چالاکی مانگرتن لە خواردن لە شانزدەیەمین رۆژدا بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا، لە دژی گۆشەگریی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فشار و پێشەلکاریەکانی ناو زیندانەکان، لە شانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە.
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا، لە دژی گۆشەگریی سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فشار و پێشەلکاریەکانی ناو زیندانەکان، لە شانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە.
چالاکیەکە کە زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فشار و پێشەلکردنی مافی مرۆڤ لە ناو زیندانەکاندا، لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستیان پێکردووە، لە شانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە.
زیندانیان لە بەندیخانەکانەوە پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە و رایدەگەیێنن کە کۆتایی بە زوڵم و زۆرداریی ساڵەکانی ١٩٩٠ هاتووە و بە دەسەڵاتدارانیان راگەیاندووە، "وەک چۆن تا ئێستا نەتانتوانیوە ئیرادەمان بەدیل بگرن، لە ئێستاش بەدواوە ناتوانن، ئێوە ناتوانن بمانرووخێنن. نەتانتوانی رۆژمان لێ تاریک بکەن، ئێستاش ناتوانن."
زیندانیانی سیاسی هاوکات لە پەیامەکەیاندا جەختیان کردووەتەوە کە تا کۆتایی بە گۆشەگیریەکە نەیەت، ئەوان بەردەوام دەبن لە سەر تێکۆشانیان.
ز.ش