جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئەمریکا داوای لە ئەورووپا کرد سەبارەت بە ئێران بڕیاری گرنگ بدات
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئەورووپا کرد بە زووترین کات سەبارەت بە "سزادانی ئێران" بڕیاری گرنگ بدات، ئەمەش پێش کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەمریکا و ئێرانە لە ڕۆما. -
لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن ژمارەی کوژراوەکان گەشتە ٥٨ کەس
حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرێکی نەوت ژمارەی کوژراوەکان گەشتە ٥٨ کەس. -
کوڕی حەفتەر بە بەهای ملیاران دنیار ڕێکەوتنی لەگەڵ دوو کۆمپانیای تورکی کردووە
سندوقی سەرلەنوێ بونیاتناوە و گەشەپێدانی لیبیا کە بەلگاسم حەفتەر کوڕی فەرماندەی لیبیا خەلیفە حەفتەر سەرەپەرەشتی دەکات، لەگەڵ دوو کۆمپانیای تورکیا لەسەر پڕۆژەی تەندروستی و بیناسازی ڕێکەوتنێکی واژۆ کرد. -
پڕۆفیسۆر پیازا: لە بەرانبەر بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان خۆم بە بەرپرسیار دەبینم
پڕۆفیسۆر جیانی پیازا لە زانکۆ کاتانیا وانەی 'کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک' دەڵێتەوە، ئاماژی بەوەدا لە بەرانبەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی بەرپرسیار دەبینێت و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بە هێزکردنی تێکۆشانی کرد. -
ڕێبەر ئاپۆ بانگهێشتی چالاکییەکانی ١ی ئایار کرا
ڕێبەر ئاپۆ وەک وتاردەری سەرەکی لە گردبوونەوەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە شاری زوریخی سویسرا بانگهێشت کرا. -
لە ستراسبۆرگ گفتوگۆی ئەزموونی شارەوانییە کوردییەکان دەکرێت
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا پەیوەست بە ئەزموونی خۆجێی شارەوانییە کوردییەکانەوە، کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت. -
سیناتۆر سۆماروگا: پێویستە یەکەم هەنگاوی دڵسۆزی بە پرۆسەکە ئازادی ئۆجالان بێت
کارلۆ سۆماروگا سیناتۆری سویسری رایگەیاند بانگەوازی ٢٧ی شوبات بۆ چارەسەری پرسی کورد هەنگاوێکی گەورەیە و وتی: "دەوڵەت بە ئازادکردنی ئۆجالان، دەتوانن یەکەم هەنگاوی دڵسۆزی و ڕاستگۆیانەی خۆیان بۆ چارەسەری نیشان بدەن." -
ژان-کریستۆڤ سیللین: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بنەمای چارەسەری سیاسییە
ئەندامی پارتی چەپی فەرەنسا ژان-کریستۆڤ سیللین ئاماژەی بەوەدا دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت و گوتی: "دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و بە شێوەیەکی کاریگەر ڕۆڵ بگێڕێت لە پرۆسەی چارەسەری سیاسییدا." -
چالاکوانی گەنجی ئیتالی: دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ دیلگرتنی هیواکانمانە
چالاکوانی گەنجی ئیتالی ئورۆرا بانگەوازی کرد بۆ خۆڕێکخستنی گەنجان لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ بەمانای دێلگرتنی هیوایی ئاینەدەی گەنجان دێت." -
ئیشکگریی ئازادی لە ٦٦٩ـەمین هەفتەیدا بەردەوامە
گرووپی بۆردۆ لە هەفتەی ٦٦٩ـەمین ئیشکگریی ئازادیدا نۆبەی چالاکییەکەیان وەرگرت. چالاکوانان داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان کرد. -
لە چالاکییەکەی جنێڤدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا
لە ٢٢٠ـەمین هەفتەی چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندرا کە بۆ ئەوەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرار بێت، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. -
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیانی ئەورووپا هیوای چاکبوونەوەی بۆ سری سورەیا ئۆندەر خواست
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیانی ئەورووپا KCÊ-E لە پەیامێکیدا هیوای شیفا و چاکبوونەوەی بۆ سیاسەتمەدار سری سورەیا ئۆندەر خواست و ڕایگەیاند: "بەهیواین بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر بە زووترین کات چاک بێتەوە و درێژە بە تێکۆشانی بەنرخی بۆ ئاشتی بدات." -
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی FEDA و DAKB بەبۆنەی کۆچی دوایی عیرفان دایی ئۆغڵو
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان (FEDA) و یەکێتی دیموکراتیکی ژنانی عەلەوی (DAKB) سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی عیرفان دایی ئۆغڵو کرد کە لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد. -
سی پی تی دیسانەوە لە تورکیا سەردانی ئیمراڵی نەکرد
سی پی تی کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڕێکار و نزیکایەتییەکانی بەرانبەر ئیمراڵی ڕەخنە دەکرێت، لە تورکیا سەردانی چەندین گرتووخانەی تورکیایی کردووە، بەڵام دیسانەوە سەردانی ئیمراڵی نەکرد. -
بوومەلەرزەکەی میانمار: زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس هێشتا لە پەناگە کاتیەکان دەمێننەوە
دوای بوومەلەرزە گەورەکەی میانمار کە بە گوڕی ٧.٧ پلە روویدا، بەلانیکەمەوە ٣ هەزار و ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهەزاران باڵەخانە ڕووخاون و زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس هێشتا لە پەناگە کاتیەکان دەمێننەوە. -
کەجەدەکە-ئە جەژنی چوارشەممە سوری گەلی ئێزدی پێرۆز کرد.
لە پەیامێکدا کەجەدەکە-ئە جەژنی چوارشەممە سوری گەلی ئێزدی پیرۆز کرد و گوتی: "هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە هۆکاری ئاشتی، ستاتۆ و ئازادی." -
ڕینێ لی میگنۆ: مۆدێلی ڕۆژئاوا هیوایە بۆ داهاتووی سووریا
ڕینێ لی میگنۆ جەختی لەوە کردەوە کە نابێ داهاتووی سووریا بە دیکتاتۆرێکی ئیسلامی توندڕەو بسپێردرێت و وتی: "مۆدێلی ڕۆژئاوا بۆ داهاتووی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نموونەیەکی بێهاوتایە." -
دژی سزای لەسێدارەدانی وریشە، پەخشان و شەریفە چالاکی ئەنجامدرا
لە سوید لەلایەن کامپەینی بەرگری بۆ ئازادکردنی زیندانیانیی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی چالاکی ئەنجامدا. -
ناڕەزایەتیەکان دژی دۆناڵد ترامپ و ئیلۆن ماسک بەردەوامە
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DYE) لە دوو مانگی دواییدا چەپی پێشڤەرو بێرنی ساندرز هەڵمەتی 'تێکۆشانی لە دژی ئۆڵگاریشی" ئەنجام دا. ساندرز لە لۆس ئانجلۆس بە دەیان هەزار کەسی کۆکردەوە. -
لە جیهان سزای لە سێدارەدان لە سەدا ٣٢ زیادی کردوە
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە سزای مردنی ساڵانە، ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی ئەوکەسانەی لە جیهان لە سێدارەدراون بە بەراورد بە ساڵی پێشتر لە سەدا ٣٢ زیادی کردوە. -
دارێن میلار: پشتگیری لە بانگەوازەکەی ئۆجالان دەکەین، مۆدێلی سوپای ئێرلەندا دەکرێت وەک نموونە بێت
دارێن میلار سەرۆکی پارتی پارێزگارانی پەرلەمانی وێڵز کە وەک پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن هەژمار دەکرێت ڕایگەیاند کە پشتگیری لە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن کە لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیەندرا. -
کۆنفرانسی ڕۆما: ئیتر کاتی ئەوەیە دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
لە یەکەم پانێڵی "کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، سەرنجەکان خرایە سەر گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا دەبێت هەنگاو بنێت و هێزە نێۆنەتەوەییەکان دەستپێشخەری بکەن. -
لە ڕۆما کۆنفرانسی نێونەتەوەیی دەستی پێکرد: پێویستە هەڵمەتی ئازادی مەزتتر بکرێت
ئەمڕۆ لە ڕۆما پایتەختی ئیتاڵیا، 'کۆنفرانسی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری نێوەنەتەوەیی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرد. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ مۆرکی خۆی لە دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە دا. -
ئایا تورکیا و قەتەر هاوڵاتیانی غەززە لە سووریا نیشتەجێ دەکەن؟
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە قەتەر و دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدەن هاوڵاتیانی غەززە لە کەمپەکانی باب و عەزاز کە پێشتر بۆ پەنابەرانی سووریا دروستکراون نیشتەجێ بکەن. -
لە ڕۆما 'کۆنفرانسی ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کرد' دەستپێدەکات
ئەمڕۆ لە ڕۆمای پایتەختەی ئیتالیا 'کۆنفرانسی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری نێونەتەوەیی بۆ پرسی کورد' دەست پێدەکات. زیاد لە ٣٠٠ کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن.