کەنەدا بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا درێژ دەکاتەوە

دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان بەشێک لە ولاتانی جیهان فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا قەدەغە کرد و کەنداش یەکێک بوو لەو وڵاتانە. ئەم جارەش کەنەدا قەدەغەی فرۆشتنی چەکی بە تورکیا درێژ کردەوە.

وەزارەتی کاروباری جیهانی کەنەدا دوێنێ چوارشەممە ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە کەنەدا قەدەغەی هەناردەکردنی چەکی نوێی بۆ تورکیا بۆ کاتێکی نادیار درێژکردەوە.

حکومەتی کەنەدا پەسەندکردنی رێگەپێدانی هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا لە پاییزی پارەوە هەڵپەساردووە، ئەویش دوای ئەوەی هێزەکانی تورکیا چوونە ناو خاکی باکوری سوریاوە.

چارڵس ماری یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی کۆنترۆڵی هەناردەی چەک لە وەزارەتی کاروباری جیهانی کەنەدا، لە ئیمەیلێکدا نووسیویەتی کە پەسەندکردنی هەناردەی چەک بۆ تورکیا تا کاتێکی نادیار راگیراوە.

تورکیا لە نێو لیستی متمانەپێکراوی حکومەتی کەنەدا دایە کە تێدا کۆنتراکتەرانی بواری بەرگری کەنەدی دەتوانن بێ هیچ ‌گرفتێک کار لەگەڵ تورکیا بکەن و چەکی پێشکەوتوو، هەروەها قەدەغەکراوی پێبفرۆشن.

هاوکات ئەوەی پێداچوونەوە بە هەندێک لە داواکاریەکان دەکرێت لەسەر بنەمای داواکاری بەرامبەر بە داواکاری، دەقە بژارکراوەکان بە روونی دەڵێن کە هەناردەکردنی هەندێک کەرەستەی سەربازی کەنەدی بۆ تورکیا هەڵدەپەسێردرێن. بە واتەیەکی تر، ئەو کۆمپانیا کەنەدییانەی ئەم کەرەستە سەربازیانە بەرهەم دێنن خۆیان ماندوو نەکەن و داوای پێدانی مۆڵەت لە حکومەتی کەنەدا نەکەن بۆ ئەوەی کاڵای سەربازی بە تورکیا بفرۆشن.

ز.ش