جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە مارسیلیا چالاکی لە دژی داگیرکارییەکان ئەنجامدرا
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوا لە ناو وێستگەی شەمەندەفەری مارسیلیا چالاکی نافەرمی مەدەنیان ئەنجامدا. -
پەرلەمانتارانی سویسرا داوایان لە ئەنجومەنی فیدراڵ کرد: بۆ ڕۆژئاوا دەست بە هەوڵدان بکەن
پەرلەمانتارانی سویسرا جەختیان لە مەترسیەکان لەسەر کەمینەکانی ڕۆژئاوا کردەوە و داوایان لە ئەنجوومەنی فیدراڵ کرد، دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەست بە هەوڵدان بکات. -
لە فڕۆکەخانەی پاریس گەنجانی چالاکگەر دەستبەسەر کران
ئەو گەنجانەی بۆ سەرنجخستنەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە فڕۆکەخانەی پاریس چالاکی مەدنیان ئەنجام دا. بە هۆکاری پرۆڤۆکاسیۆنی نەژادپەرستە تورکەکان دەستبەسەر کران. -
لە بەرلین چالاکی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەدا بانگەوازی خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا کرا. -
بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی مەڕەشەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە و پانێڵ بەڕێوە چوو
لە هۆڵی ڕۆژنامەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان پانێڵێک لەسەر کاریگەریی مێژوویی، سیاسی و ژینگەیی کۆمەڵکوژی مەڕەش بەڕێوەچوو. پاشان بە پشتبەستن بە گرنگی خۆڕێکخستن لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و هێرشی داگیرکەریدا لێدوانێک ڕاگەیەندرا. -
وەزیرێکی پێشوی ئیتالیا: دەبێت وەک میراتی مرۆڤایەتی بەرگریی لە ڕۆژئاوا بکەین
وەزیری پێشویی پشتیوانی کۆمەڵایەتی ئیتالیا پاولۆ فێریرۆ وتی: "تاکە مۆدێل کە دەتوانرێت بۆ ئایندەی سووریا بە بنەما بگیرێت، مۆدێلی ڕۆژئاوایە. بەڵام ویستێک هەیە بۆ لەنابردنی ئەو مۆدێلە. ڕۆژئاوا میراتییەکە بۆ مرۆڤایەتی و دەبێت بیپارێزین." -
لە ئەوروپاوە بۆ فراوانکردنی بەرخودان بانگەواز راگەیەندرا
لە سێ شاری جیاجیای ئەوروپا لەپێناو راگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و فراوانترکردنی بەرخودان بانگەواز راگەیەندرا. -
فرانسیس هۆڵاند: دەبێت فەرەنسا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کوردان بپارێزن
سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا فرانسیس هۆڵاند رایگەیاند، کە هێرشەکانی سەر رۆژئاوا مایەی قەبوڵکردن نییە و وتی، "ناتوانم چاو بە سەر بەتەنیا هێشتنەوەی کورداندا بنوقێنم، هۆشداری دەدەم. فەرەنسا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ناچارن کوردەکان لە سوریا بپارێزن". -
لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان تەجەشە بڕیاریدا لە هامبورگ چالاکی بەردەوام ئەنجام بدات
تەجەشە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا رێپێوانێکی ئەنجامدا و لە هامبورگ بڕیاری چالاکی و خۆپیشاندانی بەردەوامی راگەیاند. -
نامەی ٣٢ ڕێخکراوی ئیسپانی مەدەنی پەیوەست بە دۆخی ڕۆژئاوا
٣٢ دامەزراوە، ڕێکخراوی مەدەنی و کەسایەتی ئیسپانی بە ئامانجی پشتگیریکردنی گەلی کورد نامەیاکییان ئاڕاستەی حکومەتی ئەو وڵاتە کرد و گوتییان، مەترسییەکان تەنها پەیوست نیە بە ڕۆژئاوە بەڵکو بۆسەر هەموو جیهانە. -
ژەنەڕاڵێکی رووس لە مۆسکۆ بە تەقینەوە کوژرا
لە مۆسکۆ سەرۆکی یەکینەی پاراستنی ناوەندی بایۆلۆجی، کیمیایی و ئەتۆمیەکانی هێزە چەکدارەکانی رووسیا ژەنەڕاڵ ئیگۆر کریلۆڤ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک کوژرا. -
هێرشە داگیرکەرییەکان لە دراگیوگنان شەرمەزار کران
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری دراگیوگنان لەلایەن کوردان و دۆستانی فەرەنسییانە بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا. -
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز متمانەی پەرلەمانی بەدەست نەهێنا
لەبەرئەوەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز دەنگی متمانەوەرگرتنەوەی لە پەرلەمان بەدەست نەهێنا، وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچێت. -
یەکێتی ئەوروپا شاندێکی دیپلۆماتیک رەوانەی دیمەشق دەکات
یەکێتی ئەوروپا بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرەی تەحریر شام کە لە سوریا حکومەتی کاتی پێکهێناوە شاندێکی دیپلۆماتیک رەوانە دەکات. -
لە ڤییەننا 'ناوچەی پارێزراو بۆ دیموکراسی'
لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان، لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە ڤییەننا بە شێوەیەکی هێمایی 'ناوچەی پارێزراو بۆ دیموکراسی' سازکرا. -
ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە ئاڵمانیا پیرۆز کرا
لە شاری ساربێکی ئاڵمانیا جەژنی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا. -
لە تۆلۆز بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا چالاکییەک ئەنجامدرا
لە گردبوونەوەیەکدا لە شاری تۆلۆز هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران و بۆ فراوانترکردنی پشتیوانی لە رۆژئاوا بانگەوازێک راگەیەندرا. -
کورد و دۆستانیان لە شاری تۆرینۆ لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا رێپێوانیان کرد
کورد و دۆستانیان لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا لە دژی هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رێپێوانیان کرد و وتیان: "ئینترناسیۆناڵیزم رۆحی سەردەمە". -
٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کاسێل پیرۆز کرا
ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا پیرۆز کرا. -
بلینکن: ئەمریکا پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ هەتەشەدا سازکردووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن ئاشکرای کرد کە لە دوای رووخانی رژێمی بەعشەوە پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ هەتەشە سازکردووە، کە ناوچەکانی رۆژئاوای فوراتی کۆنترۆڵ کردووە. -
لە پایتەختی دانیمارک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان خۆپیشاندان کرا
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کرا. -
لە لایپزیگ هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستانیان هێرشەکانی سەر دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزارکرد. -
لە ئۆسلۆ و ترۆندهەیم بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی رۆژئاوا چالاکی کرا
کوردستانیان و دۆستانیان لە ئۆسلۆ وترۆندهەیمی نەرویژ کۆبوونەوە و پشتیوانییان بەرخودانی رۆژئاوای کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی نیشاندا. -
لە بەریتانیا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا بەڕێوەچوو
کوردستانیان و دۆستانیان کاردیف و مانچێستەری بەریتانیا کۆبوونەوە و هێرشە قڕکاری و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریایان شەرمەزار کرد. -
بۆزئەرسلان: ناچارەسەری لە ئارادایە بۆئەوەی کورد بکەوێتە ژێر دەسەڵاتداری تورکی سونی
دەربارەی ئەو مشتومڕانەی لە چوارچێوەی پرسی کورددا لە ئارادایە، پرۆفیسۆر حەمید بۆزئەرسلان وتی: "ئامانج چارەسەرکردنی پرسەکە نییە. دان بە ڕەوایەتی کورداندا نانێن. سەپاندن هەیە بۆ ئەوەی کورد بکەوێتە ژێر سەروەری تورکی سونییەوە."