جیهان
دوایین ھەواڵ
-
چالاکی کوردستانیان لە زوگ: رۆژئاوا شکۆمانە
کوردستانیان لە شاری زوگی سویسرا کۆبوونەوە و رایانگەیاند "ڕۆژئاوا شکۆمانە، دەیپارێزین'. -
گردبوونەوە لە ماینز: مەبنە هاوبەشی ئەو جینۆسایدەی ئەردۆغان ئەنجامی دەدات
لە شاری ماینزی ئەڵمانیا هێرشەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا. لە گردبوونەوەکەدا داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرا کە نەبنە هاوبەشی ئەردۆغان لە تاوانی جینۆساید. -
فەد-کورد: ١٤ی کانوونی یەکەم بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەشداری چالاکیی ببین
فەد-کورد لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە ١٤ی کانوونی یەکەم بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بەشداری چالاکییەکان ببین." -
لە شتوتگارت چالاکی خێمەدانان لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە
لە شتوتگارت ماوەی دوو ڕۆژە چالاکی خێمەدانان لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە. -
لە ئێڤری ستاند بۆ ڕۆژئاوا دانرا
ژنان لە گەڕەکی ئێڤری پاریس بۆ ڕۆژئاوا ستاندیان دانا و گوتییان: "هەموو کاتێک بەردەوام دەبین لە باسکردنی حەقیقەتی ڕۆژئاوا بۆ ڕایی گشتی جیهانی." -
لە دانیمارک هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر رۆژئاوا لە پێش پەڕلەمانی ئەوروپایی دانیمارک گردبوونەوە و ئەم پەیامە ئاڕاستەیی حکومەتی دانیمارک کرا، "دەستبەجێ خاوەنداریی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن" -
لە دراگیوگنان و مۆنتپلیە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرا
لە شارەکانی دراگیوگنان و مۆنتپلیەی فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (سمۆ) بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا. -
ئێشکگریی دادپەروەری لە ستراسبورگ لە هەفتەی ٦٥١ەمیندا بەردەوامە
ئێشکگریی لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە ستراسبورگ لە هەفتەی ٦٥١ەمیندا بەردەوامە. -
لە نیکاراگوا ٢٢٩ بەرهەڵستکاری حکومەت بە توندی ئەشکەنجە دراون
لە نیکاراگوا بە هۆکاری سیاسیەوە ٢٢٩ هاوڵاتی دەستبەسەر و ئەشکەنجەی قورس دراون. -
لە هۆڵەندا ژنێک بەتاوانی بە کۆیلەکردنی ژنێکی ئێزدی سزادرا
لە هۆڵەندا سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ژنێک بڕێندراویەوە بە تاوانی ئەوەی کاتێک لە ناو داعشدا بووە، ژنێکی ئێزدی وەک کۆیلە بەکارهێناوە. -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن رۆژی هەینی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان کۆدەبێتەوە. -
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە
هێرش و تاوانە دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورک بە پاڵپشتیکردنی چەتەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووە بە هەڕەشەیەکەی گەورە، بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە لە چەندین شاری ئەوروپا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە. -
لە بەرلین لە دژی گۆشەگیری زنجیری مرۆیی سازکرا
ژنان لە بەرلین بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا زنجیری مرۆییان سازکرد. -
بڕیاری هێشتنەوە لە زیندان بۆ یەک لە دەستبەسەرکراوانی لەندەن دەرچوو
پۆلیسی بەریتانیا رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی کورد و چەندین کەسی دەستگیرکرد. دەستبەسەرکراوان دوای ١٤ رۆژ برانە بەردەم دادوەر. پێنج لە دەستبەسەرکراوان بە مەرجی ئەوەی لە ژێر چاودێریدابن، ئازادکران و مەزڵوم س بە دەستبەسەری هێڵرایەوە. -
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی بەپەلەی کرد
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆڵات بانگەوازی چالاکیی بەپەلەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن. -
لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون. -
لە نەیجریا ٥٠ ژن و منداڵ ڕفێندران
لە ویلایەتی زامفارای نەیجریا گرووپێکی چەکدار زیاتر لە ٥٠ ژن و منداڵیان ڕفاند. -
وڵاتانی ئەوروپا داواکاری مافی پەنابەریی هاوڵاتیانی سورییان ڕاگرت
وڵاتانی سویسرا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئیتالیا، بەلژیکا و نەمسا ڕێکارەکانی پێدانی مافی پەنابەرییان بە هاوڵاتییانی سوری ڕاگرت. -
جمووجوڵی ئیسرائیل لە سوریا زیاتر بووە
پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، جمووجوڵی ئیسرائیل لە سوریا زیاتر بووە، سۆهر ڕایگەیاند ئیسرائیل ٢٥٠ هێرشی ئاسمانی دژی بنکە سەربازییەکانی هەرێمەکە ئەنجام داوە. نەتانیاهو ڕایگەیاند بەرزاییەکانی جۆلان ناوچەیەکی دانەبڕاوە لە ئیسرائیل. -
بە وتنی ئەوەی'سێحر لە منداڵەکەی کراوە' ١١٠کەسی کوشت
لە هایتی یەکێک لە سەرکردەکانی مافیاکان پێی وابووە منداڵەکەی سێحری لێکراوە، بەم بیانووەوە ١١٠ کەسی سەرووی ٦٠ساڵانی کوشتووە. -
خۆپیشاندانی لایەنگرانی یەکێتی ئەوروپا لە جۆرجیا بەردەوامە
لە وڵاتی جۆرجیا چالاکی لایەنگری یەکێتی ئەوروپا بە پێشەنگایەتی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ماوەی ١١ ڕۆژە بەردەوامە و خۆپیشاندەران لەدژیی توندوتیژییەکانی پۆلیس ناڕەزایەتییان نیشاندا. -
پەرلەمانتارانی فەرەنسا: ڕۆژئاوا مۆدێلێک پێشکەش دەکات؛ دەبێت بپارێزرێت
پەرلەمانتارانی بەرەی گەلی نوێی فەرەنسا سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا ڕایانگەیاند؛ ڕۆژئاوا لەم پڕۆسەیەدا مۆدێلێکی نوێ پێشکەش دەکات و داوایان کرد، پێویستە ئەم سیستەمە لە هێرشەکانی تورکیا بپارێزرێت. -
ئەسەد و خێزانەکەی لە مۆسکۆن
ڕاگەیاندرا کە سەرۆکی لەکارلابراوی سوریا بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لە مۆسکۆن. -
ڕوسیا پشتڕاستی کردەوە، ئەسەد سوریای جێهێشتووە
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند بەشار ئەسەد فەرمانی کردووە "بەشێوەی ئاشتییانە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت" و سوریای جێهێشتووە. -
لە مونستەر بە خۆپیشاندانێک پشتیوانی لە بەرخودانی رۆژئاوا کرا
لە شاری مونستەری ئەڵمانیا لە دژی هێرشەداگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخودانی رۆژئاوا کرا.