هەپەگە: لە زاپ ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو

هەپەگە رایگەیاند، لە زاپ لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادران، یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هێزەکانی گەریلا لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە زانیارییەکان لەبارەی چالاکییەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەم جۆرەن:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١١:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە بەرامبەر داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بە تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕی ئێمە بتەقێننەوە، بە سابۆتاژ چالاکی کرا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش برینداربوو.

لە هەرێمی خواکورک؛

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٥٥ لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٢، ١٣ و ١٤ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تونێلەکانمان ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

١٣ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تونێلەکانمان ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

١٤ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تونێلەکانمان جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

١٢، ١٣ و ١٤ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی بەرخودانی سنین، بەربزن، قەلە و شەهید شەریف ٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی یەکماڵێ، دێڕەشێ، کانی سارک، زەنگیل، کافیا، مەیرۆک، چەمرۆبۆتکی، گرێ ١٤ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی گرێ یەک جار؛ بە گشتی ٢٥ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.

١٢، ١٣ و ١٤ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا و بێشیلی ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم ٤ جار؛ بە گشتی ١١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر ئەو شوێنانە بۆردومان کران".