جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەدینبورگ یادی هەردوو ڕۆژنامەوان 'گوڵستان و هێرۆ' بەرز ڕاگیرا
مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژنامەوانان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ئەدینبورگ ڕێکخراو و لە مەراسیمەکەدا دیجلە تارا وتی: "گوڵستانمان لێ ڕۆشت، بەڵام بە هەزاران گوڵستان دێنە ئاراوە." -
گەنجان بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بانگەوازییان راگەیاند
گەنجانی کوردستانی و ئینتەرناسیۆناڵیست بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا کە لە نێوان ١٥-٢٠ی ئەیلول بە دروشمی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، بانگەوازی بەشداربوونیان راگەیاند. -
لە شاری لۆزان چوار شەهیدی ڕێگەی ئازادی بەڕێزدارییەوە یادیان کرایەوە
لە مەراسیمێکدا لە شاری لۆزان یادی چوار گەریلای ئازادی کوردستان کە لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون کرایەوە. -
کۆنفڕانسی ئاشتی و دیموکراسی لە بەرلین لە دووەم رۆژیدایە
کۆنفڕانسی ئاشتی و دیموکراسی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پانێلێک بە ناونیشانی "قڕکردنی کۆمەڵایەتی، قڕکردنی ژن و قڕکردنی ئیکۆلۆژی" لە دووەم رۆژدا بەردەوامە. -
بزوتنەوەی گەنجان لە دۆسێلدۆرف یادی شەهیدانیان بەرزڕاگرت
لە چالاکیەکی بزوتنەوەی گەنجان یادی شەهیدان بەرزڕاگیرا، هاوکات ئاماژە بە گرنگی رێکخستنبوونی گەنجان لەپێناو بونیادنانی ژیانی ئازاد و دەستەبەرکردنی ئازادی کوردستان کرا. -
ڕێپێوانی درێژ مەودا لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێهات: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
ڕێپێوانی درێژمەودا کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی هات. -
کۆنفرانسی ئاشتی و دێموکراسی : ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان گۆشەگیریی ئیمرالی پشتگوێ دەخەن
لە سێیەمین دانیشتنی کۆنفرانسەکە لە بەرلین پانێلێک لە ژێر ناونیشانی، "گۆشەگیری و دابڕان لە ئیمرالی" بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی ئیهەدە وتی: "دەوڵەتی تورکیا یاسای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئیمرالی پشتگوێ دەخات. -
کۆنفرانسی ئاشتی و دێموکراسی لە بەرلین : دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
لە کۆنفرانسی ئاشتی و دێموکراسی کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. -
ڕێپێوانی ئازادی لە شاری لۆزان بە خرۆشێکی مەزنەوە دەستی پێکرد
ڕێپێوانی ئازادی بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تەکوژن، لە شاری لۆزان لە چوارچێوەی هەڵمەتی، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد" دەستیپێکرد. -
تیرۆرکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرا
تیرۆرکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە چالاکیەک لە ئەسینا شەرمەزارکرا و پەیامی تێکۆشان لە دژی کۆمەڵکوژی راگەیەندرا. -
لە بەریتانیا شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان و خیانەتی ٣١ـی ئاب و شەرمەزار کرا
بە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە شاری مەنچستری وڵاتی بەریتانیا، بە دانانی چەپکە گوڵ لەسەر وێنەی هەردوو ڕۆژنامەنووسی شەهید ( گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) یادیان کرایەوە و خیانەتی ٣١ی ئاب شەرمەزار کرا. -
سبەینێ ڕێپێوانی درێژمەودا له سویسراوە دەست پێدەکات
ڕێپێوانی درێژمەودا سبەینێ کاتژمێر١٠:٠٠ لە پاڵاس دی لاگار ١٢٠٩٦کۆپێتی سویسراوە دەست پێدەکات. هەروەها شوێن و کاتژمێرەکانی ڕۆیشتنی پاسەکان ڕاگەیاندرا. -
کەجەدەکە ئەوروپا: بۆ شکاندنی دەرگای ئیمرالی سەفەر بەر دەبین
کەجەدەکە سەبارەت بە ١ی ئەیلول بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و وتی: "لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی بۆ شکاندنی دەرگای ئیمرالی دەست بە سەفەر بەری دەکەن." -
پۆلیسی ئەخلاقی ئەفغانستان هاوکارییەکانی لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان راگرت
لە ئەفغانستان پۆلیسی ئەخلاقی سەر بە وەزارەتی فەرمان بە چاکە و رێگری لە خراپە رایگەیاند، چیتر لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە هاوکاری ناکەن. -
نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا داوای سزادانی وەزیرەکانی ئیسرائیل دەکات
جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەوە، داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات سزای هەندێک لە وەزیرەکانی ئیسرائیل بدەن کە لە دژی فەلەستینیەکان وشەی "نەفرەت"یان بەکارهێناوە . -
دادگای کۆڵن: کردەوەیەکە لە دژی شاندی ئاشتی، نایاساییە
دادگای ئیداری کۆڵن بڕیاری دا کە قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی شاندی ئاشتی بۆ کوردستان نایاساییە. -
بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بانگەواز راگەیەندرا
کۆمیتەی ئامادەکاری رێپێوانی درێژمەودا بۆ بەشداری لەو رێپێوانە کە لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی راگەیاند. -
NUJ کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزار کرد
یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان(NUJ) کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی کورد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کران شەرمەزار کرد. -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوانی درێژمەودای ٣١ی ئاب کرا
لە چالاکییەکەی جنێڤدا کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا و بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە ٣١ ی ئاب لە لۆزانەوە دەست پێدەکات کرا. -
ڕۆژنامەی سیرەی سویدیی: بێدەنگیی لە بەرامبەر کوژرانی دوو ڕۆژنامەنووسی ژن تاوانە
ڕۆژنامەی سیرەی سویدیی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کران، ڕەخنە لە بێدەنگیی نێودەوڵەتی دەگرێت و دەڵێت: "بێدەنگی تاوانە." -
گەنجان بۆ ڕێپێوانی لۆزان – جنێڤ بانگەوازیان کرد
تەڤگەری گەنجانی کورد، تەجەشە و تەکۆژن بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی درێژمەودای ٣١ی ئابی لۆزان-جنێڤ، داوای بەشداربوونیان لە گەنجان کرد. -
کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە چور و مونیخ شەرمەزار کرا
لە شاری چوری سویسرا و لە مونیخی ئاڵمانیا لە دژی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرا. -
ژنانی کورد و هێندوستان : دەست لە کۆمەڵکوژی ژنان بەردەن
ژنان یادی ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەیان کردەوە کە لە ٢٣ ی ئاب لە سلێمانی کرانە ئامانج و شەهید بوون و هاوکات دکتۆر مۆمیتا دەبنات کە دوای دەستدرێژی سێکسی لە هێندوستان کوژرا، لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان داوای پشتیوانی هەمەلایەنەیان لە ژنان و هەموو جیهان کرد. -
لە شاری برێمن کوشتنی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا
لە شاری برێمنی ئاڵمانیا کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە هەڵوێست نیشان بدرێت. -
ساڵح مامون دۆستی گەلی کورد کۆچی دوایی کرد
ساڵح مامۆن یەک لە ئەندامانی چالاکی، کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان، ئەکادیمیسیەنی زانکۆی لەندەن و دۆستی گەلی کورد لە کینیا کۆچی دوایی کرد.