لە شەنگال بەرخۆدان سەرکەوت

پاش بەرخۆدان بەرامبەر سوپای عێراق، هێزەکانی سوپا ناچاربوون شەنگال جێبهێڵن.

بەرخۆدانی شەنگال

لە شەنگال پاش بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، هێزەکانی سوپای عێراق دەوروبەری کاتژمێر ٢:٠٠ ی شەو ناچاربوون بکشێنەوە. بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەیەک شەڕڤانی بریندار و بەدیلگیراو ئازادنەکراون، بەرخۆدانی گەل بەردەوامە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزەکانی پاراستنی شەنگالەوە وەرگیراون، لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلدا، سوپا ناچاربووە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و بەرپرسانی یەبەشە کۆببێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پاش کۆبوونەوەکانی دوێنێ شەو، سوپا بڕیاری داوە چیتر سەرباز ڕەوانەی شەنگال نەکات و ئەو هێزانەشی لەوێ بوون بیکشێنێتەوە. بەم هۆیەوە، چالاکی بەردەوام بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری کۆتایی هات.

سوپای عێراق لە ١٨ ی ئادار لە گەڕەکی یەرموکی شەنگال هێرشی ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٣ شەڕڤانی یەبەشە برینداربوون و ٥ شەڕڤان بەدیلگیران. پاش هێرشەکە لە ١٩ ی ئادار خەڵکی شەنگال بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەرخۆدانیان دەست پێ کرد.