قەسەدە شکستی بە هێرشەکانی داگیرکەران هێنا، ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی وەڵامدانەوەدا، کۆمەڵێک چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون، ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٢ ی ئادار و چالاکییەکانی وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی ئاشکرا کرد. قەسەدە ڕایگەیاند، لە هێرشەکاندا شەڕڤانێکیان شەهید بووە و شەڕڤانێکیش بریندار بووە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٤ مانگە بەردەوامە. لەسایەی بەرخۆدان و هەڵوێستی هێزەکانمان، داگیرکەران و چەتەکانی نەیانتوانیوە هیچ پێشکەوتنێک بەدەست بهێنن.

بەرەی بەنداوی تشرین؛ چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ کاتژمێر ٧:٠٠ هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانمان. شەڕڤانانمان هێرشەکەیان تێکشکاند و ٢ چەتە کوژران.

کاتژمێر ١١:٠٠ چەتەکان جارێکی تر هێرشیان کردەوە بۆ هەڵگرتنی تەرمەکانیان، بەڵام ئەم هێرشەش بە بەرخۆدانێکی مەزنی شەڕڤانانمان تێکشکێندرا. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون. دوای تێکشکاندنی هێرشەکان، چەتەکان بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی هێزەکەمان. لە ئەنجامدا زیانی ماددی ڕوویدا. لەو ساتەدا فڕۆکەکانیش بەسەر هەرێمەکەدا دەسوڕانەوە.

کاتژمێر ١:٠٠ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر خاڵێکی هێزەکانمان لە گوندەکانی باکووری بەنداوەکە. لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بوو و شەڕڤانێکی دیکەش بریندار بوو.

لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران و چەتەکاندا، یەکینەکانی شەهید هارون کاتژمێر ١٢:٠٠ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە چەتەکان تێکشکێندرا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی نێو ئۆتۆمبیلەکە نەزانراوە.

بەرەی قەرەقۆزاق؛ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە زیاتر لە ١٣ گولـلە بە کەڵک وەرگرتن لە تۆپ و هاوەنی قورس گوندەکانی بیر حەسۆ و خەشخاشەیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانە زیانێکی بەرفراوان بەر ماڵ و موڵکی دانیشتووان کەوت.

لە بەرامبەر هێرشەکاندا، شەڕڤانانمان ٢ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا دژی خاڵ و مۆڵگەکانی داگیرکەر و چەتەکانی، گورز لە خاڵێکی کۆبوونەوەی چەتەکان و ئۆتۆمبیلێکی پیکاب وەشێنرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نازانرێت".