گەنجان لە مارسیلیا ستاندی ئیمزایان کردەوە

گەنجانی کورد بە ئامانجی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا لە شاری مارسیلیای فەڕەندا ستاندنی ئیمزایان کردەوە. برۆشور و بڵاوکراوە و پرستوکیان بڵاوکردەوە.

چالاکیەکان لە ئەوروپا لەدژی قەدەغەی ٢٨ی ساڵی سەر پەکەکە بەردەوامە.

بە بەشداری ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) کە لە گۆڕەپانی Vîeûx Porی مارسیلیا کۆبونەوە، ستاندیان بە ئامانجی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کردەوە. لە ستاندەکەدا کە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ئیمزا کۆکرانەوە، هەروەها کتێبی هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە.

هەروەها بروشور لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان لەنێو گەنجان و هاوڵاتیان بڵاوکرانەوە.

ف.ق