لە بەریتانیا مایەپووچی کۆمپانیاکان لە ئاستێکی باڵادایە

لە بەریتانیا کە یەکێک لەو وڵاتانەیە قەیرانی ئابوری کاریگەریەکی زۆری لەسەری کردووە، لەم ماوەی مانگ و نیوێکدا ٧٠% ڕێژەی مایەپووچی زیادی کردووە.

بە پێی  ئامارێکی دەزگای لێکۆلینەوەکانی ERC لە لەندەن، لە سەرەتای مانگی ئازاریەوە تا ئێستا ٢١ هەزار کۆمپانیا لە بەریتانیا مایەپووچی خۆیان ڕاگەیاندووە.

ئەو دەزگایە ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئەو کۆمپانیانەی کە مایەپووچی خۆیان ڕاگەیاندووەبە ٧٠% دەخەمڵێنرێت.

ERC دەشڵێت، ڕێژەی کردنەوەی کۆمپانیاش ٢٣% کەمیکردووە.

مارک هارت بەڕێوەبەری دەزگاکە ڕایگەیاند، زیادبوونی مایەپووچی کۆمپانیاکان و کەمبوونی کردنەوەی کۆمپانیاکان نیشانەی ئەوەیە کە سەردەمێکی سەخت چاوەڕێی بەریتانیان دەکات.

یا ئێستا نازانرێت دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا چ کاریگەریەک لەسەر ئەو وڵاتە دروست دەکات. لەم دۆخەشدا ڤایرۆسی کۆرۆناش بڵاوبووەتەوە.

ف.ق