جیهان
دوایین ھەواڵ
-
پەرلەمانی عێراق: دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٢٢ هەزار سەرپێچی ئەنجامداوە
عەلی نعمە، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٨٧ـەوە زیاتر لە ٢٢ هەزار پێشێلکاری لەسەر خاکی عێراق و ناوچەکە ئەنجامداوە. -
کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان داواکاری بەپەلە
کەجەدەکە-ئە وتی: "دەولەتی تورکی داگیرکەر کە پێداگرە لەسەر شەڕ و کۆمەڵکوژییەکان، لە ڕۆژئاوای کوردستان خەلکی مەدەنی دەکوژێت". داوای لە گەل کرد کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بەپەلە هەلوێستی خۆیان نیشان بدەن و لەبرامبەریان بوەستنەوە. -
لە ڤییەنا یادی شەهید کەنداڵ جودی کرایەوە
هەڤال کەنداڵ جودی کە لە ٢٨ی تشرینی دووەم لە چیای مەتینان شەهید بوو بوو، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا یادی کرایەوە. -
مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ کۆمەڵکوژی مەرەش لە شاری بێرن بەڕێوەچوو
لە شاری بێرنی سویسرا، یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مەرەش کرایەوە کە لە نێوان ١٩-٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨دا کۆمەڵکوژ کرابوون. -
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا ساڵیادی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا
بۆ ئەوەی بکوژی ئەڤین گۆیی، میرپەروەر و وڵاتپارێز عەبدوڵرەحمان قزل سزابدرێت، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە گارێدونوردی پاریس ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. -
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم: لە کۆریای باکوور وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی چالاک کرا
بەپێی ڕاگەیاندراوی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، لە کۆریای باکوور وێستگەیەکی دیکەی ئەتۆمی چالاک کراوە. -
کۆمەڵکوژی لە زانکۆی پراگ: ١٥کەس گیانیان لەدەست دا
لە پراگی پایتەختی چیک، خوێندکارێک ١٥ خوێندکاری بەشی هۆنەرە جوانەکانی کوشت. -
شاهیدی پیلانگێری: جۆرج کۆستۆلاس گیانی لەدەستدا
جۆرج کۆستۆلاسی باڵیۆزی پێشووی یۆنان کە لە کاتی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فەرمانی پێکرا بوو کە "لە باڵیۆزخانە دەریبکات" بەلام ئەو فەرمانەکەی ڕەتکردبوویەوە و ئەو کارەی ئەنجام نەدابوو، گیانی لەدەستدا. -
لە دۆسێلدۆرف تایلان قارەمان بیرهێندرایەوە
تایلان قارەمان ئەو کەسەی کە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پیلانگێرییەی ناونەتەوەییەی کە لەبەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە ١ی کانوونی یکەمی ساڵی ١٩٩٨ لە ئەلمانیا ئاگری لە جەستەی بەردا، هەر لەوشوێنە بە مەراسیمێک یادی کرایەوە. -
لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵکوژییەکانی مانگی کانوونی یەکەم شەرمەزار کرا
لە چالاکییەکدا بۆ ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە جنێڤ، ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی مانگی کانوونی یەکەمدا گیانیان لە دەستداوە، بیر هێندرانەوە. -
بۆ ئازادی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە مەکسیک چالاکییەک ئەنجامدرا
نوێنەرانی گەلی مایۆی شاری ئۆبرەگۆنی پارێزگای سونورای مەکسیک بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
شەڕی ئیسرائیل-حیزبوالله: لە باشووری لوبنان ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە لە باشووری وڵات لەنێوان حیزبوالله و ئیسرائیل شەڕێک ڕوویداوە، تا ئێستا ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩٢ کەسیش برینداربوون. -
دی ئاوستری لە وڵاتی باسکەوە: ئۆجالان وێنەی هیوایە بۆ ئێمە!
لە رێکخراوی ئاسکاپێنا کە لە وڵاتی باسکە بۆ ئازادی تێدەکۆشێت، ماریکس روویز دی ئاوستری رایگەیاند: "ئۆجالان وێنەی هیوایە بۆ ئێمە. ئەو بۆ هەموومان نوێنەری هیوایە. دەبێت ئازادی ئەو دەستەبەر بکەین". -
ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ٢٠ هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لانیکەم ١٩ هەزار و ٦٦٧ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە. -
بەهۆی بومەلەرزەوە لانیکەم ١١٨ کەس لە چین گیانیان لەدەستدا
لە باکوری رۆژئاوای چین بومەلەرزە روویدا و بەهۆیەوە لانیکەم ١١٨ کەس گیانیان لەدەستدا. هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندا ماون، بەردەوامە. -
سیسی بە سەرۆکی میسڕ هەڵبژێردرایەوە
لە میسڕ بەگوێرەی ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، سەرۆککۆماری ئێستەی میسڕ، عەبدولفەتاح سیسی ڕێژەی ٨٩،٦٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا. -
لە هیندستان کارگەیەکی درۆن و تەقەمەنی تەقییەوە، ٩ کەس مردن
لە ڕۆژئاوای هیندستان کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەقەمەنی، تەقییەوە. لەم تەقینەوەیەدا، لانی کەم ٩ کەس کرێکار مردن کە ٦ کەسیان ژنن. -
شەڕی سودان هەڕەشەیە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات بەهۆی شەڕی نێوان سوپا و گروپە ملیشیاکان لە سودان کە کاریگەری لەسەر شارێک دروست کردووە، ناچاربوون گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان رابگرن. -
مەراسیمی خەڵاتی پشتیوانی کورد-ئاکاد بەڕێوەچوو
کورد- ئاکاد ئەمساڵ خەڵاتی زانسی بەخشییە هەریەک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی مەدەنی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا پرۆفیسۆر کارین وێستهەیم، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە د. ئیدریس باڵوکەن و پرۆفیسۆر یان ئیلهان کزلخان. -
لە کەناراوەکانی لیبیا زیاتر لە ٦٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
رێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچ(IMO) بڵاویکردەوە کە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا ژێر ئاو کەوتووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کۆچبەر بێسەروشوێنن و نیگەرانن لەوەی هەموویان گیانیان لەدەست دابێت. -
نوێنەری ئێم ئار ئەی پی: ئازادی ئۆجالان رۆڵی سەرەکی لە چارەسەری پرسی کورد دەبێت
نوێنەری ئێم ئاڕ ئەی پی لە نەتەوەیەکگرتووەکان جانفرانکۆ فاتۆرینی رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و لەپێناو چارەسەری پرسی کورددا دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. -
ژیژەک بەشداری "ڕۆژەکانی خویندن" بوو: ڕشانەوەی سیستەم هەستێکی بێ وێنەی دەروونییە
فەیلەسوف ژیژەک وتی: "ئۆجالان وتویەتی، بۆ خۆڵقاندنی کۆمەڵگایەکی کۆمەڵایەتی نوێ دەبێت سەرەتا ئەو سیستەمەی کە هەیە بروخێندرێت. ئەمە هەستێکی ناوخۆی بێ وێنەی مێتافیزیکی کۆمەڵگایە". -
لە کەرتی غەززە نزیکەی ١٠٠ هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون
ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و وێرانبوون. -
ڕێکخستنی گەلی کورد لە ڕووسیا جەژنی ئیزییان پیرۆز کرد
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزیدی و گەلی کورد لە ڕووسیا بە بەیاننامەیەکی هاوبەش جەژنی ئیزییان پیرۆز کرد.