جیهان
دوایین ھەواڵ
-
بە هۆی هێرشەکانەوە لە هندستان و پاکستان لانیکەم ٤٣کەس کوژراون
گرژییەکانی سەر هێڵی کشمیر کە دەکەوێتە نێوان هەردوو وڵاتی هندستان و پاکستانەوە، گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانی شەڕێکی مەترسیدار لە نێوان هەردوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی. -
ماکرۆن: پشتیوانی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کورد دەکەین
پاش کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ئەحمەد شەرع، ماکرۆن ڕایگەیاند پشتیوانی لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکەین، پێشنیازم بۆ ئەحمەد شەرع ئەوەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەگەڵ قەسەدە کاربکات. -
لە تۆرنتۆ پرسەی ئۆندەر بەڕێوەچوو
لە شاری تۆرنتۆی کەندا بە کۆبوونەوەیەکی بەفراوان یادی سری سورەیا ئۆندەر کرایەوە و بەڵێنی بەجێگەیاندنی خەونەکانی درا. -
فابیان مۆلینا: ئۆجالان دەرفەتێکی مێژووی ئاشتیانەی پێشکەشی تورکیا کردوە بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بێت
فابیان مۆلینا ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو ئاشتییدا، بۆ تورکیا و تەواوی هەرێمەکە دەرفەتێکی مێژووی پێشکەشکرد و گوتی: "بانگەوازی ٢٧ی شوبات بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی. دەبێت بەڕێز ئۆجالان دەستبەجێ ئازاد بکرێت." -
لە ئەڵمانیا یەکەم زانکۆی کوردی دەکرێتەوە
لە هەنگاوێکی مێژوویدا بۆ کوردانی ئەورووپا لە دەرەوەی جوگرافیایی کوردستان؛ یەکەم زانکۆی کوردی لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەکرێتەوە و گەشتی ئەکادیمی خۆی دەستپێدەکات. -
فرێدریش مێتس بووە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا
سەرۆکی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی (CDU) فرێدریش مێتس لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا سەرکەوت و بووە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا. -
وەزیری دارایی ئیسرائیل: لەماوەیەکی نزیکدا شتێک نامێنێت بە ناوی غەززەوە
بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەو هەنگاوانەی گرتوویاتنەە بەر کەرتی غەززە بەتەواوی لەناو دەچێت و حەماس بوونی نامێنێت. -
ئەحمەد شەرع سەردانی فەرەنسا دەکات
ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی دیمەشق، ڕۆژی چوارشەممە دەچێتە فەرەنسا و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆککۆماری فەرەنساوە پێشوازی لێدەکرێت. -
پێش سەردانەکەی سودانی شاندێکی عێراق گەیشتوونەتە تورکیا
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ئاشکرایکرد، شاندێکی عێراق گەیشتوونەتە تورکیا و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لەم هەفتەیەدا سەردانی تورکیا دەکات. -
لە بارەی بەکارهێنانی خاکی وڵاتەکەیەوە لوبنان هۆشداری دا بە حەماس
ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی لوبنان هۆشداریی دا بە حەماس لە بەكارهێنانی خاكی لوبنان بۆ بەرژەوەندی خۆی و درووستكردنی هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەیان. -
RSF: ئازادی ڕۆژنامەگەری بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا ئاستەنگتر بووە
ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور( RSF) پێش لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئاماری ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە. -
عەلیێڤ و پزیشکیان لە باکۆ کۆبوونەوە
سەرۆککۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە باکۆ کۆبوونەوە. -
حەماس: ژمارەی کوژراوان ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی حەماس دوای پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەدان کەسی بێسەروشوێن، ئاماری ئەو کەسانەی لە شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا کوژراون، نوێکردەوە. -
لە میونخ لە دژی سەپاندی سزای لە سێدارەدانی وریشە، پەخشان و شەریفە گردبوونەوە ئەنجام درا
لە شاری میونخ بە گردبوونەوەیەک سیاسەتی لەسێدارەکانی ڕژێمی ئێران شەرمەزا کرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە موحەمەدی، پەخشان عەزیز و شەریفە موحەمەدی کرا. -
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس لە هەڵکشاندایە
ڕۆژی شەممە لە بەندەر عەباسی ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ١٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی ٨٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکییان سەختە. -
پۆلیس لە شاری برێمەن هەڵیکوتایەسەر نەجەدەکە دا
پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی (نەجەدەکە) برێمەندا. -
لە ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و لانی کەم ٥١٦ کەس برینداربوون
لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس لە ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و لانی کەم ٥١٦ کەس برینداربوون. -
ئەمریکا و ئێران سێیەم کۆبوونەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن
ئەمڕۆ ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بۆ جاری سێیەم لە عومان کۆدەبنەوە. -
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی عێراقی کرد
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نوێل بارۆ بەتایبەت بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین، گەشتی بۆ هەرێمەکە دەست پێ کرد، یەکەمجار سەردانی عێراقی کرد، دواتریش ڕوودەکاتە هەولێر. -
کەجەدەکە-ئە بەهۆی کۆچی دوای پاپا فرانسیسەوە پەیامی سەرەخۆشی نارد
کەجەدەکە-ئە بە ڕاگەیاندراوێک بەهۆی کۆچی دوای ڕێبەری ڕوحی جیهانی کاسۆلیکی، پاپا فرانسیس سەرەخۆشی خۆی دەربڕی. -
هێرشەکانی ئەمریکا لە یەمەن: ١٢ کوژراو و ٣٠ برینداری لێکەوتەوە
حوسییەکان ڕایانگەیاند لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەنعای پایتەخت، ١٢کەس کوژراون و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون. -
پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد
پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد. -
ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما کۆدەبنەوە
ئێران و ئەمریکا پەیوەست بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی، ئەمڕۆ لە ڕۆما لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەکەن. -
ئەمریکا هۆشداری دا: مەچنە سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە هاوڵاتییەکانی کە سەردانی دیمەشق نەکەن. -
حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕی بە تورکیا ڕاگرت
ڕۆژنامەی هەندیلسبلات بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو، حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەری بە تورکیا ڕاگرتووە.