دۆسیەی ئەشکەنجەدانی مێرمنداڵە ١٤ ساڵانەکەی خەڵکی لیجە دەستی پێکرد

لە دانیشتنی دۆسیەی ئەشکەنجەدانی مێرمنداڵە تەمەن ١٤ ساڵەکەدا بەناوی، ی.د. لە ناوچەی لیجەی ئامەد، داواکاری گشتی داوای سزادانی پۆلیسە تۆمەتبارەکانی کرد.

لە ناوچەی لیجەی ئامەد، دوای پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٣، هێزەکانی پۆلیس مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان بەناوی ی.د. دەڕفێنن و ئەشکەنجەی دەکەن. لە سەر ئەو کردەوەیە دۆسیە کرایەوە و خولی چوارەمی دادگاییەکە بەڕێوەچوو.

بنەماڵەی ی.د. و پارێزەرەکەیان مەهدی ئۆزدەمیر لە دانیشتنەکەدا بەشداریان کرد. پۆلیسە تۆمەتبارەکان ئایکوت ئۆراڵ، ئیساعیل ئاککوش، ئەمرە ئۆزجان، گۆکهان بای و خەیرەدین چاکماک لە گەڵ پارێزەرانیان لە دانیشتنەکەدا ئامادە بوون.

لە دانیشتنەکەدا داواکاری گشتی، بە تاوانی " ئازادی مێرمنداڵەکە پێشێل کراوە" و "زیان گەیاندراوە بە ماڵ و حاڵی" سزای ١٤ ساڵ و٦  مانگی بەسەر تۆمەتباراندا دەر کرد.

 لە سەر داوای پارێزەری تۆمەتبارەکان دادگا، کاتی پێدا چوونەوەکەی بۆ کاتێکی تر قبوڵ کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٥ی حوزەیران درێژ کردەوە.