جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا هاوپەیمانی چەپەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
لە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا هاوپەیمانێتی بەرەی نوێی گەل (NFP) کە لە هێزە چەپەکان و سۆسیالیستەکانەوە پێکهێنراوە، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێنا و سەرکەوتنی ڕاگەیاند. -
لە کاسڵ 'فێستیڤاڵی رۆژئاوا' بەڕێوەچوو
لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا بە دروشمی 'کۆمەڵگەی ئازاد، ژیانی ئیکۆلۆژیک' فێستیڤاڵی رۆژئاوا سازکرا. -
لەندەن؛ کوردەکان بەرامبەر بە هێرشی نەژادپەرستانەی تورکەکان وەستانەوە
دوای یاری نێوان هۆڵەندا و تورکیا گروپێکی فاشیستی تورک هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە لەندەن. گەنجانی کورد لە دژی هێرشەکە دەستیان بە خۆپاراستن کرد. لە رووداوەکەدا دوو گەنجی کورد دەستبەسەرکران. -
گەنجان لە دژی گۆشەگیری و داگیرکەری چالاکیان ئەنجامدا
لە شاری دراگینیەنی فەرەنسا، ئەندامانی جەکەفە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکەرییەکان لە باشوری کوردستان شەرمەزارکران. -
سەندیکای پارێزەرانی پاریس پێشێلکردنی مافی پاراستنی زیندانیانی ئیمرالی شەرمەزار کرد
سەندیکای پارێزەرانی پاریس نامەیەکی شەرمەزار کردنی ئاراستەی وەزارەتی دادی تورکیا کرد و ڕێگری لە مافەکانی پاراستنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی شەرمەزار کرد. -
حزبوڵا ٢٠٠ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، لە وڵامی کوشتنی فەرماندەیەکی باڵایان، ڕۆژی پێنجشەممە "زیاتر لە٢٠٠ موشەکی جۆراوجۆری ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. -
لە نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆ لە بارەی گۆشەگیرییەوە کرا
گۆشەگیری ئیمراڵی لە کۆنفرانسێکدا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. بانگەوازی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرا لە دژی گۆشەگیری هەنگاوبنێت. -
شەهید زیلان لە ڕوسیا یادکرایەوە
لە ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونیدا، لە چەند شارێکی ڕوسیا شەهید زیلان یادکرایەوە. -
لە ساربرۆکن ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕیبەری گەلی کورد ئەنجامدرا
لە چالاکیەکەدا کە لە ساربروکن ئەنجامدرا، پەیامی "ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە، تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە مەیدانەکاندا ناکشێینەوە" درا. -
بەگوێرەی حەماس نزیکەی ٣٨ هەزار کەس لە غەززە کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس ڕایگەیاند لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا نزیکەی ٣٨ هەزار کەس کوژراون. -
فیستیڤاڵی زیلان بە جۆشەوە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرا
بە سەدان کەس لە ئینگلتەرا بەشدارییان لە ١٩هەمین فیستیڤاڵی زیلان کرد و پەیامی "لەسەر هێڵی بێریتان و زیلانان، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" درا. -
هەڵبژاردنی پەرلەمان: فەرەنسا خۆی بۆ ڕاستڕەوەی توندڕەو ئامادە دەکات
خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا ڕۆژی یەکەم بەڕێوەدەچێت، بەپێی ڕاپرسییەکان ڕاستڕەوی توندڕەو لەپێشەوەیە. -
پارێزەران دەربارەی ئیمراڵی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سی پی تیدا ئەنجامدا
جەنگیز یورەکلی پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی)دا لە ستراسبۆرگ چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. یورەکلی وتی: "جدیەتی دۆخەکە و چاوەڕوانیەکانی خۆمانمان بەوان ڕاگەیاند." -
ئەنجامنامەی چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد
کونفیدراسیۆنی کۆمەڵگەکانی کوردستان (کۆن-مەد) کە چەتری ڕێکخراوەیی هەموو پێکهاتە کوردستانییەکانی ئەڵمانیایە، بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری خۆی ئەنجامدا. -
گردبوونەوە لە ساربروکین: ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە
کوردان و دۆستەکانیان لە ساربروکین سڵاویان لە ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ کرد کە ١٢ ساڵەی خۆی تێپەڕکرد و وتیان: "ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە." -
ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی کینیا کوژران گەیشتە ٢٢ کەس
ڕاگەیاندرا ژمارەی ئەو کەسانەی لە کینیا لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت کوژراون گەیشتۆتە ٢٢ کەس. -
حکومەتی ئەڵمانیا ئەو کەسانە کە پشتگیری 'تیرۆر' دەکەن دیپۆرت دەکاتەوە
حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیارێکی سەبارەت بە "ئاسانکاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو بیانیانەی پەسەند کرد کە پشتگیری لە تیرۆر دەکەن." -
لوبنان: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٤٣٥ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبووڵادا لە باشووری وڵاتدا ٤٣٥ کەس کوژراون. -
لە ئەندەنوزیا و کینیا ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە چوو
لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان' لە ئەندەنوزیا و کێنیا چالاکی بەڕێوەچوو. -
لە قوبرس، ڕێوڕەسمی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان
لە قوبرس ڕێوڕەسمی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. -
بۆرێل، گورجێستانی ئاگادار کردەوە: لەوانەیە دەرگای یەکێتی ئەوروپا بەڕوویدا دابخرێت
لە گورجێستان یاسای "کاریگەری دەرەوە" پەسەند کرا. جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هۆشداریدا لەوەی یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە لەم یاسایە و لەوانەیە دەرگاکانی بەڕووی ئەو وڵاتەدا دابخات. -
لە پایتەختی سلۆڤینا گفتوگۆ لەسەر فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد کرا
لە لیوبلیانای پایتەختی سلۆڤینا لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجلاندا' گفتوگۆ لەسەر بەرهەم و فکرەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان کرا. -
کەجەدەکە-ئە: بۆ کۆتاییهێنان بە ٢٥ ساڵ بێ یاساییی، لە گۆڕەپانەکانداین
کەجەدەکە ڕایگەیاند، بۆ کۆتایی هێنان بەو گۆشەگیرییەی کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، لە ٢٥ی حوزەیران ڕێپێوان دەکەن و ڕایگەیاند: "پێویستە لەو هەڵمەتەی کە هەنگاو بە هەنگاو مەزن دەبێتەوە ئەنجام وەربگرین." -
حەماس: ژمارەی مردووان لە کەرتی غەززەدا گەیشتە ٣٧ هەزار و٥٩٨ کەس
بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە غەززە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە ٣٧ هەزار و ٥٩٨ کەس. -
لە ئارائو یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری ئارائوی سویسرا بەچالاکیەک یادی شەهید بێرڤان جودی، بێریڤان، خەبات سەیدا و زیلان کرایەوە.