گەنجان لە دۆرتموند هێرشە داگیرکەرییەکانیان ئیدانە کرد

چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) داگیرکەریی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر کوردستان ئیدانە کرد.

لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کران.

گەنجان هەروەها ستاندنی ئاگادارکردنەوەیان دانا و لەسەر هێرشە داگیرکەرییەکان و بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراویان بڵاوکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە و دواتر چالاکییەکە بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت