بە دیمەن

چالاکی ئاسمانی: ٨ داگیرکەر سزادران، ٧ مۆڵگە و ٤ خێمە لەناوبران

یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار ٤ چالاکی ئاسمانیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا روونبووەوە ٨ داگیرکەر سزادراون، ٧ مۆڵگە و ٤ خێمە لەناوبراون.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە نێوان ٢٩ی حوزەیران و ٢ی تەمووزدا لە لایەن یەکینەکانی شەهید دۆغان زنارەوە، بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە ئامێری هەوایی کرانە ئامانج. بارەگاکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک و بارەگاکانیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار لە ئاسمانەوە گورزیان لێدرا. لەو چالاکیانەدا ٨ داگیرکەر سزادراون، ٧ مۆڵگە و ٣ خێمە لەناوبراون و بارەگای داگیرکەران بە رێژەیەکی بەرچاو زیانیان بەرکەوتووە.

هێزەکانمان سەرباری ئەوەی لە مانگی رابردوودا چەندین جار لە ئاسمانەوە لە سوپای تورکی داگیرکەریان وەشاندووە و زیانی گەورەیان پێگەیاندوون، بەڵام دەوڵەتی تورک زیانە گیانیەکانی ئاشکرا ناکات و بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی چالاکی گەریلا کە پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستێت بە کۆمەڵگا نەگات، لە بنەڕەتەوە دەیانشارێتەوە.  دەوڵەتی تورک نکۆڵی لەو چالاکیانەش بکات و لە بنەڕەتەوە بیشیانشارێتەوە، ئێمە ئەو چالاکیانە بە دیمەنەکانیانەوە پێشکەش بە گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی دەکەین".

هـ. ب