جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە پێش بینای نەتەوە یەکگرتووەکان بەرخۆدانی زیندانیان سلاو کرا
لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە کوردستان و تورکیا سلاو کرا. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: فەلەستینییەکانی غەززە لە دۆخێکی مەترسیداردان
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ناڕەزایی خۆی دەربری لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی کە لەسەر گەلی فەلەستینی غەززە هەیە. -
لەنەیجیریا درۆنێکی سوپا بە هەڵە ٨٥ مەدەنی کوشت
لە ئەیالەتی کادونای باکووری رۆژئاوای نەیجیریا فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی هێرشبەری سوپا 'بەهەڵە" ٨٥ کەسی مەدەنی لە گوندێک کوشت. -
چالاکوانانی رۆژهەڵات: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گرێدراوە بە ئازادی کوردستان
چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نەرویژ لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەربڕی و داواشیان لە گەلانی ئێران و بەتایبەتی گەلی کورد لە رۆژهەڵات کرد، بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن. -
چالاکوانی بەلجیکی: عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە سەرچاوەی هیوا
چالاکوانی بەلجیکی دیێگۆ دێل نۆرتێ داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و رایگەیاند، "ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر بۆ کورد، هەروەها بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن". -
مەراسیمی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئۆپسالا و لیۆن بەڕێوەچوو
لە شاری ئۆپسالای سوید و لیۆنی فەرەنسا مەراسیمی پیرۆزبایی ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەچوو. -
لە ئەندەنوسیا بەهۆی تەقینی گڕکانێک لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی تەقینی گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەندەنوسیاوە لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لەندەن؛ دژی هێرشی پۆلیس بۆ سەر کۆمەڵەیەکی کوردی چالاکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو
لە دژی هێرش و رێگرییەکانی پۆلیسی هارینگە لە چالاکییەکانی کۆمەڵەی کوردی، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە لەندەن بەڕێوەچوو. -
لە ئەفریقای باشوور ٧ گومانلێکراو بە زیندوویی سوتێنران
لە یەکێک لە ناوچە پڕ توندوتیژییەکانی ئەفریقای باشوور، کۆمەڵێک خەڵک ٧ گومانلێکراویان بەستۆتەوە و بە زیندوویی سوتاندوویانن. -
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە مەراسیمی پیرۆزبایی لە کۆپنهاگن سازکرا
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا و بەسەدان کەس لە دۆستانی گەلی کورد بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. -
لە کێل یادی سەید ڕەزا و قوربانیانی کۆمەڵکوژی دێرسیم کرایەوە
لە شاری کیلێی ئەڵمانیا لە چالاکییەکدا کە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو، یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی دێرسیم و سەید ڕەزا کرایەوە. -
لە موسکۆ پێشانگایەکی کەلتووری کورد کرایەوە
بۆ ئەوەی کەلتووری کورد بە گەلی ڕوسیا بناسێندرێت، لە موسکۆی پایتەختی ڕوسیا پێشانگایەک کرایەوە، ئەو پێشانگایە ١٤ ڕۆژ دەخایەنێت. -
کۆپالا: دەبێت ئەوروپا لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێتە جموجۆڵەوە
نوینەری بزوتنەوەی هێزی گەلی ئیتالیا ماریزیۆ کۆپالا رایگەیاند، کە پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوان سەرچاوەی ئیلهامە و وتی، "دەبێت ئەوروپا لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا بکەوێتە جموجۆڵ و تێکۆشانەوە". -
ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی لافاو و وشکەسالی ٢٧ ملیۆن مندال ڕووبەروی قەیرانی خۆراک بوونەتەوە
ڕێکخراوی مەدەنی "پاراستنی مندالان" دەستنیشانی کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ١٢ ولات کە زۆرترین گۆرانی کەشوهەوا تێیدا روویداوە و نەیانتوانیوە کۆنترۆلی بکەن، زیاتر لە ٢٧ ملیۆن مندال ڕووبەروی قەیرانی خۆراک بونەتەوە. -
ئاماری کۆژراوانی فەلەستین زیاتر دەبێت: لانیکەم ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس دەستنیشانی کرد کە بە هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل کە لەگەل کۆتایی هاتنی ئاگربەست دەستیپێکرد، ژمارەی کوژراوان گەیشتە ١٠٩ کەس. -
لە ئەڵمانیا سزای هەتاهەتایی بەسەر تیڕۆریستە گامبیاییەکەدا سەپێندرا
دادگای ئەڵمانیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەندامی تیمێکی خۆبەخشیدا سەپاند، کە ئەندامێکی ئۆپۆزسیۆنە دیکتاتۆرەکانی جارانی گامبیا یەحیا جەمەحی تیرۆر کردبوو. -
تووماژ ساڵحی، مۆسیقا ژەنی ڕاپی ئێرانی، جارێکی تر دەستبەسەر کرا
تووماژ ساڵحی مۆسیقا ژەنی بەناوبانگی ڕاپی ئێرانی کە زیاتر لە ساڵێک لە زیندان بوو بەهۆی پشگیری کردنی سەرهەلدانی "ژن، ژیان، ئازادی" سالێک زیاتر دەستگیر کرابوو و ئازاد کرا، دوای ١٢ ڕۆژ جارێکی تر دەستگیرکرایەوە. -
حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر قودسی لە ئەستۆ گرت
حەماسی فەلەستینی بەرپرسیارێتی هێرشە چەکداریەکەی قودسی لە ئەستۆگرت، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣ کەس کۆژران و لە دژی ئیسرائیل داوای "گەورەکردنی بەرخۆدان"ی کرد. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆز کرا
لە چالاکیەکی دانیشتندا لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان سالیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا. لە چالاکییەکەدا داوای بەشداربوون کرا لەو ڕێپێوانەی کە ١٣ کانوونی یەکەم بۆ ماوەی ٣ ساڵە بەردەوام دەبێت. -
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا کە لە غەززە خەلک توشی ئیلتیهابی سەخت بووە
تێدرۆس غبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا و وتی: زۆربەی خەڵکی غەززە لە پەناگە قەرەباڵغەکاندا دەژین و تووشبوون بە ئیلتیهابی سەخت لە زیادبووندایە. -
سەرۆک کۆماری ئێران سەردانەکەی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە
ڕاگەیەندرا کە سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکیا کە بڕیار بوو لە ٢٨ی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت، هەڵوەشاوەتەوە. -
کەجەدەکە-ئە بەرامبەر هێرشی پۆلیسی بەریتانیا ناڕەزایەتی دەربڕی
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) هێرشی پۆلیسی بەریتانیای لە دژی مەجلیسی دیموکراتیکی گەلی کورد لە لەندەن شەرمەزار کرد. -
سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە قوبرس بە جۆش و خرۆش پیرۆز کرا
لە گوندی خیرۆکیتای شاری لیماسۆلی قوبرس گەلی کورد و دۆستەکانیان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، گەلی کورد و دۆستەکانیان لەدەوری یەک کۆبوونەوە و ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد. -
سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە زۆربەی شارەکانی فەرەنسا پیرۆز کرا.
٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە زۆرێک لە شارەکانی فەرەنسا بە چالاکی جۆراو جۆر پیرۆز کرا. بە هەزاران کەس بەشداری چالاکییەکان بوون. -
لە بەریتانیا وێرای ئاستەنگی پۆلیس، یادی پەکەکە پیرۆز کرا
لەیادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەوڵاتی بەریتانیا گەلی کورد بە جۆشەوە یادەکەیان پیرۆز کرد.