١٠ ساڵ سزای زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیمدا سەپێنرا

١٠ ساڵ سزای زیندانی بەسەر نورهایات ئاڵتون هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیمدا سەپێنرا کە لە پۆستەکەی دەرکرابوو.

نورهایات ئاڵتون لەسەر لیستی پارتی دیموکراسی و ئاشتی (بەدەپە) بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم هەڵبژێردرابوو، بەڵام لە ئەرکەکەی دوورخرابووەوە و لە ئەرزەرۆم دادگاییکرا.

نورهایات ئاڵتون لە رێگەی سیستمی دەنگ و دیمونەوە لە زیندانی پیتی ئێفی ژمارە ١ی کاندرا بەشداری لە دانیشتنی دادگای ئەرزەرۆمدا کرد. سێ پارێزەر بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد.

ئاڵتون رایگەیاند، ئەم دادگاییکردنە بۆ تۆڵەکردنەوەیە.

لیژنەی دادوەرانی تورکیش بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستن' ١٠ ساڵ سزای زیندانیان بەسەر نورهایات ئاڵتوندا سەپاند.

ف.ق