گومان دەکرێت هێرشی پێرێی فەڕەنسا بەرانبەر هێزەکانی پۆلیس تیرۆریستی بێت

ڕاگەیەنرا، گۆماندەکرێت هێرشی پێرێی شاری کۆلۆمبیسی فەڕەنسا کە کەسێک بە ئۆتۆمبێڵەکەی هێرشی کردە سەر هێزەکانی پۆلیس، تیرۆریستی بێت.

ڕۆژی دووشەمە لە شاری کۆلۆمبیس لە نزیک پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دوو مۆتۆرسیکیلی پۆلیس ڕووبەڕووی هێرشێک بوونەوە. کەسێک کە دەوترێت (نەخۆشی دەروونی هەیە) بە ئۆتۆمبێڵەکەی هێرشی کرد و دوو پۆلیسی بریندار کرد. یەکێک لە پۆلیسەکان بە سەختی بریندار بوو.

باسی ئەوە دەکرێت هێرشەکە وەک تۆڵەسەندنەوەی فەڵەستینیەکان ئەنجامدراوە

بە پێی زانیاریەکان لەناو ئۆتۆمبێڵی هێرشبەرە ٢٩ ساڵەکەدا نامەیەک و چەقۆیەک دۆزراوەتەوە و دانی بەوەشدا ناوە کە بە ئەنقەست هێرشەکەی ئەنجامداوە.

هەروەژا بە پێی زانیاریەکان هێرشبەرەکە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی وەک تۆڵەسەندنەوەی فەڵەستینیەکان ئەنجامداوە. لە لایەکی ترەوە باسی ئەوە دەکرێت هێرشبەرەکە نەخۆشی دەروونی هەیە ، بەڵام بەرپرسانی فەڕەنسا دەڵێت، کەسێک کە بتوانێت بەم شێوەیە هێرش ئەنجامبدات، نەخۆشی دەروونی نییە.

دۆسیەکە لەبەردەستی دادوەری دژە تیرۆرە

دوێنی بەرپرسانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، پێدەچێت هێرشەکە تیرۆریستی بێت و دۆسیەکە چووەتە بەردەستی دادوەری دژە تیرۆر.

لە فەڕەنسا لە مانگی کانونی ٢٠١٥ کۆمەڵکوژی چارلی هەبدۆ ئەنجامدرا و نزیکەی ٢٥٠ کەس کە هێرشی داعش و ئەلقاعیدە دا کوژران.

ف.ق