆی مادە پاککەرەوەکانەوە  زۆر کەس ژەهراوی بوون

بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و ترسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مرۆب لە ماڵەکەوە دەمێننەوە و مادە پاککەرەوەکان بەکاردەهێنن، بەڵام زۆر کەس بەهۆی مادە پاککەرەوەکانەوە ژەهراوی بوون.

بەپێی ئامارەکان کە لە ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە، مادە پاککەرەوەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراون و ئەمەش بووەتە هۆی ژەهراویبوونی خەڵکی.

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمەوە و تا ئێستا نزیکەی ٤٥ هەزار و ٥٥٠ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادە پاککەرەوەکانەوە ژەهراوی بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکرێت، ناڕەزاییەکان بەهۆی هەڵمەتی پاککردنەوە دوو قات زیادیکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ٤٠%ی ئەو کەسانەی ژەهراویبوون منداڵانی ٥ ساڵ و خوار پێنج ساڵن.

ف.ق