جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئیسرائیل ١٣ کەس کوژران، لە ئێرانیش هۆشداریی چۆڵکردن دەدرێتە هاووڵاتییان
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە بەیانیی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، لە ڕۆژی هەینییەوە تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەرمان، بە هەموو هێزەوە وڵام دەدەینەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندکە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران نییە و هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ئەگەر ئێران بە هەر شێوەیەک هێرش بکاتە سەر ئەمریکا، ئەوا بە هەموو هێزیانەوە وڵام دەدەنەوە. -
دامەزراوە ئەتۆمییەکان زیانی زۆری پێگەیشتووە، دانوستانەکان وەستێنراون
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکان لە ئێران ئەمڕۆش بەردەوام بوون. زیانی مەزن گەیشتوون بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێدەچێت شەڕ و پێکدادانەکان قووڵتر ببنەوە. -
لە تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیسترا
ئێران ڕایگەیاند کە دژی ئیسرائیل هێرشی مووشەکی دەستپێکردووە. -
نەتانیاهۆ: هێرشەکان بەردەوام دەبن، ئێران وەڵام دەداتەوە
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران وەڵامی هێرشەکانیان دەداتەوە و ئەوانیش درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن. -
نەتانیاهۆ لەگەڵ ترەمپ و پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدا
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی ئەنجامدا. -
لە ئێران لەماوەی مانگێکدا لانی کەم ٩٥ کەس لەسێدارەدراون
کەمپەینی "ڕۆژانی سێشەممەی نا بۆ سێدارە" دژی سزای سێدارە کە لە ئێران بەردەوامە، ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە، ٩٥ کەس کوژراون. -
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتی مادلین
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند وەستاندنی کەشتی مادلین کە هاوکاری بۆ غەززە دەبرد و دەستبەسەرکردنی چالاکوانان لەلایەن ئیسرائیلەوە، دژی یاسا نێونەتەوەییەکان و داوایکرد چالاکوانان ئازادبکرێن. -
"سۆسیۆلۆژیای ئازادی" لە ئەرژەنتین گەیشتە بەردەستی خوێنەران
بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی" کە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئیسپانی، لە ئەرژەنتین گەیشتە بەردەستی خوێنەران، چەندین ئەکادیمی و مامۆستا و خوێندکار بەشداری دانیشتنەکە بوون کە لە بۆینس ئایرس بەڕێوەچوو. -
ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئەوروپا
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێش کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتوو کە لەلایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بەڕێوەدەچێت، هۆشداری دا. -
فەڕەنسا: بە بڕیارین دان بە فەلەستیندا بنێنین، بەڵام ئەم کارە بە تەنها ناکەین
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان نۆئێل بارۆت ئاماژەی بەوەدا بە بڕیارن دان بە دەوڵەتی فەلسەتین بنێن و دەڵێت؛ ئەمە کارە بە تەنها ناکەین. -
گریت وایڵدەرسی ڕاستڕەو حکومەتی هۆڵەندای هەڵوەشاندەوە
سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوەی هۆڵەندا، گریت وایڵدەر پارتەکەی لە حکومەت کشاندەوە و بەم هەنگاوەیشی حکومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە. -
لە مۆسکۆ بەرپرسانی ئێران و عێراق لەسەر کۆمەڵێک پرسی هەرێمی کۆبوونەوە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق قاسم ئەعرەجی و سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە ڕووسیا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسە هەرێمییەکان بە گشتی و پرسی پەکەکە بە تایبەت کراوە. -
لە ڕووسیا ئۆتۆنۆمی فنکا کورد هەڵسەنگاندی بۆ کارەکانی کرد
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوەی ئۆئۆنۆمی فنکا کوردی (FNKA KURD) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئۆتۆنۆمی هەرێمەکان لە ماڵی کوردان ئەنجام درا. -
ئەڵمانیا ڕەخنەی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلی کرد بۆسەر غەززە
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا فریدریش مێرز هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕاگەیاند و گوتی: "ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا، پێناچێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی حەماس بێت، ئێمە زیاتر نیگەرانین لە چڕبوونەوەی هێرشە سەربازییەكانی ئیسرائیل لە غەززە." -
ڕۆنان بەریتانی، دۆستی گەلی کورد گیانی لەدەستدا
دوای نەخۆشکەوتنێکی دورودرێژ ، دۆستی گەلی کورد ڕۆنان لی لۆوارن (لۆران بەریتانی) تەمەن ٥٣ ساڵ لە ١٥ـی ئایاردا گیانی لەدەستدا و جەدەکە- فەرەنسا غەمگینی خۆی ڕاگەیاند. -
لە کراسنۆدار شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە
کوردستانیان لە هەرێمی کراسنۆداری ڕوسیا کۆبوونەوە، پێشەنگانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، ڕەزا ئاڵتون، هەروەها شەهید مەناف نادریان یاد کردەوە. -
لە ساراتۆڤ بە مەراسیمێک شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە
کوردستانیان لە ناوچەی یارشۆڤی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا بە مەراسیمێکی شایستە شەهیدانی مانگی ئایار و هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونیان بیرهێنایەوە. -
لە تۆرنتۆ یادی کادرانی پێشەنگی پەکەکە بەرز ڕاگیرا
لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بە مەراسیمێکی شایستە یادی هەردوو کادری پێشەنەگی پەکەکە، شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون بەرز ڕاگیرا. -
شەرع ئامادەیە بۆ ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد شەرع پێی گوتووە کە ئامادەیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ئیسرائیل. -
لە فرانکفۆرت سیاسەتی لە سێدارەدانی ئێران ئیدانەکرا
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە گردبوونەوەیەک سیاسەتی لە سێدارەدانەکانی ئێران شەرمەزار کرا و پەیامی "زیندانیانی سیاسی بەتەنها نین" درا. -
سەرۆکەکانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا سەردانی کیێڤیان کرد
سەرۆکەکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و پۆڵەندا وەک پشتگیرییەک سەردانی کێیڤیان کرد و داوایان لە ڕوسیا کرد بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ئاگربەست ڕابگەیەنێت تا دەرفەت بۆ دانوستانی ئاشتی بڕەخسێنێت. -
گرژیی نێوان پاکستان و هیندستان: لیژنەی چەکی ئەتۆمی پاکستان کۆدەبێتەوە
گرژی نێوان هیندستان و پاکستان توندتر دەبێتەوە. پاکستان ڕایگەیاند کە لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی چەکی ئەتۆمی کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. -
ڕۆبەرت پریڤۆست وەک پاپای نوێ هەڵبژێردرا
پاش کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، کاردیناڵی ئەمریکی، ڕۆبەرت پریڤۆست وەک پاپای نوێ هەڵبژێردرا. -
پەرلەمانی ئۆکرانیا ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کرد
پەرلەمانی ئۆکرانیا ئەو ڕێککەوتنە مێژووییەی لەگەڵ ئەمریکا پەسەندکرد کە پێش هەفتەیەک دەربارەی بەکارهێنانی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیاندرابوو.