دەستەی ئاراو چالاکیی ئێشكگری ئازادییان بۆ ئەم هەفتەیە وه‌رگرت

ئه‌ندامانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کورد لە ئاراو چالاکیی ئێشكگریی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كوردیان وه‌رگرت.

ده‌سپێشخه‌ریی ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١دا له‌ شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا ده‌ستی به‌ چالاکیی ئێشكگریی ئازادی كردبوو. ئێشكگرییه‌كه‌ ماوەی ١٠ ساڵە به‌رده‌وامه‌. بۆ هێنانه‌دیی ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد و تێكشكاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ریان، ئه‌و ئێشكگرییە له‌ هه‌فته‌ی ٤٩٦هه‌مین دا به‌رده‌وامه‌. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دەستەیەك لە‌ كوردان و دۆستانی كورد بەشداری لە چالاکیی ئێشکگریدا دەکەن. ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دەستەیەك له‌ شاری ئاراو، كه‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی دیموکراتیکی كۆمه‌ڵگای كورد لە ئاراون ئێشكگری بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كوردیان وه‌رگرت. له‌و دەستەه‌دا جه‌وهه‌ر گورده‌گیر، قه‌دری قه‌ره‌ده‌نیز، عه‌بدوڵا ده‌میرباش و سه‌ردار توران به‌شدارن.

ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌ هاوبه‌شیکردنی ئه‌وروپا ده‌ربڕی

سه‌ردار توران به‌ نوێنه‌رایه‌تیی دەستە‌كه‌ وتی، ئه‌و چالاكییه‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و چالاكییه‌كی مێژووییه‌. توران وتیشی، "بۆ ئازادی رێبه‌رایه‌تیمان زۆر چالاكی كراون. ئه‌م چالاكییه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ده‌كرێت و چالاکییەکە له‌ به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شێكن له‌ گه‌له‌كۆمه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش واتایه‌كی مێژوویی هه‌یه‌. ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و چالاكییه‌ ئازادیی جەستەیی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورده‌. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌شبێته‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش باشتر له‌ ژیان و به‌رخۆدانی رێبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان تێبگه‌ین".

توران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و چالاكیه‌ له‌ به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پارێزگاری له‌ دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن، ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رنجی راكێشایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك بابه‌ته‌كه‌ كورد بێت، نایانه‌وێت مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی ببینن.

 توران ده‌ستنیشانیشی كرد، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌یه‌‌ ئه‌وان هاوبه‌شی تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركن و وتی، "هۆكارێكی سه‌ره‌كیی گۆشه‌گیری و به‌دیلگیرانی رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ هاوبه‌شی تاوانن. رێبه‌ری گه‌لێك چه‌ندین ساڵه‌ له‌ دوورگه‌یه‌كدا خراوه‌ته‌ گۆشه‌گیرییه‌وه‌ و پێنج ساڵه‌ نه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و نه‌ پارێزه‌ره‌كانی نه‌بینیوه‌. هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ویژدانی و ئه‌خلاقی كوردانه‌. نابێت دۆخی گه‌لی كورد له‌ دۆخی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ جیا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت".

توران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،‌ بێده‌نگیی هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوێری به‌ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌به‌خشێت و داوای له‌ كورد و دۆسته‌كانی له‌ ئه‌وروپا كرد، كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك درێژه‌ به‌ به‌رخۆدانی ئیمراڵی بده‌ن.

ژ.ت