خەڵکی خۆجێی ئەمریکا داوای هاوکاری دەکەن

جۆزێ گرەگۆریۆ دیاز میرابال بە ناوی سەرۆک هۆزە خۆجێیەکانی داڕشتانەکانی ئەمازۆن قسەی کرد و وتی، لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا نە پزیشک، نە دەرمان و نە پیداویستیان هەیە.

جۆزێ گرەگۆریۆ دیاز میرابال بە ناوی سەرۆک هۆزە خۆجێیەکانی داڕشتانەکانی ئەمازۆن داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد. میرابال ئاماژەی بەوەدا، ئەوان نە پزیشک و نە دەرمانیان هەیە و ئەگەر ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە، هیچ دەرمانێکیان نییە خۆیان بپارێزن.

میرابال لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکدا ککە لە لایەن ڕێکخراوی لێبوەردنی نێودەوڵەتیەوە سازکرابوو و وتی، "بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ هاوکاریەکیان پێشکەش نەکراوە.

نیرابال داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد و وتی، "بۆ ئەوەی لە ئەمازۆن پاکتاوی ڕەگەزی دروست نەبێت، پیویستە هاوکاری نێودەوڵەتی پێشکەش بکرێت."

ف.ق