جیهان
دوایین ھەواڵ
-
شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ٣٣هەمین ڕۆژی خۆیدایە
لە ٣٣هەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی خۆی. هەروەها لە باشووری لوبنان لە نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیلدا شەڕ هەیە. -
چین ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەهێز بکات
لەوانەیە هەفتەی داهاتوو شی جینپینگ و جۆبایدن لە سانفرانسیسکۆ کۆببنەوە. پێش کۆبوونەوەکە جێگری سەرۆکی چین ڕایگەیاند کە چین ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە 'هەموو ئاستێکدا' بەهێز بکات. -
تەڤ-چاند ئەوروپا: فەیزۆی ڕزۆ پردێک بوو لە نێوان جیلەکاندا
تەڤ-چاند ئەورووپا بە هۆی کۆچی دوایی دەنگبێژ فەیزۆی ڕزۆ سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "بە کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە هەم تەڤگەرەکەمان و هەم کەلتووری ڕەسەنی گۆرانیبێژی ئەندامێکی پاک و لێبوردەمان لەدەستدا". -
'ئێمەش سوودمەند دەبین لە تێکۆشانی گەنجانی کورد'
ڕۆماین کاتابارا کە لە دوورگەی ڕیونیونەوە بەشداری ناو کۆنفرانسی جیهانی گەنجان بووە، ڕایگەیاند کە ئەوانیش سوودمەند دەبن لە تێکۆشانی گەنجانی کورد و بۆ ئەوان نموونەن. -
ئابیا یاڵا پشتیوانی بۆ گەلی کورد دەربڕی
نوێنەرانی بزوتنەوەکانی خەڵکانی رەسەن و دێرینی ئەمریکای لاتین (ئابیا یالا) هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر خاکی کوردستانیان شەرمەزارکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کورد دەربڕی. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە بۆتە گۆڕستانی مناڵان
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند، لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە، ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتۆتە ١٠ هەزار و ٣٢٨ کەس. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "غەززە بۆتە گۆڕستانی مناڵان". -
یەمەن بوو بە یەکەم وڵات کە شەڕی بۆشایی ئاسمانی دەستپێکرد!
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مووشەکێکی یەمەن لە دەرەوەی بەرگەهەوای جیهان تێکشکێنراوە. ئەم هێرشە وەک دۆخێکی نوێ لە مێژووی سەربازی جیهاندا دادەنرێت. -
لە ١١-١٢ی تشرینی دووەمدا گەنجان لە پێناو رێبەری گەلی کورددا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان
بزوتنەوەکانی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە زۆر وڵاتی ئەوروپا و کەنەدا دەست بە چالاکیەکە دەکەن. -
لە ئەسیوپیا بە هۆی لافاوەوە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی سۆمالی لە رۆژهەڵاتی ئەسیوپیا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبوو. لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ هەزار خێزانیش ناچاربوون ماڵ و حاڵەکانیان جێبهێڵن. -
ڕەئیسی ئەمریکای تاوانبار کرد و داوای ئاگربەستی کرد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەسەلەی غەززە سەردانی تارانی کرد و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە ئەنقەرە لەناو پێوەندی دایە. -
ئیسرائیل ٤٥٠ ئامانجی بۆردومان کرد، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی مرۆیییان کرد
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٥٠ ئامانجی لە شاری غەززە بۆردومان کردووە. هەروەها ١٨ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ڕایانگەیاند کە "ئیتر بەسە" و داوایان کرد کە دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیی ئەنجام بدرێت. -
لە کەنیسەیەکی ئوستراڵیا مەراسیمی پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کۆبانێ بەرێوەچوو
بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێ بە پێشەنگایەتی قەشە بیل کروز لە کەنیسەی " Uniting Church of Australia " لە شاری سیدنی ئوستراڵیا مەراسیمێکی واتادار سازکرا. -
لە مێلبۆرن بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێوە مەراسیمێک سازکرا
لە شاری مێلبۆرنی ئوستراڵیا مەراسیمێکی پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کۆبانێ سازکرا. -
کۆنفڕانسی جیهانی گەنجان لە سێهەم رۆژیدایە
کۆنفڕانسی جیهانی گەنجان کە زیاتر لە ٦٠ رێکخراو و ٣٠٠ چالاکوان تیادا بەشدارن، لە سێهەم رۆژیدا بەردەوامە. -
لە گراز لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا سەکۆیەک داندرا
لە شاری گرازی نەمسا لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەکۆیەک داندرا. -
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئێران کرد: 'پۆلیسی ئیرشاد' هەڵبوەشێنێتەوە!
لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئێران کرد "پۆلیسی ئیرشاد" هەڵبوەشێنێتەوە. -
لە لوزێرن ' لەپێناو ئازادی'دا چالاکی زنجیرەی مرۆیی سازکرا
دوای ئەوەی لە ١١ ناوەندی سویسڕا کۆمیتە سازکران و ئامادەکارییەکانیان تەواو بوون، لە لوزێرن بە چالاکی زنجیری مرۆیی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرا. -
کۆنفرانسی جیهانی گەنجان دەست پێدەکات
کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستپێدەکات. کۆنفرانسەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و زیاتر لە ٦٠ ڕێکخراوی گەنجان لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداری لەم کۆنفرانسە دەکەن. -
لە شاری هێلسنکی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکرا
کوردستانیان و هاوڕێکانیان لە ١ی تیشرینی دووەم لە شاری هێلسنکی ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان بەرز ڕاگرت. -
ئێم ئێس ئێف: لە یۆنان دیپۆرتکردنەوەی نایاسایی ئاسایی بووە
ڕێکخراوی پزیشکانی سنوور نەناس لە بەرامبەر دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بە مامەڵەی خراپ کاردانەوەیان نیشاندا و دەستنیشانیان کرد کە ئەو کارە لە یۆنان ئاسایی بووە. -
چالاکی ئازادی لە ستراسبۆرگ: وەرن با خاوەنداری بکەین لە هەنگاوی ١٠ی تیشرینی یەکەم
چالاکی ئازادی لە ستراسبۆرگ بەبێ پشوو بەردەوامە، لەم هەفتەیەدا داوا لە هەموو کەسێک کرا کە خاوەنداری بکەن لە کەمپینی ١٠ی تیشرینی یەکەم و وتیان: "سیاسەتی گۆشەگیری بریتییە لە ئەشکەنجەدانی گەلی کورد و تەسلیم گرتن". -
رۆژی جیهانی کۆبانێ لە ئۆسلۆ پیرۆز کرا
بە بۆنەی یەکی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر رۆژی جیهانی کۆبانێ مەراسیمێکی پیرۆزبایی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ سازکرا. لە مەراسیمەکەدا باس لەوەکرا کە دەوڵەتی تورک بە هەمان مێشکی داعش هێرش دەکاتە سەر ئەو کوردانەی شکۆی مرۆڤایەتیان پاراست. -
زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەفغانی بە ناچاری پاکستان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە
هەزاران کۆچبەری ئەفغانی لە پاکستان بەهۆی هەڕەشەی گەڕاندنەوە لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە دەستیان کرد بە جێهێشتنی ئەو وڵاتەکرد. -
ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی: لە کۆنگۆ، ٧ ملیۆن کەس بەهۆی توندوتیژییەوە ئاوارە بوون
ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی (IOM) ڕایگەیاند لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ نزیکەی ٧ ملیۆن کەس ئاوارە بوون کە زۆربەیان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە. -
لە مارسیلیا لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لەناو کەشتییەکدا چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا گەنجانی کورد بۆ ئەوەی سەرنجەکان بۆ سەر گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رابکێشن، لە کەشتییەکدا چالاکییان ئەنجامدا.