ڕاپرسی لە ١٦ شار: هاوڵاتییان باوەڕیان وایە ڕێبەر ئاپۆ ئاشتی دێنێتەئاراوە

لە سەدا ٤٢،٥ بەشدرابووان لە ڕاپرسی ١٦ شاردا باوەڕیان بە ڕێبەر ئاپۆیە بەوەی ئاشتی بە دی بێنێت. لە سەدا ٥٨،٩ دەیانەوێت مافی هیوا جێبەجێ بکرێت.

ڕاپرسی سۆسیۆ-سیاسی

ناوەندی لێکۆڵینەوەی گۆڕەپانی سۆسیۆ-سیاسی لە نێوان ٢٢-٢٦ی ئاداردا لە ئامەد، ڕحا، دیلۆک، وان، مێردین، ئێلح، قەرس، ئیدر، موش و بەدلیس لە ناو ١٦ شاردا لێکۆڵینەوەی کرد. ڕاپرسییەکە لەگەڵ ١٥٠٩ کەسدا ئەنجام دراوە.

هەموو پرسەکان پەیوەستە بە پرسی کوردەوە

بە پێی ڕاپرسییەکە؛ سەدا ٦٢،٣ی بەشداربووان 'قەیرانی ئابووری و بێکاری' وەک پرسی سەرەکی تورکیا دەبینن. لە سەدا ٢٣،٧ی بەشداربووان پرسی کورد، لە سەدا ٦،٧یش 'شەڕ' وەک پرسی سەرەکی دەبینن.

پێشوازی ئەرێنی لە بانگەوازی سەدە

هەروەها سەبارەت بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ لە بەشداربووانیان پرسی لە سەدا ٥٤،٦ی بەشداربووان بانگەوازەکە 'ئەرێنی' دەبینن، لە سەدا ١٤،٧ نەرێنی دەیبینن. لە سەدا ١٨ی بەشداربووانیش ئاماژەیان بەوەداوە ناوەڕۆکی بانگەوازەکە نازانن.

لە سەدا ٤٢ باوەڕیان وایە ڕێبەر ئاپۆ پرسی کورد چارەسەر دەکات

بۆ پرسیاری 'ئایا باوەڕ دەکەن بانگەوازەکەی ئۆجالان ئاشتی بۆ تورکیا بێنێت؟' لە سەدا ٤٢،٥ی بەشداربووان گوتیان 'بەڵێ، لە سەدا ٢١،٩ گوتیان 'نەخێر'، لە سەدا ١٨ گوتیان، 'بەڵێ، لە هەندێک ڕووەوە'، لە سەدا ١٧،٧ گوتیان 'ناوەڕۆکی بانگەوازەکە  نازانم'.

بۆ پرسیاری 'ئایا بانگەوازەکەی ئۆجالان پرسی کورد چارەسەر دەکات' لە سەدا ٤١،٨ گوتیان 'بەڵێ'، لە سەدا ٢١،٨ گوتیان 'نەخێر'، لە سەدا ١٨،٧ گوتیان 'لە هەندێک ڕووەوە بەڵێ'.

ڕێژەی ئەوانەی داوای مافی هیوا دەکەن

بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، پرسیاری 'دەبێت چ گۆڕانکارییەک بکرێت' هەندێک وەڵامی لەم جۆرە درایەوە:

گۆڕینی یاسایی لە سێدارەدان: لە سەدا ٦٥ 'بەڵێ'، لە سەدا ١٣، 'نەخێر، لە سەدا ٢٢ 'بڕیار نادەم'.

لابردنی یاسایی تێکۆشان لە دژی تیرۆر: لە سەدا ٦٠،٤ 'بەڵێ'، لە سەدا ١٧،٨ 'نەخێر'، لە سەدا ٢١،٩ 'بڕیار نادەم'.

هەموارکردنەوەی یاسایی بۆ ئازاد کردنی زیندانیانی نەخۆش: لە سەدا ٦٨،٥ 'بەڵێ'، لە سەدا ١٣،٣ 'نەخێر'، لە سەدا ١٨،٢ 'بڕیار نادەم'.

هەموارکردنەوەی یاسایی بۆ دانان بە یاسای مافی هیوا: لە سەدا ٦٨،٩ 'بەڵێ'، لە سەدا ١٢،٦ 'نەخێر'، لە سەدا ١٨، ٥ 'بڕیار نادەم'.