حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک سەرنجیان خستە سەر ئەوە، کە دەبێت یەکێتیی ئەوروپا چاو لەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک دانەخات، کە لە دژی کورد ئەنجامیداون.
دەقی بانگەوازەکە
بانگه‌وازی بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا
پێویسته یه‌کێتی ئه‌وروپا چاوپۆشی له تاوانه‌کانی ده‌وڵەتی تورکیا نه‌کات به‌رامبه‌ر کوردان
له ڕۆژانی ۱۰ و ۱۱ی کانوندا ڕابه‌رانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له بروکسل به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن بۆ تیشک خستنه سه‌ر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، هه‌روه‌ها گفتوگۆش سه‌باره‌ت به سزادانی ئه‌و وڵاتەش دەکرێت لەسەر سه‌رکێشه‌کانی له ده‌ریای ناوڕاستدا.
بە گوێرەی بەڵگه‌نامه فه‌رمیه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه و نوێنه‌رانی یه‌کێتیه‌که‌ش مژاری سه‌ره‌کی له خشته‌ی کاره‌کاندا بابه‌تی تورکیا و چالاکییەکانانی ئەو دەوڵە‌ته‌یه له ده‌ریای سپی - ناوڕاستدا. ئێمه چه‌ندین پارت و ڕێکخراوین که واژکانمان له‌خواره‌وه هاتووە، ئەو مژارە بە کافی نازانین و دڵمان ئاسودە ناکات، هه‌ربۆیه داواکارین له یه‌کێتیی ئه‌وروپا که له‌و کۆبوونه‌وه ئاست بڵندەدا، کە لە رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ دا دەبەسترێت، تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد بکه‌ن به مژاری خۆیان و هەڵوێستی شکۆمەندانەش لەوبارەیەوە بخرێتەڕوو.
ئەگەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورکیا لە بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌ر کوردان، که به فراوانی هه‌م له ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا باسکراون و هەم بڵاوکراوەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و هیومان رایتس وۆچ، ئەوە بە مانای پاداشتکردنی تورکیا دێت لە ئێراق و سوریا و لە ناوخۆی ئەو دەوڵەتەش، کە ویژدانی مرۆڤایەتی لە هەموو جیهاندا بریندار دەکات.
بە بەرچاوی هەموو جیانەوە دەوڵەتی تورکیا و چه‌ته جیهادیه‌کانیان له داگیرکردنی عه‌فرین، گرێسپی و سه‌رێکانیدا کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زیان ئه‌نجامداوه هه‌روه‌ها له‌و ده‌ڤه‌رانه هه‌موو ڕومه‌تی کلتوری و مێژوویان تاڵان کردووە. هه‌روه‌ها له پاش داگیرکاری ئه‌و ناوچانه‌ش چه‌ندین کاری ئه‌شکه‌نجه، لاقه‌کردن، دزی، فڕاندن و سه‌رکوتکردنی دانیشتوانیان ئه‌نجامداوه.
له سایه‌ی حوکمڕانی فاشستانه‌ی هه‌ردوو پارتی (ئاکه‌په و مه‌هه‌په) دا ده‌وڵەتی تورکیا بووه به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین زیندانه‌کانی دوونیا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆک شاره‌وانیه کورده‌کانیش که به ده‌نگی گه‌ل هەڵبژێراون، به هه‌مان شێوه به فه‌رمانی نایاسایی ئه‌ردۆگان زیندانی کراون. له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه هاوسه‌رۆکانی (هەده‌په) لە شارە گەورەکان و سەرۆک شارەوانییەکان هەڵبژێراوەکان زیندانی کراون و به ده‌یان ساڵ به‌ندکردن حوکم دراون.
لەلایەکیتر هێرشه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر کوردستان و کرداره دژه دیموکراتیه‌کانیان ساڵانێکی زۆر لە ئێراق بەردەوامییان هەیە. له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوپای ئه‌وان له هه‌رێمی کوردستان - ئێراق، ۲۸ هاوڵاتی ژیانیان له‌ده‌ست داوه و به و ده‌یانی تریش بریندار بوون.
لێره‌دا ده‌توانین نموونه گه‌لێکی بێ سنوور بده‌ین، هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌شمان پێدا، هه‌مووی له ئه‌رشیفی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و کۆنسەی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا بوونیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئێمه داوا له ڕێبه‌رانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ده‌که‌ین که ساڵانێکە چاوی خۆیان لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا له دژی گه‌لی کورد قونجاندووه، چاو به‌و ڕاپۆرتانه‌دا بخشێننه‌وه و له‌سه‌ر بنەما و ئامانجەکانی رێکخراوی یەکێتیی ئەوروپا مامەڵە بکەن و خاوەندارێتی لە مافی مرۆڤ و ئازادی بنه‌ڕه‌تی و دیموکراسیه‌ت بکەن.
ئێمه (ئه‌و پارت و ڕێکخراو)ه کوردیانه‌ی ناوه‌کانمان له‌ژێره‌وه‌دا نوسراوه، ده‌مانه‌وێت به‌بیری یه‌کێتیی ئه‌وروپا بهێنینه‌وه، که ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئه‌زموونه ببنه‌وه و ده‌خوازین که به‌پێی پێویست هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
ناوی پارت و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان له ئه‌وروپا
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد - ئه‌وروپا
ته‌ڤگه‌ری ژنانی کوردستان - ئه‌وروپا
پارتی شیوعی کوردستان - باشور
پارتی زه‌حمه‌تکێشان - باشور
پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی - پادێ
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
پارتی یه‌کێتی دیموکرات - په‌یه‌ده
پارتی دیموکراتی کوردی سوریا - په‌ده‌که - س
پارتی چه‌پی کورد له سوریا
ته‌ڤگه‌ری نوژیانی کوردستانی - سوریا
پارتی چه‌پی دیموکراتی کورد له سوریا - په‌چه‌ده‌که - س
پارتی دیموکراتی کورد له سوریا - ئه‌ل پارتی
پارتی ڕێکه‌وتنی کورد له سوریا
پارتی چاکسازی کورد له سوریا
پارتی سه‌وزی کوردستانی له سوریا
پارتی دیموکراتی کوردستانی له سوریا
پارتی کۆمونیستی کوردستانی له سوریا
پارتی ئیسلامی کوردستانی - پیک
پارتی کۆمونیستی کوردستان - ککپ
بزوتنه‌وه‌ی کاوه
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پەژاک
یه‌کێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان – کۆدار
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان - کەژار
پالتفۆرمی هۆرام
پالتفۆرمی زاگرۆس
پالتفۆرمی یارسان
یاری کورد
ته‌ڤگه‌ری کلتور و هونه‌ری کوردی - ته‌ڤچاند
گێماینده‌ی کوردی له شتوتگارت
فیدراسیۆنی عه‌له‌وی کوردستانی – فێدا
فیدراسیۆنی کۆمەڵی ئێزدی – فاڤ یەک
سه‌نته‌ری کوردی له به‌رلین
کۆمەڵەی ئیسلامیی کوردستان - جیک
ئینستیتیۆی کوردی له ئەڵمانیا
ئینستیتیۆی کوردی له بروکسل
مەجلیسی شەنگاڵی دەرەوەی وڵات – مەشەدە
یەکێتیی مامۆستایانی کورستان - یەمەکە
یه‌کێتی ئێزدیانی سوریا
گێماینده‌ی کوردی له به‌رلین - براندنبورگ
چه‌تری مه‌جلیسی ژنانی ئێزدی
ناوەندی ئەڵمانی - کوردی له درێسدن
کۆنگره‌ی گه‌لی میزۆپۆتامیا
پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
ژ.ت