لە بەریتانیا هۆشداری لەبارەى بڵاوبوونەوەى پەتایەکى تر درا

بەرپرسانی بەشی چاودێریی ورد لە بەریتانیا هۆشدارییان لەبارەى بڵابوونەوەى پەتایەک لە ناو منداڵانى ئەو وڵاتەدا دا و رایانگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە هۆکاری ئەو نەخۆشی و تایە ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری (SARS-Cov-2) بێت.

بەرپرسانی بەشی چادێریی ورد لە بەریتانیا سەرنجیان چووەتە سەر نەخۆشییەکی تای زۆر لە ناو منداڵاندا و دواى پشکنینەکانیان رایانگەیاندووە، ئەگەری زۆرە ئەو جۆرە نەخۆشییە شێوەیەکی تر بێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری (SARS-Cov-2).

   بە وتەی بەرپرسانی بەریتانیا، لەو چەند هەفتەى رابردوودا ژمارەیەکى زۆر لە منداڵان لە بەریتانیا تووشی ئەو ڤایرۆسە بووون و نمونەکانیش دەرخەری ئەوەن، کە نەک تەنها لە ناوچەیەک، بەڵکو لەسەرتاسەری بەریتانیادا ئەو جۆرە نەخۆشی و تایە تۆمار کراوە.

ژ.ت